سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 53)

هەمەڕەنگ

رۆڵی شازادە دایانا دەبینێت

ستافی بەشی پێنجەمی درامای «The Crown» سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ دەستپێکردن بە وێنەگرتنی دیمەنەکانی دراماکە. درامای «The Crown» دەربارەی ژیان و رووداوەکانی کۆچکردنی شاژنە «دایانا»یەو لەم بەشە نوێیەدا ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان «ئەلیزابیس دیبیکی» رۆڵی ئەو قۆناغەی ژیانی شازادە «دایانا» دەبینێت کە لە شازادە «چالز» جیابۆتەوە، هەروەها ئەم بەشەی دراماکە زیاتر قۆناغی ساڵانی نەوەدەکان باس دەکات کە قۆناغێکی هەستیار بووە لە ...

زیاتر »

نوێترین ڤیدیۆکلیپی چێنەر سابیر

هونەرمەند «چێنەر سابیر» نوێترین بەرهەمی ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی «ئەزیزم» بڵاودەکاتەوە کە دەبێتە پێنجەمین بەرهەمی کلیپ کراوی ئەم هونەرمەندە. لەمباریەوە چێنەر سابیر رایگەیاندووە: ئەم بەرهەمە نوێیە تێکستی دەریا هەڵەبجەییەو ئاواز و دابەشکردنی موزیکی خۆمە و کاری کامێرا و دەرهێنانی رەنجدەر سابیر کردوویەتی. راشیگەیاندووە: مۆنتاژ و رەنگ دیار مەهدییەو کاری میکس و ماسترینگی پرۆ ستۆدیۆیە و لەشاری سلێمانی وێنەی گیراوە. ...

زیاتر »

جۆرجیا بە مەرج هٶڵی سینەماکان دەکاتەوە

دوای رەوێنەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەهەندێک وڵات بە مەرج دەرگای هۆڵی سینەماکان دەکەنەوە. لەم سۆنگەیەوە جۆرجیا بڕیاری دا بەکردنەوەی هەندێک لە هۆڵی سینەماکان، بەڵام بەمەرجێک رێنماییەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکرێت، هەروەها بلیتی نیوەی کورسییەکانی هۆڵەکانی سینەما بفرۆشرێت. هەروەها یەکەم فیلم کە لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت فیلمی «Godzilla vs. Kong».  296 جار بینراوە

زیاتر »

لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

«سەلما حایک» ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان لە فیلمێکی نوێدا رۆڵدەبینێت کە ژمارەیەک ئەکتەری بەناوبانگی سینەمایی بەشداریی تێدا دەکەن و دەرهێنەری بەناوبانگ «ریدڵی سکۆت» دەرهێنەرێتی. لەم بارەیەوە پێگەی «the wrap» بڵایکردۆتەوە کە کۆمپانیای «MGM» بەردەوامە لەبەرهەمهێنانی فیلمی «House of Gucci» کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکتەرە دیارەکانی سینەمای جیهان رۆڵی تێدا دەبینن، لەوانە: ئەلپاچینۆ، لەیدی گاگا، جێرمی ئایرۆنز، جاک ...

زیاتر »

چوار رۆمانی عەتا محەمەد لە سلێمانی بڵاوكرایەوە

ڤینۆس تۆفیق ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/4/2021 لە ناوەندی ئەندێشە لەشاری سلێمانی چوار رۆمانی نووسەر و رۆماننووس عەتا محەمەد بڵاوكرایەوە. رۆمانەكان بریتیی بوون لە (چوارینەی ئێستامان – ۱٠۱ پەراوێز لە بارەی ژیانە ئالۆزەکەی بێکەسەوە. ـ چوارینەی ئێستامان ۱٠۱ پەراوێز لەبارەی ژیانە سادەکەی بێبەشەوە. ـ چوارینەی ئێستامان ۱٠۱ پەراوێز لە بارەی بیرکردنەوە سەیرەکانی بێخودەوە. ـ چوارینەی ئێستامان ڕۆژێک خانی ڕێگای ماڵەوە ون ...

زیاتر »

بابه گیان

بەهارە باخەکەمان هەمووی سەوزە و گوڵە هەر من و نەنکم لە ماڵین دنیا هەورە دڵی ئاسمانیش وەکو دڵی ئێمە گیراوە بارانیش ئەبارێ وەکو چاوەکانمان گۆرانییە بەسۆزەکانی نەنکم کە بۆتی ئەڵێت لەگەڵ دەنگی گریان و باران تێکەڵ بووە بابە گیان ئەوەتی رۆیشتووی دڵم ژانی گرتووە چاوم هێزی بینینی نەماوە دنیا تاریک تاریک بووە تاقەتی هیچم نەماوە. هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد  1,674 جار بینراوە

زیاتر »

چەند چالاکییەکی خانەی شۆڕش

لەچوارچێوەی ئەو چالاکییە هونەری و ئەدەبییانەی بەڕێوەدەچن، رۆژانی 4 و 5ی /4/2021 گروپی خانەی شۆڕش بۆ رۆشنبیری منداڵان بەشدارییان کرد لە سێیەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی کە بە بۆنەی بەهار و نەورۆزەوە سازکرابوو، هاوکات هەر بەم بۆنەیەوە چەند چالاکییەکی هونەرییان پێشکەشکرد.  1,453 جار بینراوە

زیاتر »

لە مەدرید وێنەگرتنی فیلمە نوێکەی دەست پێکرد

«بینیلۆبی کروز» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان، دەستی کرد بەوێنەگرتن لە فیلمە نوێکەیدا. پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەدا چەند وێنەیەکیشی بڵاوکردۆتەوەو نووسیووێتی کە «بینیلۆبی کروز» لە یەکێک لە شەقامە سەرکییەکانی شاری مەدریدی ئیسپانی سەرقاڵی وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمە نوێکەیەتی بەناوی «Parallel Mothers». فیلمەکە «پیدرۆ ئەلمۆدۆبار» کاری دەرهێنانی بۆ دەکات، جگە لە «بینیلۆبی کروز» کە رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، چەندین ئەکتەر ...

زیاتر »

هەردووکیان لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینن

هەردوو ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری سینەمای هیند «ئەمیتاپاچان و دیبیکا بادوکون» پێکەوە لە فیلمێکی نوێدا رۆڵدەبینن. «The Intern» ناوی کۆپی هیندی فیلمەکەیە و پێشتر فیلمەکە نووسخەیەکی ئینگیلزیشی لێ بەرهەمهێنراوە کە هەریەکە لە رۆبەرتۆ دەنیرۆ و ئانا هاسوای رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن. نووسخەی ئەسڵی فیلمە ئینگلیزییەکە ساڵی 2015 کۆمپانیای «Warner Bros» بەرهەمیهێناوەو دوای ماوەیەک نمایشکردنی لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان داهاتێکی زۆری ...

زیاتر »

زەریا نوێترین ڤیدیۆکلیپی هەڵوێست

هونەرمەندی گۆرانیبێژ «هەڵوێست محەمەد» بەمنزیکانە نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بڵاودەکاتەوە. «زەریا» ناوی ڤیدیۆکلیپەکەیە و وەک ئەوەی هونەرمەند «هەڵوێست محەمەد» لە ئینستاگرامی خۆی بڵاویکردۆتەوە تێکستەکەی «مەسعود فاتحییە» و «رۆزبێ موسلیح» کاری میوزیک و ئەرەجمێنتی بۆ کردووەو «هەردی سەلامی» دەرهێنەری ڤیدیۆکلیپەکەیە. هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڤیدیۆکلیپەکەی بڵاودەکاتەوە.  1,015 جار بینراوە

زیاتر »