سەرەکی » هەواڵ » پەیامی فراکسیۆنی یەکێتی بەبۆنەی کارە تیرۆریستییەکەی ناوچەی حەبیبیە

پەیامی فراکسیۆنی یەکێتی بەبۆنەی کارە تیرۆریستییەکەی ناوچەی حەبیبیە

نیگەرانی و غەمباری خۆمان رادەگەیەنین بەبۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستە ترسنۆکانەیەی کە ئەمرۆ کرایە سەر هاووڵاتیانی بێتاوان لە بازارێکی ناوچەی حەبیبیەی بەغدادی پایتەخت کە بەهۆیەوە کۆمەڵێک شەهید و برینداری لێکەوتەوە

لە کاتێکدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین و داوای شیفای بەپەلە بۆ بریندارەکان لەخوای گەورە دەخوازین، هەروەها تەئکید لە پێویستی زیاتر توندوتۆڵکردنەوەی رێوشوێنە ئەمنیەکان دەکەینەوە بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان.

تیرۆریستان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا بە ئەنجامدانی کارە تیرۆریستییە قێزەونەکانیان جارێکی تر ئەوەیان دووپات کردەوە کە هیچ جیاوازییەک لەنێوان هاووڵاتیانی عیراق ناکەن، هەر بۆیە لەسەر هێزەسیاسییەکانیشە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئینتمای ئاینی و نەتەوەیی و دوور لە بەرژەوەندی حیزبی و سیاسی کاربکەین و ململانێ ناوخۆیەکان وەلابنێین لەپێناوی بنیادنادی عیراقێکی سەقامگیری دیموکرات

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

 561 جار بینراوە