سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 31)

هەمەڕەنگ

پیشانگەی پۆستەری شیعری چالاكییەك لە نێوان ئەدەب و هونەردا

بەختیار سەعید  پیشانگەی پۆستەری شیعری یەكێكە لەو چالاكییە هاوبەشانەی نێوان هونەر و ئەدەب كە زۆرێك لە وڵاتان دەیکەن، بەتایبەت لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهەمان شێوە باشووری كوردستانیش پێگەیەكی تایبەتی لەو بارەیەوە تۆماركردووە و توانیوێتی ئاوێتەیەك لە نێوان شیعر و نیگاردا تۆماربكات و بەدوو ئاڕاستە كار لەسەر ئەم چالاكییە كراوە، كە ئاڕاستەی یەكەم شیعری شاعیرە كوردەكان دەستنیشانكراوەو كراوەتە تابلۆ، ئاڕاستەی دووەم ...

زیاتر »

مارگۆت روبی دەبێتە باربی

دەرهێنەری خاوەن خەڵاتی ئۆسکار گریتا جیرویگ بە فەرمی دەرهێنانی فیلمی «باربی» راگەیاند ئەو فیلمەی باس لە چیرۆکی کاراکتەری بووکەڵەی باربی دەکات و بڕیارە ئەستێرەی هۆڵیوود مارگۆت روبی رۆڵی باربی بگێڕێت. رەنگە هەواڵەکانی دەرهێنانی گریتا بۆ ئەم فیلمە جێگەی سەرسوڕمان بن، چونکە ئەم دەرهێنەرە لە ساڵەکانی 2017 و 2019 بۆ فیلمەکانی لەیدی بیرد و لیتڵ ومەن 11 ئۆسکاری بردۆتەوە کە لە ...

زیاتر »

رووناکی کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لە دووتووێی 387 لاپەڕەدا رۆمانی «ڕووناکی» نووسینی: تۆرگنی لیندگرێن و وەرگێڕانی لە سوێدییەوە: خەبات عارف چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. ئەم بەرهەمە ئەدەبییە یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. ئینسان هەرگیز لە کەروێشک تێناگات، نەخێر، تەنانەت ئەگەر هەزاران ساڵیش بژیێت، ناتوانێت ئەو مەتەڵە هەڵبهێنێت کە کەروێشک چییە. فەرووەکەی نەرم و گەرمە، وەک مووی بنباڵی ژنێک، ...

زیاتر »

راپۆرتی پەپووسلێمانکە کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 527 لاپەڕەدا رۆمانی «راپۆرتی پەپووسلێمانکە» نووسینی «حەبیب عەبدولڕەب سرووری» و وەرگێڕانی «جەلیل کاکەوەیس» چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. ئەم بەرهەمە ئەدەبییە یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. لە پێشەکی ئەم رۆمانەدا هاتووە: نووسەری ئەم رۆمانە «حەبیب عەبدولڕەب سرووری»یەو خەڵکی یەمەنە، لە فەرەنسا دەژی و وەک پرۆفیسۆرێک لە بواری زانستەکانی کۆمپیوتەردا کاردەکات. خوێندنەوەی ئەم رۆمانە ...

زیاتر »

چیرۆکی باڵندەکە

رۆژێک باڵندەیەک دەچێتە سەر کانییەک ئاو بخواتەوە هەندێ منداڵ لەوێ دەبینێت یاری دەکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکات تا منداڵەکان دەڕۆن و دووردەکەونەوە، دواتر پیاوێکی ریش درێژ دێتە سەر کانییەکە باڵندەکە لە دڵی خۆیدا دەڵێت «ئەم پیاوە ریش درێژە نورانییە ئازارم نادات، بۆیە دەچێتە خوارەوە تاوەکو ئاو بخواتەوە».. پیاوەکە بەردێک دەگرێتە باڵندەکە و چاوێکی کوێر دەکات!! بۆیە باڵندەکە دەچێتە لای پێغەمبەر سولەیمان ...

زیاتر »

بەرزترین قەڵای لم لە دانیمارک

لە پڕۆژەیەکی هونەریدا کە لە دانیمارک بەڕێوەچوو، بەرزترین قەڵای لم دروستکرا و چووە کتێبی گینس-ەوە. ئەم قەڵایە کە لەلایەن چەند هونەرمەندێکەوە دروستکراوە بەرزییەکەی نزیکەی 21 مەترە و 3.5 مەتر بەرزترە لەو قەڵایەی پێشتر و ساڵی 2019 لەلایەن چەند هونەرمەندێکەوە لە ئەڵمانیا دروستکرا، بەمەش ئەم پڕۆژە نوێیە ئەو ژمارە پێوانەییەی شکاند کە پێشتر تۆمار کرابوو. لەم قەڵایەدا کە لە دانیمارک دروستکراوە ...

زیاتر »

مەحمود بەرازی ئاوازی بۆ «بێ سەرزەمین» دانا

«مەحمود بەرازی» موزیکزانی ناوداری کورد ئاوازی بۆ فیلمی سینەمایی «بی سرزمین» دانا. فیلمی سینەمایی «بی سرزمین» سێیەمین فیلمی درێژی «تورج ئەسڵانی» ئاوازدانەر «مەحمود بەرازی» میوزیسیانی دانیشتووی رۆژئاوا، میوزیکی بۆ داناوەو بڕیارە رۆژانی جەژنی قوربان لەسەر شاشەی سینەماکانی کوردستان نمایش بکرێت، دواتریش لە سینەماکانی شارەکانی عیراق نمایشبکرێت. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی «ماد مووڤی» و بەرهەمی هاوبەشی «رەز هەڵکەوت رەشید» و تێیدا ...

زیاتر »

سێیەمین پیشانگەی پەیکەرسازی رێزان عومەر رەزا دەکرێتەوە

لە چوارچێوەی ئەو چالاکییە هونەرییانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، سێیەمین پیشانگەی تایبەتی پەیکەرسازی بۆ «رێزان عومەر رەزا» دەکرێتەوە. پیشانگەکە سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی 15/7/2021 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە دەکرێتەوە.  157 جار بینراوە

زیاتر »

گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لوبنانی «نانسی عەجرەم» نوێترین گۆرانی لە یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە. «على شانك» ناوی گۆرانییە نوێکەی نانسی عەجرەم-ەو تێکستەکەی شادی نور نووسیوێتی و بیلال سرور ئاوازی بۆ داناوە. شایەنی باسە هەفتەی رابردوو «نانسی عەجرەم» گۆرانییەکی بەناوی «بدى حدا حبو» بڵاوکردەوە کە یەکێک بوو لە گۆرانییەکانی ئەلبوومە نوێکەی، هەروەها بەمدواییانە ئەم گۆرانیبێژە لوبنانییە هەر لە یوتیوب کلیپی گۆرانییەکی بەناوی «عاتب ولوم» بڵاکردەوە، ...

زیاتر »

کنێر عەبدوڵڵا کۆمەڵە شیعری «لە هەناوی عەشقەوە» بڵاودەکاتەوە

سەعات 5ی ئێوارەی سبەینێ سێشەممە 13/7/2021 لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا، لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە هەولێر، مەراسیمێک بۆ بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە شیعری «لە هەناوی عەشقەوە» نوێترین کتێبی «کنێر عەبدوڵڵا» سازدەکات.  240 جار بینراوە

زیاتر »