سەرەکی » راپۆرت » ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا (پەڕە 5)

ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

کوبا کۆتایی بە حوکمی بنەماڵەی کاسترۆ هێنا

لەماوەی پێشوو پەرلەمانی کوبا بە زۆرینەی دەنگ، میگێل دیاز کانیل/ یان وەکو سەرۆکی نوێی کۆبا هەڵبژارد، بەمشوەیەش کۆتایی بە حوکمی بنەماڵەی کاسترۆ هێنرا کەماوەی 59 ساڵە حوکمی کوبا دەکەن. لێ زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی پێیان وایە، ئەمە مانای کۆتایی و نەمانی بنەماڵەی کاسترۆ نییە و ئەم سەرۆکە نوێیەش رووبەروی کۆمەڵێک کێشەوگرفتی گەورەی ئابووری و سیاسیی دەبێتەوە. لەهەمانکاتیشدا کەس چاوەڕێی گۆڕانکاری گەورە ...

زیاتر »

بەرژەوەندی گەل و سیستەمی دیموکراتی

نایجل ئاشفۆرد پسپۆر و توێژەرێکی ئەمریکییە لە زانکۆی جۆرج ماسۆن وەکو مامۆستا کار دەکات، لەبواری سیستەمی دیموکراتی و دەسەڵاتی سیاسی، کۆمەڵێک کتێب و توێژینەوەی گرنگی هەیە. لەماوەی پێشوشدا وتارێکی جوانی لەبارەی دیاریکردنی « بەرژەوەندی گەل و سیستەمی دیومکراتی» نووسیوە. لەو وتارەیەدا ئەو توێژەرە پێی وایە: باشترین بەرژەوەندی گەلان بریتییە لە بەرقەرارکردنی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی لەلایەن حکومەتەکانەوە. دەشڵێت باشترین سیستەم، دیموکراتی ...

زیاتر »

وێنەیەکی تری کەنەدا

ئێمەی کورد و گەلانی رۆژهەڵات وێنەیەکی جوانمان لەبارەی کەنەداوە هەیە، وڵاتێکی دوورە دەست، خاوەنی سروشتێکی جوان و دڵڕفێن، دوورە لەکێشە و گرفتەکانی رۆژهەڵات و جیهانیشەوە، ساڵانەش هەزاران ئاوارەی جیهان وەردەگرێت کە لە ترسی جەنگ و حوکمی دیکتاتۆرەکان، وڵاتەکانیان بەجێهدەڵێن، کەنەداش بۆ ئەو خەڵکە دەبێتە وڵاتی دووەم بۆیان. جگە لەوەش لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، جاستن ترودوی سەرۆک وەزیرانە گەنج و شیکپۆش ...

زیاتر »

پۆپۆلیستەکانی جیهان یەک دەگرن

بەهێزبوونی رەوتی پۆپۆلیستەکان لەجیهاندا بەگشتی و رۆژئاوا بەتایبەتی ، بۆتە مایەی گرنگی پێدانی تەواوی ناوەند و دەزگا میدیاییەکان و سەنتەرەکانی توێژینەوەی سیاسیی و فکری جیهان. نووسەرێکی فەرەنسیش پێی وایە: هۆکاری گەشەسەندنی ئەم رەوتانە دەگەرێتەوە، بۆ فەشەلی پارتە سیاسییە لیبڕاڵ و دیموکراتەکانی رۆژئاوا. هەروەها پێشبینی ئەوەش دەکات، گەر ئەم پارتانە نەتوانن وەڵامی داواکارییەکان و چارەسەری کێشەکانی خەڵکی نەکەن، ئەوا رەوتە پۆپۆلیستەکان ...

زیاتر »

چین لە وڵاتی هەژارانەوە بۆ وڵاتی گەشتیاران

یەکێک لەو شتانەی کەلە زمانی چینیدا مایەی سەرنجی من و زۆرێکیش لە چاودێری رەوشی چینە، کاتێک دوو کەس یەکتری دەبینین لەجیاتی هەواڵپرسینی یەکتری دەڵێن: نانت خواردووە. پاشتر کاتێک مێژووی هەزاران ساڵەی ئەم وڵاتەم خوێندەوە، ئینجا زانیم بۆچی وا دەڵێن، چونکە ئەم وڵاتە چەندینجار رووبەڕوی کارەساتی برسێتی گەورە بۆتەوە. لەبەرئەوە پرسی نانخواردن، یەکەمین شتە، کە چینییەکان بیری لێدەکەنەوە. بەڵام ئەو چینەی ...

زیاتر »

شی جین پینگ و داهاتووی چین

رۆژی یەک شەمممە پەرلەمانی چین، بڕیارێکی مێژوویی و چارەنووسازی لەبارەی سەرۆکایەتی و شێوازی حوکمڕانی لەچین دا، ئەویش کاتێک رێگەی خۆشكرد کە شی جین پینگ خۆی بۆچەندین خولی سەرۆکایەتی تر هەڵبژێرێت، جگە لەپێدانی کۆمەڵێک دەسەڵاتی دەستووریی و یاسایی گەورەی تر. زۆرێک لە چاودێرانی سیاسیش بە هەنگاونان بەرەو دیکتاتۆری ناویدەبەن، هەندێکیش بە هەنگاونان بەرەو قۆناغێکی نوێی چینی ناوەی دەبەن. دەنگدانێکی گرنگ رۆژی ...

زیاتر »

ئیمارات دوژمنی داهاتووی تورکیایە

لەماوەی پێشوودا تورکیا تەنها لەدژی گەلی کورد سیاسەتی دوژمنکارانە پێڕەو ناکات، بگرە لەگەڵ زۆربەی دەوڵەتانی ناوچەکە سیاسەتێکی دوژمنکارانە بەکاردەهێنێت. یەکێک لەو دەوڵەتانەش کەلەماوەی پێشوودا کەوتۆتە جەنگ لەدژی، وڵاتی ئیماراتی عەرەبییە. هەندێک سەنتەری لێکۆڵینەوەش، باس لەوە دەکەن ، کە لەچەند شوێنێکدا ئەم دوو دەوڵەتە لە کێشەو ململانێی گەوەرەدان، بەتایبەتی لە میسرو لیبیا و فەلەستین و سوریاو کیشوەری ئەفریقا، جگەلەوەش لەرووی مامەڵەکردن ...

زیاتر »

جەنگی زلهێزەکان بۆ نەوت و گازی دەریای سپی ناوەڕاست

نەوت و گاز هەمیشە رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە هەموو جەنگەکانی سەدەی پێشو و ئێستاش، چونکە ئەم سامانە سروشتییە بە بەردی بناغەی ئابووری جیهان دادەنرێت، هەرلەبەرئەوەشە کە هەمیشە زلهێزەجیهانیی و ئیقلیمییەکان، لەهەوڵی دەستگرتن بەسەر سەرچاوە نەوت و گازەکاندان. لەئێستاشدا زۆرێک لەناوەندە سیاسیی و ستراتیژییەکانی جیهان، باس لە جەنگێکی ساردی نوێ لەنێوان روسیا و ئەمریکا لەلایەک، تورکیا و دەوڵەتانی ناوچەکە لەلاکەی تر ...

زیاتر »

هەوڵەکانی فەرەنسا بۆ راگرتنی جەنگ و کۆمەڵکوژی لە سوریا

هەرچەندە فەرەنسا دەوڵەتێکی ئەوروپیی گرنگە و ئەندامی هەردوو رێکخراوە گەورەکەی رۆژئاوایە کە ئەوانیش بریتین لە « یەکێتی ئەوروپا وناتۆ»، لێ ئەم دەوڵەتە رۆژئاواییە هەمیشە دڵیشی لای رۆژهەڵاتە. پێدەچێت رۆژهەڵاتیش پێویستی بەم دڵەی رۆژئاوا بێت، بەتایبەتی لە سوریادا چونکە هەموو هێزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، بەوپەڕی دڕندانەو دڵڕەقییەوە کەوتنوونە گیانی خەڵكی سیڤیلی ئەم وڵاتە. لەماوەی پێشوودا لە دوو شوێنی سوریا کە ئەوانیش ...

زیاتر »

چۆن سەڵتەنەی عومان خۆی لە کێشەکانی ناوچەکە پاراست؟

سەڵتەنەی عومان یەکێکە لەو وڵاتە عەرەبیەکانی کۆمکاری عەرەبی وناوچەکە، راستە ئێمە زۆرجار لە هەواڵەکاندا گوێمان لەدەنگی ئەم وڵاتە نابێت وەکو وڵاتانی « سوریا وعیراق‌ و یەمەن» بەڵام کاتێکیش سەیری نەخشەی سیاسی ناوچەکە دەکەین، دەبینین تاکە وڵاتی عەرەبی کەلە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین بەسەلامەتی دەرچووەو کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی نییە، سەڵتەنەی عومانە. لێرەشدا بۆ من و زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی جیهانیش ئەمە ...

زیاتر »