سەرەکی » هەواڵ » نوێنەران پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی تاوتوێ دەكات

نوێنەران پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی تاوتوێ دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پڕۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی، تاوتوێ دەكات.

حسێن نەرمو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmediaی راگەیاندووە: دوێنێ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنەی یاساییدا كۆبۆوە بۆ تاوتوێكردنی ئەو 6 مادەیەی پڕۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی كە ناكۆكییان لەسەرە.

پێشتریش ئەڵماس فازڵ ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بەوەدابوو «ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆبوونەوەكانی پێشوودا دەنگی بە ژمارەیەك لە مادەكانی یاسای دادگای فیدراڵی دابوو بەتایبەتی ئەو مادانەی كە هیچ ناكۆكییەكیان لەسەرنەبوو، «ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێكردن و دەنگدانی بەو مادانە دواخستبوو كە ناكۆكییان لەسەربوو، مادەكانیش بریتی بوون لە: ژمارەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی، میكانیزمی تەواوكردنی رێژەی یاسایی ئەندامان، ئەو مادەیەی پەیوەندیی بە بابەتی زانایانی ئاینییەوە هەیە، هەروەها تەمەنی ئەندامانی دادگاكە و میكانیزمی دەنگدان لەسەر بڕیارەكان كە ئاخۆ بەزۆرینە دەبێت یاخود بە دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامان دەبێت».

 436 جار بینراوە