سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 2)

هەمەڕەنگ

ئاگره‌كه‌ی‌ لۆس ئه‌نجلۆس ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ راونا

ئه‌و ئاگره‌ی‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوودا ناوچه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ دارستانه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ لۆس ئه‌نجلۆسی‌ گرته‌وه‌، لانیكه‌م پێنج ماڵی‌ كه‌سێتییه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ سوتاندووه‌، كه‌ هه‌ر ماڵێكی‌ له‌وانه‌ نرخه‌كه‌ی‌ چه‌ندان ملیۆن دۆلاره‌. ئاگری‌ ئه‌م جاره‌ ناوچه‌ی‌ برۆنتوودی‌ گرته‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵی‌ 1994وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ گرانبه‌هاكان‌و كه‌سێتییه‌ زۆر به‌ناوبانگ‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان خانووی‌ تێدا دروست ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌و كه‌سێتییه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ كه‌ ناچار بووه‌ رابكات‌و ماڵ‌و حاڵی‌ خۆی‌ ...

زیاتر »

دۆزینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێ

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئێرنا بڵاوی‌ كرده‌وه‌، زاناكانی‌ بواری‌ شوێنه‌وارناسی‌ له‌ پارێزگای‌ ئه‌لبورزی‌ باكووری‌ ئێران شوێنه‌واری‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێی‌ مرۆڤیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حه‌فتا هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. ئیلهام قادیسیان سه‌رۆكی‌ تیمی‌ كنه‌‌و پشكنینه‌كه‌ به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئێرنای‌ راگه‌یاند، له‌ ئه‌شكه‌وتێكدا له‌ نزیك گوندی‌ ساوجبڵاغی‌ پارێزگاكه‌ كه‌لوپه‌ل‌و پاشماوه‌ی‌ دێرینی‌ ئه‌وتۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ زانیاری‌ زۆر گرنگ له‌ باره‌ی‌ چاخی‌ به‌ردینی‌ ناوه‌نده‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، ...

زیاتر »

خەڵاتی ومێکسی پێ بەخشرا

لەڕۆژانی رابردوودا لەمەراسیمێکدا کە لە فینلەند بەڕێوەچوو، خەڵاتی ومێکسی ساڵی 2019 بۆ تواناو داهێنان بەخشرایە کەیهان کەلهوڕ میوزیسیان و ئاوازدانەری کورد. لەبەرامبەردا کەیهان کەلهوڕ کە لەمەراسیمەکەدا ئامادەبوو خەڵاتەکەی پێشکەشکرد بەگۆرانیبێژی بەناوبانگی ئێرانی «محەمەد ڕەزا شەجەریان»و رایگەیاند: «ئەم خەڵاتە تەنها دەسکەوتێکی کەسی نییە، بەڵکو مێژوو کاری دژوارو هەوڵدانی بێوچانی لە پشت بووە». خەڵاتی ومێکس، ساڵی 1999 دامەزراوەو هەر ساڵەو دەبەخشرێتە هونەرمەندێکی ...

زیاتر »

كەركوك، پیشانگەیەكی شێوەكاری كرایەوە

نووسینگەی كەركوك: هێمن ئەحمەد ئێوارەی رۆژی 28/10/2019، لەسەنتەری رۆشنبیری كەركوك بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌و هونەری كەركوك دەیەمین پیشانگەی تایبەتی بۆ هونەرمەندی شێوەكار «ئاری بابان» كردەوەو پێشانگەكەش بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت. پیشانگەكە بیست‌و یەك تابلۆی لەخۆگرتبوو تابلۆكانیش گوزارشت بوون لەبێدەنگی مرۆڤ و وەرزی پایز و ژن. لەوبارەیەوە هونەرمەندی شێوەكار بەكوردستانی نوێی وت: «بەندە لەساڵی شەستەكانی سەدەی رابردوو كاری شێوەكاری دەكەم‌و یەكەم ...

زیاتر »

لە فیلمێکی نوێدا رۆڵدەبینێت

کۆمپانیای (Columbia Pictures) ترێلەری نوێترین فیلمی سینەمایی بە ناوی (Columbia Pictures) بڵاوکردەوەو بڕیارە لەداهاتوویەکی نزیکدا لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان نمایشبکرێت. فیلمەکە ترسناکەو جگە لە (بیتی گیلیان) ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان، چەندین ئەکتەر رۆڵ لەم فیلمەدا دەبینن، لەوانە: ئەندریا ریسبۆر، ولیام سادلەر، لین تی، جاکی وێڤەر، فرانکی فیسۆن و چەندین ئەکتەری تر و فیلمەکەش نیکۆلاس بیسییە دەرهێنەرێتی.

زیاتر »

لە پیشانگەیەکی نێودەوڵەتیدا

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا هەریەکە لە هونەرمەندانی شێوەکار (محەمەد فەتاح، ساڵح نەجاڕ، سامان ئەبوبەکر) بەشدارییان لەسمپۆزیۆمێکدا کرد لە وڵاتی سڕبیا کە بە بەشداریی هونەرمەندانی 67 وڵات بەڕێوەچوو، کارە شێوەکارییەکانی ئەم سێ هونەرمەندە کوردە بووە جێگەی سەرنجی لیژنەو ئامادەبووانی سمپۆزیۆمەکە، لەمسۆنگەیەوە لەڕۆژانی رابردوودا لیژنەی سەرپەرشتی سمپۆزیۆمێکە بڕیاریاندا کە کارە شێوەکارییەنی ئەم شێوەکارە کوردانە لەگەڵ 19 شێوەکاری تری بەشداری سمپۆزیۆمێکە بەشداریی بکەن ...

زیاتر »

169 ملیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێنا

بەشی دووەمی فیلمی (Maleficent) کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، توانی لەماوەیەکی کەمی نمایشیدا لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان بڕی 169 ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت. فیلمەکە یواکیم رۆنینگ دەرهێنەرێتی و ژمارەیەک سینەماکاری دیار رۆڵی تێدا دەبینن، لەوانە: ئەنجیلینا جولی، میشێل فایڤەر، یتریزا ماهۆنی، هاریس دیکنسۆن، سام رایلی، ئیمیڵدا ستۆنتۆن و چەندین ئەکتەری تر.

زیاتر »

پیشانگەیەکی کاریکاتێری بۆ بەرزڕاگرتنی بەرخودانی رۆژئاوا

رۆژی 27/10/2019 ناوەندی 7 رەنگە بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری سلێمانی، بەدروشمی هەموومان رۆژئاڤاین پیشانگەی كاریكاتێریی کردەوە. لەم پیشانگەیەدا 63 كاریكاتێرست لە21 وڵاتی جیاجیاوە بە 84 كاریكاتێر بەشدارییان کردبوو، لەسەرجەم كارەكانیشدا كاریكاتێرستان شانازی و پشتگیریان بۆ شەڕڤانان و رۆژئاوای كوردستان نەخشاندبوو. لەمبارەیەوە بەختیار سەعید بەڕێوەبەری ناوەندی 7رەنگە وتی: مەبەستی بەرزڕاگرتنی خەبات و بەرخودانی خوشك و براكانمان لە رۆژئاوا ئەم پیشانگەیەمان ...

زیاتر »

سلێمانی، ماڵی به‌سته‌ و مه‌قام ‌كرایه‌وه‌

ماڵی به‌سته‌و مه‌قام، چه‌ترێك بۆ پاراستنی به‌سته‌و مه‌قامی كوردی كرایه‌وه‌. له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا کە لەڕۆژانی رابردوودا له‌سلێمانی بەڕێوەچوو، له‌ سلێمانی (ماڵی به‌سته‌و مه‌قام) به‌دروشمی چه‌ترێك بۆ پاراستنی به‌سته‌و مه‌قامی كوردی) كرایه‌وه‌.

زیاتر »

درامای کوردی گورگەکان بەرهەمدەهێنرێت

گورگەکان دەبێتە نویترین درامای کوردی و باس لە ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات، کە چەندین هونەرمەندی دیارو ناسراوی کورد تێیدا بەشداری دەکەن. ئەم درامایە ئەکتەرو دەرهێنەر «میهران شیری» دەرهێنەری دەبێت کە لە درامای دووپشکدا ناسرا. «پشتیوان عەبدوڵا» بەڕێوبەری هونەری زنجیرە دراماکە ڕایگەیاند: دراماکە چوار وەرز دەبێت، کە هەر وەرزێکی لە 20 زنجیرە پێکدێت، ئەگەر بەشی یەکەمی سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا، ...

زیاتر »