ئه‌میره محه‌مه‌د
دایك سیمبولی قوربانیدانه، چونكه سروشتی ژیان وایكردووه كه دایك له خۆشه‌ویستی رۆڵه‌كه‌یدا خۆی بكات به قوربان.
ئه‌وه چ خۆشه‌ویستییه كه بۆ نیشتیمان كه دایكان ئاماده‌بن رۆڵه‌كانی خۆیانی به قوربان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یادی ئه‌و دایكه مه‌زنانه ده‌كه‌ینه‌وه كه رۆڵه‌كانی خۆیان ناردۆته كۆڕی خه‌باتی شار و شاخ و زیندانه‌كانی به‌عس و به كوردستانیان به‌خشیون.
حه‌ڤده‌هه‌مین كتێبم له پڕۆژه‌ی دیاریی ئازادیی، ئه‌لبومی دایكی سه‌روه‌رانه، یادێكه بۆ ئه‌و دایكانه‌ی كه هه‌ریه‌كه‌و سێ رۆڵه‌و زیاتریان له پێناو كوردستان دا به‌خشیوه، به‌مه‌ش نه‌مرییان بۆ شه‌هیده‌كانیان و شانازییه‌كی گه‌وره‌یان بۆخۆیان و یه‌كێتییه‌كه‌یان تۆماركردووه.
كوردستانێك كه ئه‌م دایكه فیداكار و ئه‌و رۆله گیان له‌سه‌ر ده‌ستانه‌ی هه‌بێت چۆن ئازاد نابێت؟ یه‌كێتییه‌ك كه هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م گه‌له بێت، مێژووه‌كه‌ی لێوان‌لێو بێت له خۆبه‌ختكردن و ئه‌م دایكه له خۆ و له ژیان بوردووانه پشتیوانی بن، چۆن به‌رده‌وام نابێت.
ئه‌م دایكه سه‌روه‌رانه، جگه‌ر گۆشه‌كانی خۆیان به كوردستان و به یه‌كێتی به‌خشی، به‌خشینێكی وه‌ها مه‌زن كه پێوانه ناكرێت و قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، به‌ڵام ده‌توانین بهوهفاداربوون به‌رامبه‌ر به به‌هاكانی راپه‌ڕین و به پابه‌ند بوون به رێبازه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لاله‌وه، پێزانینی خۆمانیان بۆ ده‌رببڕین.
شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م هه‌بووه كه له نزیكه‌وه به‌م خێزانه فیداكارانه ئاشنا بووم، دڵسۆزانه گوێم لێ‌گرتوون و راستگۆیانه ناخی دڵیان بۆ كردومه‌ته‌وه، ده‌زانم ئه‌وه‌ی سهبوورییهك به‌م دایكانه ده‌به‌خشێت و رۆحی رۆڵه‌كانیان ئاسووده ده‌كات، پارێزگاریكردنه له‌و ئازادییه‌ی كه راپه‌رین بهدهستیهێناو پته‌وكردن و گه‌شه‌پێدانی یه‌كێتییه، چونكه یه‌كێتی ئه‌و كاروانه‌یه كه خه‌باتی گه‌یانده مه‌نزڵی ئازادی.
با كوردستانه‌كه‌مان بپارێزین، ته‌نیا به رێزگرتن له به‌هاكانی راپه‌ڕین، به به‌رگریكردن له ئازادی و له دابینكردنی ژیانێكی شاییسته بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌توانین دڵنیابیین كه دایكی سه‌روه‌ران و رۆحی رۆڵه‌كانیان ئاسووده‌ن.
486 جار بینراوە