سەرەکی » زانست (پەڕە 1)

زانست

سەعاتی ئەپڵ بەم تەكنیكە روبەڕووی…

سەعاتی ئەپڵ بەم تەكنیكە روبەڕووی كۆرۆنا دەبێتەوە كۆمپانیای(Apple) تەكنیكێكی نوێی بۆ سەعاتەكانی زیاد كردووە كە بەكارهێنەرانی هاندەدات بۆ ماوەی(20) چركە دەستەكانیان بشۆن. كۆمپانیای(Apple)لە كۆنگرەی ساڵانەیدا تایبەتمەنیدییەكی نوێ بۆ سەعاتەكانی و چەند گۆرانكارییەكی نوێی ئاشكراكردووە. وتەبێژی كۆمپانیاكەش ئەوەی ڕاگەیاندووە كە دەستشتنێكی ڕاستودروست ئەوەیە كە ماوەی (20)چركە بخایەنێت، چونكە ئەو شێوازە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و نەخۆشییەكان بە تایبەتیش ...

زیاتر »

با هه‌مووان هه‌وڵده‌ین چیتر گۆڕستانی ناوه‌ندی شار بۆناشتنی مردوو…

با هه‌مووان هه‌وڵده‌ین چیتر گۆڕستانی ناوه‌ندی شار بۆناشتنی مردوو به‌كار نه‌یه‌ت ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان له‌كۆنه‌وه‌ گۆڕستان پێویستیه‌كی گرنگی مرۆڤ بووه‌، تا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌مرن له‌ قوڵای زه‌ویدا ژێر خاك بنرێن، تا له‌ لایه‌ك زینه‌وه‌ره‌ گۆشت خۆره‌كان بیان پارێزن، كه‌ ئه‌شێ به‌ هۆی خواردنی گۆشتی مرۆڤه‌وه‌ دڕ تر ببن و هه‌ندێ نه‌خۆشی گوێزراوه‌ش له‌ ناویاندا په‌ره‌ بسێنێ. هاوكات وه‌ك ڕێز لێنان ...

زیاتر »

ئاشکراکردنی نهێنییەکی (٦٦) ملیۆن ساڵە

کەشتیی نوح زانایانی زانکۆی تەکساس لە ئەمریکا توانیان نهێنی ئەو هێلکە بەبەردبووە ئاشکرا بکەن کە تەمەنی نزیکەی (٦٦) ملیۆن ساڵە. پێشتر تیمێکی زانایانی چیللی ساڵی (٢٠١١) لە جەمسەری بەستەڵەکی باشوور (ئەنتارکتیکا) ئەو هێلکە بە بەردبووەیان دۆزیبووەوە و دوای ئەوەی نەیانتوانی پۆلینی بکەن ناویان نابوو (شتەکە) و لە مۆزەخانەدا دایاننابوو، چونکە نەیانتوانی بوو پۆلینی بکەن. ڕاستیی (شتەکە) چییە؟ ساڵی (٢٠٠٨) (جولیاکلارک) ...

زیاتر »

دەریای سپی پڕبووە لە کەلو پەلی پلاستیکی

كەشتی نوح ژینگە پارێزان ئاشكرای دەكەن، بە هۆی كۆرۆناوە دەریای سپی ناوەڕاست پڕبووە لە ماسك و كەلوپەلە پلاستیكییەكان، ئەمەش هەڕەشەیەكی بەرچاوە بۆ ژینگە ئاوییەكان. دوای ئەوەی زەوی ماوەیەك هەناسەیەكی ئاسودەی هەڵكێشاو بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وەك ڕێوشوێنێكی خۆپارێزیی حكومەتەكانی جیهان كەرەنتینەكردنی دانیشتوانی وڵاتەكانیان گرتەبەر، بە هۆی ئەوەوە بەشێكی زۆری چالاكییە مرۆییەكان ڕاگیران، بەڵام ئەم ڕێوشوێنانە كێشەیەكی تری هێنایە ئاراوە ...

زیاتر »

دەستكێشێكی نوێ ئاماژەكان دەگۆڕێت بۆ قسە

كەشتی نوح زانایان جۆرە دەستكێشێكی نەرمیان داهێناوە كە دەتوانێت زمانی ئاماژە بكاتە زمانی قسەكردن. گۆڤاری(Nature Electronics) بڵاویكردەوە، زانایان و ئەندازیارانی ئەمریكا جۆرە ئامێرێكی هەستەوەری نەرمیان لە ناو دەستكێشێكی تەنكدا داناوە كە دەتوانێت چاودێریی جوڵەی هەرپەنجەیەك لە پەنجەكانی دەست بكات و دوو توێژاڵی هەستەوەریش كە پەیوەستە بەو سیستمەوە لەسەر روخسار دادەنرێت كە یەكێكیان لای دەم و ئەویتریان لە نێوان برۆكاندایە و ...

زیاتر »

ڤایرۆسێکی نوێ لە چین دەرکەوتووە

کەشتی نوح لەکاتێکدا جیهان لە هەوڵدایە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی بەڵای ( کۆڤید-19)، زانایانی چین جۆرە ڤایرۆسێکی نوێیان لە بەرازدا ئاشکرا کردووە و هۆشداری ئەوەیانداوە کە ڕەنگە ئەمیش ببێتە بەڵایەکی تری جیهانی. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری ئەکادیمیای نیشتمانیی ئەمریکا بۆ زانستەکان بڵاوکراوەتەوە، توێژەرەوانی چینیی جۆرێکی نوێی ئەنفلۆوەنزای بەرازیان ئاشکرا کردووە کە بە هۆی ڤایرۆسێکەوە دروست دەبێت و ناویان ناوە (G-4) و ...

زیاتر »

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى په‌یوه‌ندیی به‌ دوو پزیشكه‌كه‌ی عیراقه‌وه‌ ده‌كات

راپۆرتی: ئیدریس جه‌بار دوو پزیشكی عیراقی له‌ڕێی یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌، باس له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش بانگهێشتیان ده‌كات. دوو پزیشكی عیراقی له‌ 22ى مانگی رابردوودا له‌ڕێی یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ رایانگه‌یاند كه‌ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و به‌وته‌ی خۆیان تاقیكردنه‌وه‌كانیش سه‌ركه‌وتنی چاره‌سه‌ره‌كه‌یان سه‌لماندووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر 50 تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تاقیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا ...

زیاتر »

شارستانێتی لەسەر هەسارەی مەریخ

کەشتیی نوح زانایانی گەردونناسیی ژمارەی ئەو کەسانە دیاریدەکەن کە پێویستن بۆ دامەزراندنی شارستانێتییەک لەسەر مەریخ. بە پێی توێژینەوەیەکی زانستیی، زاناکان بۆ دامەزاندن و بنیاتنانی شارستانێتییەکی نوێ لەسەر هەسارەی مەریخ پێویستیان بە (١١٠)کەس دەبێت. بە پێی توێژینەوەیەکی پرۆفیسۆر( ژان مارک سالوتی) لە پەیمانگای پۆلیتەکنیکی نیشتمانی بۆ هونەرە پراکتیکییەکان لە بۆردۆی فەرەنسا، ئەم ژمارەیە لانی کەمی ئەو دانیشتوانە پێویستەیە بۆ بەرهەمهێنانی ئامێر ...

زیاتر »

‫بۆچی تێستی خێرا بۆ کۆڤید-١٩ جێگای بڕوا نییە؟‬

‫د.شێرکۆ نریمان سوبحان‬ ‫بەگوێرەی (ستاندارد)، واتە ئەگەر بڕیار وایە بە ستاندارد ئیش بکرێت، رێکخراوەکانی تەندروستی جیهان و سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی و پەسەندکردنی دەرمان و خواردن، تائێستا بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی کۆڤید، تەنها پشت بە دیاریکردنی ترشی ناوکی ڤایرۆسەکە دەبەسترێت، بەتایبەتی بە ریاڵ تایم PCR.‬ ‫تێستە خێراکان کە بۆ لایەنی بازرگانی بەکاردێت، پێیان دەوترێت تێستی خێرا، جێگای بڕوا پێکردنی زانستی نین و ...

زیاتر »

زانیارییەكی نەبیستراو دەربارەی پلۆتۆ

كەشتیی نوح سەرچاوە گەردوونناسییەكان ئاشكرایدەكەن، هەسارەی پلۆتۆ لە قۆناغی سەرەتایی درووستبوونیدا گەرم بووە. وێنە فۆتۆگرافییەكانی دۆزرەوەی فەزاییی (NewHorizons) ئەمریكیی كە بەردەوام زانیاریی نوێ دەربارەی هەسارەی پلۆتۆ ئاشكرا دەكات دەریدەخات، ئەو هەسارەیە لە سەرەتای دروستبوونیدا گەرم بووە و ڕێگەی داوە بە دروستبوونی ئۆقیانوسی ئاوی شل لەسەر ڕووەكەی. پڕۆفیسۆرێك لە زانكۆی كالیفۆرنیا لەوتارێكیدا كە لە گۆڤاری (Nature Geoscience)دا بڵاو یكردۆتەوە نوسیویەتی و ...

زیاتر »