سەرەکی » هەواڵ » كەلار؛ زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەش دەكرێت

كەلار؛ زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەش دەكرێت

یادگار عەلی

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئەوە دەخاتەڕوو كە «لە چەند رۆژی داهاتوودا، لە كەلار زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەش دەكرێت».

جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند: بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئەو كێشە و گرفتانە چارەسەركران، كە رێگربوون لە پێدانی زەوی بە زیندانیانی سیاسی لە كەلاردا و ئێستاش هەموو رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان تەواوكران، وتیشی: لە چەند رۆژی داهاتوودا، بەپێی میكانیزمێكی گونجاو، ژمارەی زەوییەكان دەبەخشرێتە زیندانیانی سیاسی و دواتر زەوییەكەیان پێدەدرێت.

هەر سەبارەت بەو باسە، بەرزان كەریم بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان، رایگەیاند: قەرەبووی خاوەنی ئەو زەوییانە دەكەنەوە كە زەویی كشتوكاڵی بوون و ئیفرازكراون بەمەبەستی دابەشكردن بەسەر زیندانیانی سیاسیدا. هاوكات ئەكرەم ساڵح سەرۆكی شارەوانیی كەلار، دەڵێت: لە قۆناغی یەكەمدا ژمارە دەدرێتە زیندانیانی سیاسی، تا ئەوكاتەی فەرمانی كارگێڕیی دەردەچێت و زەوییەكانیان پێدەدرێت.

 180 جار بینراوە