سەرەکی » وتار »  ‌عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌ (پەڕە 20)

 ‌عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌

مامەڵەی پیشەیی لەگەڵ خۆپیشاندەراندا

بە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی تەقەكردن لەخۆپیشاندەران، لەو جۆرەی كە سێشەممە 19/12، لەشاری رانیە روویدا، رووندەبێتەوە كە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، كاری لەسەر تێپەڕاندنی ئەو هەڵە كوشندانە نەكردووە، كە لەخۆپیشاندان‌و ناڕەزاییەتییەكانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمدا، لەسەر دەستی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، یان گروپی تری چەكدار، روودەدەن. راستە، رەنگە بەشێك لەوانەی تەقە دەكەن، پاسەوانی بارەگاكان بن، بەڵام ئەركی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەر، لەكۆتاییدا، بە ئیمتیاز، ئەركێكی دەوڵەتییە. ...

زیاتر »

دووڕاییەكی خۆپیشاندانەكان..!

بەهۆی قوڵبوونەوەی قەیرانە ئابوورییەكانی هەرێم و سیستەمی پاشەكەوتكردنەوە، هاوكات دواكەوتنی پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا!، پێشهاتێكی چاوەڕوانكراو بوو كە، ئاكام، شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییەكان، لەناو ئەو چین و توێژانەی كۆمەڵگەدا سەرهەڵبدەنەوە كە بوونەتە قوربانی. ئەمڕۆ ئەوەی قەبارەی ئەم پەرەسەندنە گەورەتر دەكات، دابەشبوونی زیانەكانی ئەو قەیرانە ئابوورییەیە بەسەر زیاتر لەچینێكی كۆمەڵایەتیدا، چ هەژاران كە گیرۆدەی سەرەكین، چ چینی پیشەوەرو كاسبكاران كە بازاڕیان ...

زیاتر »

میدیای داخراو!

میدیای كوردی، كاریگەریی سیاسەتی بەسەرەوەیە ئەگەر نەوترێت لەپشت زۆرێك لەپەیامەكانییەوەیە. ئەم دۆخە، وەك تارمایی، بەسەر سەری هەندێ لەو میدیا تایبەتمەندانەشەوەیە (Specialized media) كە بڕیار وایە تەرخان نەبن بۆ سیاسەت، واتە تایبەت بن بەبوارەكانی تری چالاكیی مرۆیی، وەك میدیای رۆشنبیری، وەرزشی، پەروەردەیی و میدیای كۆمەڵایەتیش (میدیای ژنان) و هتد. ئەم سیاسەتسالارییە، زیانی لەلایەنی پیشەیی میدیای كوردی داوە. میدیای لە زانستەوە كردۆتە ...

زیاتر »

بژاردەی بە ئۆپۆزسیۆنبوون..!

رەنگە بزووتنەوەی گۆڕان، بەهۆی ناڕەزایی جەماوەرەكەی خۆیەوە بێت، یان كاریگەریی قەیرانە ئابوورییەكانی وڵات، ببێتەوە بە ئۆپۆزسیۆن. راستە هێشتا لەناو بزووتنەوەكەدا هەیە كە بەهایەك لەم بژاردەیەدا نابینێت، دەنگی تریش هەن، لەوە رادیكاڵتر، وای دەبینن كە دەبووایە، لەبنەڕەتدا، بەشداریی دەسەڵاتیان نەكردایە، بەڵام راستی ئەوەیە كە، لەپێش هەڵبژاردنی (2013ز)ی هەرێمەوە، خودی بەهەشتی، نەوشیروان مستەفا (1944-2017ز) لایەنگری درێژكردنەوەی قۆناغی ئۆپۆزسیۆنبوونی بزووتنەوەكە نەبوو بۆ خولێكی ...

زیاتر »

جه‌نگی گه‌نده‌ڵی‌ و ماڵی شیعه‌..!

به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ناڕه‌زاییه‌ میللییه‌كانی سه‌ر به‌ سه‌در، زیاتر له‌هێزو كاراكته‌رێكی سیاسی، پێكابوو. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كراونه‌ته‌ ئامانج، له‌ناو ماڵی شیعه‌ خۆیدان، هۆكه‌شی روونه‌، فه‌رمانڕه‌وای ده‌هه‌ونیوی رابردوو، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین فه‌رمانڕه‌های!، هه‌ر له‌شیعه‌ بووه‌. ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌، ئه‌وه‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌ كه‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می به‌ریه‌ككه‌وتنه‌وه‌ی نوێ له‌ناو نوێنه‌رانی سیاسیی ئه‌م پێكهاته‌یه‌دا ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی جه‌نگی تیرۆره‌وه‌ راگیرابوو، خۆ ئه‌گه‌ر هیچ دۆسییه‌یه‌كی تری ئه‌منی نه‌ته‌یه‌ پێشه‌وه‌، كه‌ ...

زیاتر »

لە ناوچە كوردستانییەكاندا،دەتوانرێت چی بكرێت؟!

لەڕووی سیاسی‌و سەربازییشەوە، ماوەیەكە چانسی بەغدا لەوەدایە كە كوردەكان، لەژێر زەبری رووداوەكانی مانگی ئۆكتۆبەردا، ناكۆكیان هەیە. ناكۆكی چ لە شیكاری بۆ ئەوەی كە روویداو، چ لەدیاریكردنی كورتهێنانە سیاسی‌و سەربازییەكان. ئەم ناتەباییە، وایكردووە كە كورد، تائێستا، پرۆژەیەكی هاوبەشی بۆ قۆناغی ئەمڕۆ نەبێت، راستە حكومەت‌و پەرلەمان هەن، بەڵام هێشتا تارمایی ناكۆكییەكانیان هەر بەسەرەوەیە. ئەوان، لەئەزموونی هەرێمدا، لە حزب باڵاتر نین، بۆیە لەكۆتاییدا ...

زیاتر »

حكومەت،چی بكات؟

بەپێی هەڵوێستەكانی بێت، حكومەتی هەرێم، هێشتا لە چاوەڕوانیی ئەوەدایە كە بەغدا، لەكۆتاییدا، بە گفتوگۆ رازی ببێت. لێرەدا دەنوسین گفتوگۆ و ناڵێین دانوستان، چونكە بە مانا زمانەوانییەكەی بێت، بەغدا لەئێستادا هیچی نییە بۆ»دان»!، داواكارییەكانیشی، بڕگەی دووەمی ئەم زاراوە لێكدراوە پێكدەهێنێت كە بریتییە لە»ستان». واتە بەغدا، لەبنەڕەتدا، پرۆسەكە وەك»دانوستان»وێنا ناكات، بەڵكو تەنها وەك گفتوگۆ، لەمەشدا، بەنیازە هەموو ئەوانەش لە هەرێم بستێنێتەوە كە ...

زیاتر »

بەغداش، دامەزراوەیی نییە، نموونەی حەشد

زێدەڕۆیی لەو بۆچوونەدا هەیە، كە پێیوایە عیراق وڵاتێكی دامەزراوەییە. ئەم داوەرییە لەڕوانگەی خراپیی ئەزموونی كوردستانەوەیە، دەنا لەپێوانەكاریی زانستیدا بۆ كاری دەوڵەتداری‌و بەدامەزراوەییكردن، بەغداش، لەزۆر ئاستدا، كەموكورتی هەیە، نموونەیەكیش، ئەزموونی حەشدی شەعبـی-یە. ئەم پێكهاتەیە كە ئەمڕۆ گەیشتۆتە (122) هەزار چەكداری رەسمی و (3) ملیۆن خۆبەخش، زادەی دەوڵەت و دامەزراوەكانی نییە. حەشد لەهاوینی (2014ز)دا بە فتوایەكی مەرجەعییەتی شیعی دروستبووە، بەتایبەت دوای ئەوەی، ...

زیاتر »

قودسەكان، لەناو یاسای دارستاندا!

رستەیەك كە شیاوی راڤەكردنی رووداوی ئەو ئیمزایە بێت كە سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی خاوەندارێتیی قودسەوە، كردی، ئەوەیە كە، ئەو شارە دێرینە، كە تەمەنی (6) هەزار ساڵە، بەدرێژایی مێژوو، قوربانیی یاسای دارستان بووە!. هەر هێزو دەوڵەت‌و ئیمپراتۆریەتێك، هەر ئایین‌و نەتەوەو حەشامەتێكی مرۆیی، بەهێز بووبێت، ئەو دەستی بەسەردا گرتووە، لەبەرامبەردا، ئەوەی لەناو ئەم یاسایەدا لایەنی لاواز بووبێت، دەرپەڕێنراوەو گورزی كوشندەی بەركەوتووە. بەڵگە ئەوەیە ...

زیاتر »

سەرچاوەكانی مەترسی بۆ سـەر حزب و رێڕەوی ئاسایی حزبایەتی !

تیۆریزەكردنێكی نابابەتی نییە ئەگەر سەرچاوەكانی مەترسی لەسەر ئەمڕۆی حزب و حزبایەتی لەباشووری كوردستان، ببەسترێنەوە بە گوشاری دەرەكیی داگیركەران و، بەمەترسیی ژینگەی كۆمەڵگەیی، كە بەرووی دنیای دەرەوەی كۆمەڵگەدا، ناوخۆییەو، بەرووی حزبدا دەرەكی، هەروەها بەشكستی دیموكراسیی ناوخۆیی حزبەوە لەو ئەزموونەی كە لەباشووردا بەرێوەدەچێت. ئەم نزیككارییە بۆ ئەم پرسە ئاڵۆزە، سادەكردنەوەیەكی رۆژنامەنووسییانەی بەسوودە بۆ ئەوەی لەهەندێ هێڵی گشتیی ئەم پرسە رابمێنین و تاو ...

زیاتر »