سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ (پەڕە 1)

راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌

كار بۆ پێكهێنانی دادگایەكی تایبەت بە دۆسێ ئابووری و بازرگانییەكان دەكرێت

  بە ئامانجی خێرا یەكلاكردنەوەی دۆسێكانی تایبەت بە بازرگانی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دادی هەرێم داوای پێكهێنانی دادگایەكی تایبەتمەند لە ئەنجومەنی دادوەری دەكات. وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات: جگە لە لایەنە یاساییەكەی، بوونی دادگایەكی لەو جۆرە وادەكات، جموجۆڵی ئابووری و بازرگانی خێراتر بێت و پڕۆژەكان بە كاتێكی كەمتر تەواو بكرێن. هەر لەبارەی پێكهێنانی ئەو دادگایەوە، ...

زیاتر »

״ئامادەكاریی بۆ سەرژمێریی دانیشتوانی عیراق بەردەوامە״

وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاندووە: ئامادەكارییەكان بۆ سەرژمێریی دانیشتوان بەردەوامن و پێویستە پڕۆسەكە تا مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت. وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە داوە «وەزارەتی پلاندانان دەیەوێت لە ساڵی 2022دا سەرژمێریی دانیشتوان بكرێت و مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوو كۆتا وادە دەبێت». ״سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان گرنگیی زۆری هەیە״ لەوبارەیەوە، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ...

زیاتر »

هیچ رۆژێك نییە لە رۆژژمێری ساڵ بە خوێنی شەهیدێكی یەكێتی تۆمارنەكرابێت

رۆژی 21ی تشرینی دووەم رۆژی شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و هاوكاتیشە لەگەڵ رۆژی لەسێدارەدانی سێ سەركردەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، خاڵە شەهاب و جەعفەر عەبدولواحیدو ئەنوەر زۆراب، ساڵانە بەچەندین شێواز یادی ئەو شەهیدانە دەكرێتەوە. کچان و کوڕانی شەهیدان لە پەرلەمان جگە لە یادكردنەوەی شەهیدان یەكێتی ئاوڕی جدی لە كەسوكاری شەهیدان داوەتەوە، بەجۆرێك بەشێك لە كوڕ و كچی شەهیدان توانیویانە لە پەرلەمان ...

زیاتر »

یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی (نوێنەران) كەی بەڕێوەدەچێت؟

لێپرسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاراستەی دادگای فیدراڵی كراوە، كاندیدێكی سەركەوتووش بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەبەوەدەدات ״دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنەوە، یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت״. ״كۆمسیۆن چاوەڕێی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن دەكات״ بۆتان شێركۆ بەڕێوەبەری هونەری لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئەنجامی هەڵبژاردنی ...

زیاتر »

پەرلەمان پرسی دەستوور، هەڵبژاردن و چۆنێتی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی تاوتوێكرد

دوێنێ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان، تایبەت بە گفتوگۆكردن و خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەكان لەبارەی پرسی دەستووری هەرێم، یاسای هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و چۆنێتی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم، كۆبوونەوە. لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر كرا، تەوەری یەكەم پرسی رەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان بوو، وتیشی: پێشتر داوا لە ...

زیاتر »

بۆ رێگەگرتن لە مەترسیی لافاو، هەولێر پێویستی بە دروستکردنی ئاوەڕۆی فراوانتر هەیە

ساڵانە لە وەرزی زستان‌ و لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕدا، بەشێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر تووشی لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ دەبنەوە، ئەویش بەهۆی كۆبوونەوەی ئاوێكی زۆر و نەبوون و گیرانی ئاوەڕۆی پێویست بۆ دەرچوونی ئاوی باران. پاکردنەوەی کۆڵان و گەڕەکەکان ئەمساڵیش لەگەڵ یەكەم بارانباریندا بەشێكی دیكە لە گەڕەکەكانی شارەكە بەتایبەتی لە باكوور و باكووری رۆژئاوای هەولێر تووشی لافاو و ئاستەنگێكی زۆری هاتوچۆ ...

زیاتر »

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: پێویستە حکومەت چاوی لەسەر بازاڕ بێت

گرانبوونی کاڵا و مادەی خۆراکی لە هەرێمی کوردستان بۆتە قسەوباسی زۆربەی دانیشتن و کۆڕوکۆبونەوەکان، بەو پێیەی ئەو پرسە پەیوەندی بە زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگاوە هەیە، کڕیاران و فرۆشیاران، تەنانەت بازرگانان و ئابووریناسانیش مەترسی ئەوەیان هەیە، کە کاریگەریی ئەو گارانبوونە لە داهاتوودا زیاتر دەربکەوێت، بەجۆرێک بگاتە ئەو ئاستەی مووچەخۆران و کاسبکاران نەتوانن بەو داهاتەی دێتە دەستیان پێداویستیە سەرەکیەکانیان دابین بکەن. توانای بازاڕکردن ...

زیاتر »

״بۆ حكومەتی داهاتوو، لایەنە كوردستانییەكان لەگەڵ ئەو هێزانەدا گفتوگۆبكەن كە ئامادەی جێبەجێكردنی داواكارییەكانن״

چاودێران و پەرلەمانتاران قۆناغی گفتوگۆی هێز و لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، بە قۆناغێكی چارەنووسساز دەزانن بۆ زامنكردنی مافە دەستوورییەكان، تەئكیدیشدەكەنەوە «بۆ ئەوەی مافە دەستوورییەكان بەدەستبهێنین و جارێكی تر خەڵكی كوردستان رووبەڕووی بڕینی بودجە و مووچە نەبنەوە، پێویستە لایەنە كوردستانییەكان بە یەكڕیزی بچنە بەغدا و كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەربكەن». كورد بە یەكڕیزی و بە بەرنامەی هاوبەشەوە بچێتە بەغدا لەوبارەیەوە، ...

زیاتر »

پاشماوە پزیشکییەکان بێ رێنمایی فڕێدەدرێن

بەشێك لە رێكخراوەكانی ژینگە پارێزیی و چالاكوانانی ئەو بوارە ئاماژە بە دیاردەی پاشماوەی بەکارهاتوو و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك بەشێوەیەكی نازانستی لەهەرێمی کوردستان دەكەن، كە جگە لە زیانگەیاندن بە خاك و ئاو و هەوا، هاوكات دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی بۆ مرۆڤ، ئەوەی زیاتر بۆتە جێگای نیگەرانی ژینگە پارێزان، پاشماوەی نەخۆشخانەكان و یەكە تەندروستیەكانە، كە بەوتەی ئەوان رۆژانە پاشماوەیەكی زۆری ...

زیاتر »

د.ڕێواز فایەق: یەكێتی حزبێكی قبووڵكراوی متمانەپێكراوە لەسەر ئاستی عیراق

د.ڕێواز فایەق ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: یەكێتی حزبێكی قبووڵكراوی متمانەپێكراوە لەسەر ئاستی عیراق، وتیشی: هەر هێزێك، هەر حزبێك، هەر كەسێك حساب بۆ یەكێتی ناكات و نایخوێنێتەوە، یەكێتیش حسابی بۆ ناكات و نایخوێنێتەوە. د.ڕێواز فایەق ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، كە هاوكات سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیشە، دوێنێ لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، وەڵامی چەند لێدوانێكی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی ...

زیاتر »