سەرەکی » ئەدەب و هونەر (پەڕە 8)

ئەدەب و هونەر

عه‌تا محه‌مه‌د یاداشته‌كانمان واڵا ده‌كات

كاوه‌ حاجی عه‌زیز به‌هاری ئه‌مساڵ، چیرۆكنووس و رۆماننووس عه‌تا محه‌مه‌د چوار رۆمانی به‌چاپ گه‌یاند، چ وه‌ك ناونیشانی رۆمانه‌كان چ وه‌ك حه‌ز و خولیای خۆم ده‌ستمكرد به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر چواریان، رۆمان به‌ دوای رۆماندا بێ ئه‌وه‌ی بێتاقه‌ت بم یان وازیان لێبهێنم و نیوه‌ناچڵ به‌جێیانبهێڵم. ئه‌وه‌ی جێی داخه‌ تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم كه‌سم نه‌دیوه‌ به‌ نه‌فه‌سی هه‌ڵسه‌نگاندن، ره‌خنه‌ توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات! له‌ ...

زیاتر »

ئیرنستۆ ساباتۆ و رۆمانی هاوچەرخ

عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی لەم نووسینە چڕەدا ئیرنستۆ ساباتۆ، باسی رۆمانی هاوچەرخ و ئەو هۆیانە دەکات کە لە رۆمانی کۆن جیای دەکەنەوە و ئاڵۆزی دەکەن، ئەویش بە چەند خاڵ و ئاماژەیەکی کورت، کە رۆڵی چەندین لێکۆڵینەوەی درێژ دەبینن. لەوهۆیانە: کەمبوونەوی دەسەڵاتی گێڕەرەوەی فرەزانا و بوار رەخساندن بۆ دەرکەوتنی کەسەکان و سەیرکردنی دەوروبەر لە گۆشەنیگای خۆیانەوە. هەروەها جیاوازیی زەمەن لە نێوان رۆمانی ...

زیاتر »

من ئیتر هیچ نیم

حمید رضا رنجبرزاده‌ لە فارسییەوە: محەمەد کەریم «بیستووته‌ ده‌ڵێن ئاهی چه‌وساوه‌ مرۆڤ به‌دبه‌خت ده‌كات؟! واوای لێده‌كات؟! هه‌مووی درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌! هه‌ر هه‌مووی! بۆ نموونه‌ نێوانی من و تۆ! ئه‌و هه‌موو نه‌فره‌ت و دوعایە و ئاهی من چی كرد؟! له‌سه‌ر سه‌ر ده‌خولایته‌وه‌! بۆچی هیچ ناڵێی؟! خۆ زمانت زۆر درێژبوو! لاڵ بووی؟! خێراكه‌. وه‌كو هه‌میشه‌ هه‌ڵسه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بكه‌! بڵێ ده‌نێرم بتبه‌ن بۆ ...

زیاتر »

نادین نه‌جیم شاجوانی سینه‌مای عەرەبی

نادین شاجوان و پاڵه‌وانی سه‌ر شاشه‌ی تیڤییه‌ عه‌ره‌بییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌كته‌ره‌ ناودارانه‌ی لوبنان كه‌ له‌ چه‌ندین فیلم و زنجیره‌ درامادا رۆڵی بینیوه‌. جوانی به‌ده‌ن و روخساری و ئه‌دای رۆڵه‌كانی وای كردووه‌ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌ناوبانگه‌. ره‌وه‌ز جه‌بار ئه‌كته‌ر و بێژه‌ری ناودار و شۆخ و شه‌نگی لوبنانی، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارساڵی به‌یروتدا برینداربوو. یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌كته‌ره‌ چالاكانه‌ی كه‌ له‌ ...

زیاتر »

شانۆگه‌ری‌ (زه‌لكاو) چه‌ند سه‌رنجێك له‌میانه‌ی‌ كاری‌ ده‌رهێنانه‌وه‌

ئه‌رسه‌لان ده‌روێش   2-2 کۆتایی دووه‌م : دامه‌زراندنی‌ گوتاری‌ نمایش •ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ین روانگه‌ی‌ ده‌رهێنه‌ر له‌ رووی پراكتیكه‌وه‌ به‌ (یه‌كه‌) هونه‌رییه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی‌ بسپێرینه‌وه‌، ئه‌وا پیویسته‌ چه‌ند چه‌مكێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و پڕۆسێسه‌ باس بكه‌ین وه‌ك: كاریگه‌ریی میزانسین Miseenscene له‌ گرێدان وابه‌سته‌كردنی ره‌گه‌زه‌كانی‌ نمایش به‌یه‌ك دی‌ و سیستماتیكی‌ فۆرمی‌ بزاوت و جووڵه‌ی‌ ناو پانتایی، هه‌روه‌ها بونیادی‌ نه‌خشه‌ شانۆییه‌كه‌ Stage desing له‌ رووی‌ دابه‌شكردنی‌ ...

زیاتر »

شیعر و ئیقاع

ته‌یب جه‌بار   5 ره‌خنه‌گری لوبنانی (احمد بزون) له‌ كتێبه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌یدا (قصیدة‌ النثر العربیة‌- الاطار النظری)(1). دوای ئه‌وه‌ی راوبۆچوونی ده‌یان شاعیر و نووسه‌ری عه‌ره‌ب و بیانی ده‌هێنێته‌وه‌، ناگاته‌ هیچ ئه‌نجامێك له‌باره‌ی ئیقاعی ناوه‌كییه‌وه‌، ده‌ڵێت (ئاماژه‌ به‌وه‌ی كه‌ مۆسیقا وه‌ك پێوه‌رێك بۆ هه‌ستیاری زمانی شیعری‌، تا ئێستا یه‌ك چه‌مكی نییه‌، به‌ڵكو وه‌ك چه‌مكی شیعر جێگای مشتومڕه‌. به‌رده‌وام له‌ په‌ره‌سه‌ندن و نوێبوونه‌وه‌دایه‌، ...

زیاتر »

ڤانسان داندی

ئاكار نه‌جم داندی له‌و موزیكژه‌نانه‌یه‌ كه‌ گرنگی به‌ به‌رهه‌می هونه‌ری كۆن داوه‌ ‌و تازه‌ی كردووە‌ته‌وه‌. زۆرترین به‌رهه‌مه‌كانی له‌و شێوازه‌ن، كه‌ گرنگی به‌ موزیكی كڵێسا و مه‌راسیمه‌ ئاینییه‌كان و به‌رهه‌می كه‌له‌پووری داوه‌. تازه‌گه‌ریی له‌ هونه‌ری كه‌له‌پووریدا كردووه‌. ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌، هێشتا ته‌مه‌نی ده‌ ساڵان بووه‌ خولیای موزیكی هه‌بووه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی حه‌زیان كردووه‌ بۆ پارێزه‌ریی بخوێنێ، به‌ڵام ئه‌و دوای ...

زیاتر »

فۆتۆگرافه‌رێكی كورد ده‌بێته‌ هه‌وێنی كاری كوردانه‌

خه‌لیل عه‌لی محه‌مه‌د مه‌حسوم سوور، یه‌كێكه‌ له‌ فۆتۆگرافه‌ره‌ به‌ناوبانگ و‌ ناسراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهان. نه‌خشی جوانی خۆی كاتێك ده‌ستپێكرد، كه‌ له‌ ساڵی (1974) وه‌ك رۆژنامه‌نووس بووه‌ پێشه‌نگ و هه‌واڵی ئاماده‌ ده‌كرد و لەگه‌ڵیشیدا كاری فۆتۆگرافی بۆ رۆژنامە‌كان ده‌كرد. ئه‌مه‌ش تا ساڵی (1993) وه‌ك په‌یامنێر و ئاماده‌كار و رۆژنامه‌نووس به‌رده‌وام بوو. ئیدی له‌ ساڵی (1994)ـه‌وه‌ له‌ كاری رۆژنامه‌نووسی وه‌ستا ...

زیاتر »

ماركیز: نووسینی ره‌خنه‌گره‌كان ناخوێنمه‌وه‌

ئه‌م دیداره‌ كۆكراوه‌ی دوو دیداری گابرێل گارسیا ماركیزه‌، كه‌ له‌ ساڵی 1987 له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ مه‌كسیك له‌گه‌ڵیدا سازكراوه‌. له‌م دیداره‌دا نووسه‌ری ناوداری جیهان له‌باره‌ی ئه‌زموونی نووسینی خۆیه‌وه‌ ده‌دوێت. باس له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات. سازدانی: رایمۆند لێسلای ویڵیامز لە تورکیەوە: فه‌رهاد چۆمانی * جاری پێشوو كه‌ قسه‌مان كرد، هه‌ندێك تابلۆت نیشاندام، كه‌ بۆ هه‌ندێك له‌ نووسینه‌كانت سوودت لێ بینیون. ئه‌و به‌هایه‌ی ...

زیاتر »

شانۆگه‌ری‌ (زه‌لكاو) چه‌ند سه‌رنجێك له‌میانه‌ی‌ كاری‌ ده‌رهێنانه‌وه‌

ئه‌رسه‌لان ده‌روێش 1-2 كاتێك زه‌ینی‌ ده‌رهێنه‌ر جارێكی‌ تر جیهانی‌ (ده‌ق)ی‌ نووسه‌ر داده‌ڕێژێته‌وه‌، ره‌هه‌نده‌ ئیستاتیكییه‌كان پانتاییه‌كی‌ به‌رفراوانتر له‌ دیالۆگه‌كانی‌ ناو تێكست ره‌ت ده‌ده‌ن و سه‌رله‌نوێ له‌ میانه‌ی‌ گوتارێكی‌ فره‌ توخمی‌ تازه‌دا (ده‌قی نمایش) ده‌هێننه‌ وجود. مه‌عریفه‌ و دیدگای‌ هونه‌ریی (ده‌رهێنه‌ر) ئه‌م پرۆسێسه‌ كه‌مه‌ندگیر ده‌كات و به‌ره‌و نزاره‌ بژوێن و په‌ی‌ پێ نه‌براوه‌كان ئاڕاسته‌ی‌ ده‌كات. هه‌ڵبژاردنی‌ (ده‌ق) و دیارییكردنی‌ كاكڵه‌ هزریی و ...

زیاتر »