سەرەکی » زانست (پەڕە 10)

زانست

سوودێكی تری ته‌ماته‌ ئاشكرا بوو

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه‌ ته‌ماته‌ سودێكی زۆری هه‌یه‌ئ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕێگه‌ له‌شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌گرێت كه‌ به‌ زۆریی پیاوان تووشیان ده‌بێت. له‌كاتێكدا ژماره‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ڕوو له‌زیادبوونه‌، توێژه‌ره‌وانی به‌ریتانیا له‌ زانكۆی بریستۆل دوای چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی گرنگ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك 10 جار ته‌ماته‌ ده‌خۆن به‌ ڕێژه‌ی ( 20%) له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات پارێزراون. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ...

زیاتر »

گرنگی‌ و كاریگه‌ری‌ تیشكه‌كان له‌ بواره‌كانی‌ ژیانی‌ گشتی مرۆڤدا

نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس* به‌شی‌ یه‌كه‌م •كورته‌یه‌كی‌ مێژوویی‌ : دۆزینه‌وه‌كه‌ی‌ توێژه‌ری‌ فه‌ڕه‌نسی‌ هێنری‌ بیكریل بۆ چالاكی‌ تیشكه‌ سروشتیه‌كان له‌ سه‌ده‌ی‌ 19 دا بوارێكی‌ نوێی‌ كرده‌وه‌ له‌ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و بنچینه‌ی‌ ئه‌و چالاكیه‌ش بریتیه‌ له‌ گۆڕانی‌ توخمه‌ هه‌بوه‌كان له‌ سروشتدا وه‌كو یۆڕانیۆم و ڕادیۆم بۆ توخمه‌ كیمیاویه‌كانی‌ تر به‌بێ‌ كاریگه‌ری‌ ده‌ره‌كی‌ له‌گه‌ڵ تیشكدانه‌وه‌ی‌ جۆره‌ جیاوازه‌كاندا له‌و تیشكانه‌ی‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر پلێتی‌ ...

زیاتر »

شه‌پۆلی گه‌رما و هه‌ڵه‌ باوه‌كان

خه‌وتن له‌به‌ر پانكه‌ و فێنككه‌ره‌وه‌كان و خۆشتن به‌ ئاوی زۆر سارد، له‌ نه‌ریته‌ باوه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رزی هاوینن، له‌ بری سوود گه‌یاندن زیانیان هه‌یه‌. وه‌رزی هاوین بۆخۆی وه‌رزێكی گه‌رمه‌ و به‌هۆی چه‌ندین هۆكاریشه‌وه‌ له‌وانه‌ش گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ وه‌رزی هاویندا شه‌پۆلی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌كات به‌و ناوچانه‌شه‌وه‌ كه‌ پێشتر گه‌رمای له‌و شێوه‌یه‌ ڕووی تێنه‌كردوون له‌وانه‌ش ئه‌وروپا، ...

زیاتر »

سەدەی بیست و یەك و وەرچەرخانی وزەی سەوز

د. مه‌دیحه‌ سۆفی* ( بەشى پێنجەم ) رۆڵی‌ کۆنفرانسی‌ ژینگەیی لە کۆنفڕانسی ژینگەی ساڵی ١٩٧٢ ی پرۆگرامەکانی دەستەی ژینگەی نێو نەتەوەیەکگرتووەکان لە ستۆکهۆڵمدا، شارەزا و پسپۆڕ و لایەنە پەوەندیدارەکانی ئەم بوارە، بۆ بەردەوامیدان بە کارکردن و هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی ئەو هاوسەنگیە، ڕۆژی ٥/٦ ی وەکو ڕۆژی ژینگەی جیهان دیاری کرد، تا ساڵانە بتوانن بەردەوام کاریگەریان لەسەر وشیاربوونەوەی خەڵك هەبێت و ...

زیاتر »

به‌ باخچه‌ كردنی 2،5 م له‌ پێشی ماڵه‌كانمان بۆ؟

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان ماڵ شوێنی ژیان و حه‌وانه‌وه‌ی مرۆڤه‌. زۆرینه‌ی خه‌ڵك، به‌تایبه‌ت ژن ومنداڵ و كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان، زۆریه‌نه‌ی كاتیانی تیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌، تا ده‌كرێت ژینگه‌یه‌كی له‌باری هه‌بێت. ژیانی ته‌ندروست له‌ ژینگه‌ی له‌باردا فه‌راهه‌م ده‌بێت. ژینگه‌ی له‌بار، واته‌ بڕی پێویستی ئۆكسجین و هه‌وای پاك و فێنك ، بێ ته‌پو تۆز و گازه‌ ژه‌هراویه‌كان، به‌تایبه‌ت دوكه‌ڵی ئۆتۆمبیل. هه‌وایه‌ك كه‌ ڕێژه‌یه‌كی ...

زیاتر »

ده‌بێت یاساكانی ژینگه‌ چۆن بێت تا بچه‌سپێت

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) بۆئه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ به‌ر ژینگه‌ ده‌كه‌وێت ده‌ست نیشان كه‌ین، پێویسته‌ ناساندنێك بۆ پێكهاته‌كانی ژینگه‌ بكه‌ین. تا كاریگه‌ری ئه‌وزیانانه‌ بزانرێت كه‌ له‌ئه‌نجامی چالاكیه‌كانی مرۆڤ ڕوده‌دات. خاك یان زه‌وی كه‌ ملیۆنه‌ها ساڵه‌ هه‌یه‌، مرۆڤ كه‌ته‌مه‌نی كه‌م جارله‌ سه‌دساڵ تێده‌په‌ڕێ، خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێ، به‌درێژایی مێژوو شه‌ڕو هه‌رای زۆری له‌سه‌ر ڕوویداوه‌، جا له‌نێوان تاكه‌كانی مرۆڤدا بێت، یان له‌ ...

زیاتر »

روسیا وزه‌ ده‌دات به‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان

زاناكانی‌ ئه‌كادیمیای‌ مۆگایسكی‌ روسی‌ تایبه‌ت به‌ بواری‌ سه‌ربازی‌ له‌ بۆشایی ئاسمان كار له‌سه‌ر دروست كردنی‌ وێستگه‌یه‌كی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ وزه‌ ده‌كه‌ن له‌ خولگه‌ی‌ زه‌ویدا، ئامانجی‌ پڕۆژه‌كه‌ش پێدانی‌ وزه‌یه‌ به‌و مانگه‌ ده‌ستكردانه‌ی‌ توانای‌ وه‌رگرتنی‌ وزه‌ی‌ تیشكی‌ خۆریان نامێنێت. به‌ گوێره‌ی‌ راپۆرتێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌زڤێستیای‌ روسی بنه‌مای‌ كاری‌ پڕۆكه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌یان رۆبۆت ده‌خه‌نه‌ كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ وزه‌ له‌ تیشكی‌ خۆر‌و هه‌روه‌ها له‌و تیشكانه‌ش كه‌ ...

زیاتر »

له‌ نێوان بڕواكردن و ره‌تكردنه‌وه‌دا

ڕۆژی 20ی ته‌موزی 1969 بۆ یه‌كه‌مین جار مرۆڤ پێی نایه‌ سه‌ر خاكی سه‌ر ڕووی مانگ‌و له‌و كاته‌وه‌ دانیشتوانی گۆی زه‌وی بوون به‌دوو به‌شه‌وه‌ له‌نێوان بڕواكه‌ران به‌و هه‌نگاوه‌ مه‌زنه‌ی مرۆڤایه‌تی و ئه‌وانه‌ی هه‌نگاوێكی ئاوا گرنگیان پێ قبوڵ ناكرێت و پاساو ده‌هێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه‌ چوونه‌ سه‌رمانگ فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و سیناریۆیه‌. هه‌رچه‌نده‌ نێرده‌ی ئه‌پۆڵۆ (11) ی سه‌ر به‌ئاژانسی ناسا به‌ر ...

زیاتر »

بۆچی خه‌ڵك به‌ هۆی گه‌رماوه‌ ده‌مرن؟

به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌وه‌رزی هاویندا حاڵه‌تێكی سروشتییه‌، به‌ڵام بۆ دانیشتوانی ئه‌وروپا ده‌بێته‌ جێگه‌ی مه‌ترسیی. چونكه‌ زۆر جار ده‌بێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی خه‌ڵك. به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌وروپای خۆرئاوا له‌م هاوینه‌دا جارێكی تر هاوینی(2003) هێنایه‌وه‌ یادی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ كه‌ به‌ هۆی گه‌رماوه‌ له‌و ساڵه‌دا ده‌یان هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌رچه‌نده‌ شه‌پۆله‌كانی گه‌رما شتێكی نامۆ نییه‌ له‌ ئه‌وروپادا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ...

زیاتر »

سەدەی بیست و یەك و وەرچەرخانی وزەی سەوز

د. مه‌دیحه‌ سۆفی* ( بەشى چوارەم ) کەمکردنەوەى گازى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن و زیادکردنى ووزەى سەوز. کەمکردنەوەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن یەکێکە لە ئامانجەکانی بەکاربردنی ووزەی سەوز، تەنها لە ڕێگای ووزەی خۆرەوە توانراوە ٣٣ ملیۆن تەن لەو گازە کەمتر بکرێتەوە لە هەوادا، پێشبین دەکرێ تا ساڵی ٢٠٣٠ بڕی ووزەی سەوز بگاتە سێ گیگا تەن لە ساڵێکدا، بەڵام چۆن دەگەینە ئەو ...

زیاتر »