دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی ماسته‌رزی مه‌یامی، ده‌سته‌ی یاریزانه پیشەگهرهكانی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانانی بڵاوكرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه 1000 خاڵی له‌سه‌ربوو چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك رووی داوه.
له‌سه‌ر ئاستی كچان ئاشلی بارتی به بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه پێگه‌كه‌ی له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان به‌هێزتر كردوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵگری نازناوهكهبووه هیچ خاڵێكی پێنه‌دراوه.
دیارترین گۆڕانكاری له ریزبه‌ندیه، هاتنه پێشه‌وه‌ی بیانكا ئهندریسكۆی كه‌نه‌دی بوو بۆ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی كه پێش پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌پله‌ی نۆیهمدابوو، به‌ڵام دوای گه‌یشتن به یاری كۆتایی سێ پله سه‌ركه‌وتووه.
هه‌ر له ریزبه‌ندی كچان ئارینا سابالینكا پله‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووه‌و هاتۆته پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی و سیرینا ولیامزیش پله‌یه‌ك دابه‌زیوه‌و چووه‌ته پله‌ی هه‌شته‌م.
له‌سه‌ر ئاستی كوڕانیش هوبێرت هۆركازی كه‌نه‌دی دوای بردنه‌وه‌ی ماسته‌رزی مه‌یامی بازێكی گه‌وره‌ی داوه كه له‌پله‌ی 38ه‌وه چووه‌ته پله‌ی شانزه‌یه‌می ریزبه‌ندی.
له ریزبه‌ندی كوڕان 5 پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌خۆوه نه‌بینیوه‌و ئه‌لیكسانده‌ر زڤیریڤیش له‌پله‌ی حەوتەمەوە چووه‌ته پله‌ی شەشەم و هه‌نگاوێك پێش رۆجێر فێدره‌ر كه‌وتووه.
یانیك سینه‌ری لایه‌نی دووه‌می یاری كۆتایش 8 پله سه‌ركه‌وتووه‌و چووه‌ته پله‌ی 23ی ریزبه‌ندی جیهان.
129 جار بینراوە