بەشی بەدواداچوون و چاودێری
یەكێتی بەهاری سەوزین، حزبێكی سۆشیال دیموكرات و سەوزین كە هەڵقوڵاوی ناو جەماوەرین، هی خانووە قوڕەكانین، قسە و هەڵوێستمان قسەو هەڵوێستی سەوزەفرۆشان و دەستگێڕەكانە، چونكە یەكێتی راپەرینی بۆ ئەوان و بەوان كرد.
یەكێتی خۆی لە بنچینەدا حزبی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە، حزبی رەنجدەرانی بیر و بازووە، پشتی بەوان بەستووە و بەوان پشت ئەستوورە كە شۆڕشی نوێی بەرپا كرد، كە راپەڕینی سەرخست و هەر بەوانیش پشت ئەستوورە كە خەباتی مافەكان، خەباتی راستكردنەوەی رێڕەوی دیموكراسی و حوكمڕانی و لامەركەزی سەربخات.
ئاخر یەكێتی لە بەرەی كاسبكار و دستگێڕ و سەوزە فرۆشانە، لەوانەوە هێز وەردەگرێ و هێز بەوان دەبەخشێ.
لە راپەڕین متمانەی بە شانەو رێكخستنەكانی خەڵك بوو، لە لامەركەزیش متمانەی بە ئیرادە و ئیدارەی خەڵكە لە دوورترین دێ و ئاوەدانی كوردستانەوە تا شارەگەورەكانی بۆیە هەر دەبێ قسەی دڵی ئەوان بكات، هەر دەبێ لە خوێندنگەی خانووە قووڕەكانی سەرۆك مام جەلالەوە قسە و هەڵوێست و ترپەی دڵ بخوازێت.
پەیام و چریوە و دەربڕینی هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامی یەكێتییەكانە، قسەی دڵی رەنجدەران و سەوزەفرۆش و كاسبكارەكانە.
523 جار بینراوە