سەرەکی » زانست (پەڕە 60)

زانست

جێ به‌ سه‌رچاوه‌كانی تری وزه‌ له‌ق ده‌كات

وزه‌ی خۆر جێ به‌ سه‌رچاوه‌كانی تری وزه‌ له‌ق ده‌كات له‌ 60 ووڵاتی جیهاندا ووزه‌ی خۆر هه‌رزانتره‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه‌. له‌زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی داهاتێكی كه‌میان هه‌یه‌، به‌فه‌رمی وزه‌ی خۆر به‌هه‌رزانتر له‌سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ درایه‌ قه‌ڵه‌م، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ بۆ كۆمپانیا‌و حكومه‌ته‌كان خۆش ده‌كات ده‌ستبه‌رداری خه‌ڵووز و گاز ببن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می وزه‌. به‌پێی داتایه‌كی دامه‌زراوه‌ی بلومبێرگ نیوئینرژی فاینانس(Bloomberg New Energy Finance) له‌ ...

زیاتر »

گه‌شبین بن،با ته‌مه‌نتان درێژ بێت

گه‌شبینی كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر سیستمه‌ بایۆلۆژییه‌كان هه‌یه‌ و سیستمی به‌رگریی به‌هێز ده‌كات و هه‌وكردنه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌. زانایانی زانكۆی هارفارد ئاشكرایانكرد به‌ گه‌شبینی ڕوانین له‌ ژیان، ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كان درێژده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش زاناكان پشتیان به‌ست به‌و زانیارییانه‌ی كه‌ 70 هه‌زار ژنی به‌شدار له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتی نیشتمانیدا پێشكه‌شیان كرد‌و ئه‌نجامده‌رانی توێژینه‌وه‌كه‌ ماوه‌ی 8 ساڵ چاودێری ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و لایه‌نی سۆزداریی ئه‌و ژنانه‌یان كرد، ...

زیاتر »

وه‌فا مه‌جید:زالوو نزیكه‌ی سه‌د ماده‌ی سوودبه‌خش ده‌ڕژێنێته‌ له‌شی مرۆڤه‌وه‌

ئا: په‌ری عومه‌ر كه‌ڵه‌ شاخ گرتن ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ سروشتییه‌ باوه‌یه‌ به‌رده‌وام خه‌ڵكێكی‌ زۆر په‌نای‌ بۆ ده‌به‌ن، كه‌ڵه‌شاخ جیاواز له‌ هه‌مووچاره‌سه‌ره‌ پزیشكیه‌كان‌و به‌شێوازێكی جیاواز خوێنی پیس له‌جه‌سته‌ ده‌رده‌كات. ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌ به‌حه‌كیمی له‌ناوبردن و چاره‌سه‌ركردنی سه‌ر ئێشه‌ ناسراوه‌ و میژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌و به‌ر. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پیاوان په‌نای‌ بۆ ده‌به‌ن و بووه‌ به‌باو له‌ نێویاندا. له‌ئێستایشدا ...

زیاتر »

مه‌ریخ بۆ ژیان له‌باره‌

دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ڕێگه‌ بۆ مرۆڤ خۆش ده‌كات له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ بژی. زانایان پلێتی سه‌هۆڵینیان له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ درێژ بوه‌ته‌وه‌ به‌سه‌ر ڕووی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌دا، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ وا بكات ڕێره‌وی ڕووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ توانای ژیان له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و هه‌ساره‌ سووره‌ بگۆرێت. ئه‌و زانایانه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كانیاندا هه‌ندێك له‌و وێنانه‌یان به‌كارهێناوه‌ كه‌ له‌ دۆزه‌ره‌وه‌ی(Mars Reconnaissance Orbiter)سه‌ربه‌ (ناسا)وه‌ وه‌ریانگرتووه‌ كه‌ له‌ 2006 ه‌وه‌ ...

زیاتر »

خوارده‌مه‌نییه‌ چه‌وره‌كان كولیسترۆل به‌رز ناكه‌نه‌وه‌

نوێترین توێژینه‌وه‌ ده‌ریده‌خات، ئه‌وه‌ خوارده‌مه‌نییه‌ چه‌وره‌كان‌و شیرینه‌كان نین كه‌ ئاستی كۆلیسترۆل به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌وه‌ به‌رپرسیاره‌ فاكته‌ری بۆماوه‌ییه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ پزیشكی پرۆفیسۆر ( یه‌نیس ئابیر) له‌ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی (هامبۆرگ- ئیبیندرۆف) ده‌ڵێت» بوهێڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رپرسیارن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵ و به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌شی هه‌ندێك كه‌س ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی كۆلیسترۆڵ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ته‌نها (10%)ی كۆلیسترۆڵی له‌ش په‌یوه‌ندیی به‌و خۆراكانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ...

زیاتر »

گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ چۆن زه‌وییه‌كه‌ی داپۆشیوین؟

زانایان كه‌ گه‌یشتن به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و گڕێكوێره‌یه‌ی كه‌ به‌ درێژایی مێژوو سه‌رسامی كردبوون به‌ (چارلز داروین)ی خاوه‌نی تیۆری گه‌شه‌سه‌ندنیشه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن گوڵه‌كان گه‌شه‌یانكردووه‌‌و بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ ڕووه‌كێكی داگیركه‌ری زه‌وی. ئه‌و ڕووه‌كه‌ گوڵگرانه‌ یان تووره‌كه‌ی تۆوه‌كان نزیكه‌ی (90%) ی كۆی جۆره‌كانی ڕووه‌كه‌ زیندووه‌كان پێكده‌هێنێت، به‌ هه‌ندێك به‌رهه‌می خۆراكیشه‌وه‌. ڕووه‌كه‌ گوڵگره‌كان له‌ ڕابردووه‌یه‌كی دووردا توانیویانه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێك ڕووه‌كی دیكه‌دا زاڵ بن ...

زیاتر »

به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه‌كان له‌ مێژوودا

ئاماده‌كردنی :ترنیا ئاواره‌ بومه‌له‌رزه‌ له‌ ئه‌نجامی جوڵان و تێكشكانی تاوه‌ره‌كانی ناوه‌وه‌ی زه‌وی به‌هۆی گۆڕانه‌ جیۆلۆجیه‌كانه‌وه‌ دروست ده‌بێت به‌ شێوه‌ی شه‌پۆلی خێرا ناوچه‌ی ڕودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌هه‌ژه‌ژێنێت. بومه‌له‌رز له‌ پله‌ی (١)ه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تاكو پله‌ی (١٠) به‌ پێوه‌ری ڕێخته‌ر ده‌پێورێت، پله‌كانی سه‌ره‌تای زیان ناگه‌یه‌نن به‌ڵام پله‌كانی كۆتای له‌ ٦ تا ١٠ ده‌بنه‌ هۆی وێرانكاری. له‌مێژوودا به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی جیهان دووچاری بومه‌له‌رزه‌ بونه‌ته‌وه‌ ...

زیاتر »

چۆن ده‌توانیت پێستی ده‌م و چاوت سپی بكه‌یته‌وه‌

١. ماست كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێست و ڕۆژانه‌ و بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌توانیت ماست بده‌یت له‌ پێستی ده‌م و چاوت تاوه‌كو ببیته‌ خاوه‌نی پیستێكی سپی و بریقه‌دار. هه‌روه‌ها ڕۆژانه‌ به‌كارهێنانی تێكه‌ڵه‌ی یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ له‌ ماست له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچكی بچوك له‌ههه‌نگوین كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕۆشنكردنه‌وه‌ی پێست. ٢. به‌ به‌كارهێنانی تێكه‌ڵه‌ی یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ له‌ هاڕاوه‌ی توێكڵی پرته‌قاڵی ...

زیاتر »

په‌نجا ساڵ یاخیبوون له‌ شێرپه‌نجه‌

د. فیلیپ سالم* ئه‌مڕۆ رۆژی‌ جیهانیی شێرپه‌نجه‌یه‌، هه‌موو ساڵێك له‌ رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مڕۆدا، مرۆڤایه‌تی‌ به‌ ترسه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌خۆشی‌ سامناكی‌ شێرپه‌نجه‌، ئیمپراتۆری‌ نه‌خۆشییه‌كان ده‌وه‌ستێ. وا رێكه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌مساڵ په‌نجا ساڵی‌ ته‌واوه‌ ژیانی‌ خۆم له‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌‌و توێژینه‌وه‌كانی‌ ئه‌و بواره‌دا گوزه‌راندووه‌. ساڵی‌ 1968 په‌یوه‌ندیم كرد به‌ دامه‌زراوه‌ی‌ (Memorial Sloan Kettering)ه‌وه‌ له‌ نیویۆرك‌و هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه‌ سه‌رگوزشته‌ی‌ من له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ ده‌ستی‌ ...

زیاتر »

پێویست به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی جل ناكات

پێویست به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی جل ناكات له‌ دوكان كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بواری ئه‌لكترۆنیی ئاوێنه‌یه‌كی دیزاین كردوه‌ كه‌ پێویست به‌وه‌ ناكات كه‌سه‌كان له‌كۆگا بازرگانیه‌كاندا جله‌كانیان تاقیبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی جله‌كه‌وه‌ و به‌ سه‌یركردنی ئاوێنه‌كه‌ له‌وه‌ تێبگه‌ن ئه‌و جله‌یان لێدێت و به‌ ئه‌ندازه‌ی پێوانه‌ی خۆیانه‌ یان نا؟. ئه‌و ئاوێنه‌ زیره‌كه‌ به‌جۆرێك دیزاینكراوه‌ كه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ته‌كنیكی پرۆگرامی زیره‌كیی ده‌ستكرد و كه‌سه‌كه‌ ده‌توانێت له‌ ...

زیاتر »