سەرەکی » وەرزش » نازناوی سان بترسبۆرگی له‌ میلادینۆڤیچ سه‌ند

نازناوی سان بترسبۆرگی له‌ میلادینۆڤیچ سه‌ند

پیترا كڤیتۆڤای چیكی نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی سان بترسبۆرگی روسیای به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانی ساڵی رابردووی دووچاری شكست كرد.
كڤیتۆڤا له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ رووبه‌ڕووی كریستینا میلادینۆڤیچی فه‌ره‌نسی و چواره‌می ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌.
كڤیتۆڤا كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو به‌هۆی بریندابوونی له‌ رووداوی هێرشكردنه‌ سه‌ری له‌لایه‌ن دزێكه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر دوور كه‌وته‌وه‌ له‌ یارییه‌كه‌ به‌ ئاستێكی نموونه‌یی ده‌ركه‌وت و توانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ ئاسانی 6-1 بباته‌وه‌.
له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میشدا یاریزانه‌ چیكیه‌كه‌ درێژه‌ی به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ داو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌شی 6-2 برده‌وه‌و جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ به‌رز كرده‌وه‌.
به‌مه‌ش كڤیتۆڤای 27 ساڵ نازناوی ژماره‌ 21ی له‌ ژیانی وه‌رزشی برده‌وه‌ له‌نێویاندا 2 نازناوی گراندسلامی ویمبڵدۆن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*