سەرەکی » مانشێت » رۆژی مورافەعە

مەنەلۆج

رۆژی مورافەعە

نه‌خه‌شه‌ به‌رده‌سته‌،
ومێژوو شاهیده‌.
جه‌نابی قازی!
ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ی‌و
نابی فێڵبازی
ئه‌وه‌ سنور‌و
ئه‌وه‌ كه‌ركوك‌و
ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر، بگره‌
رێبازی.
***
جه‌نابی قازی، خۆم ده‌ناسێنم
پارێزه‌ری گه‌ل، پێشمه‌رگه‌ی هه‌قخواز
ناوم جه‌لاله‌، مامه‌ نازناوم
بۆ دیموكراسیی‌و دۆستی میلله‌تان
سه‌ر له‌پێناوم
به‌ڵام به‌رێی ڕاست
نه‌ك فێڵ‌و فه‌رج، ته‌عریبی ته‌ڵه‌كه‌باز
جه‌نابی قازی! شاره‌كه‌ی كه‌ركوك
هی پێكه‌وه‌ژیان
ئینگلیز ده‌یزانێ، هه‌م ئالی عوسمان
ئه‌ولیا چه‌له‌پی‌و گشت گه‌ریده‌كان
قاموسی ئیعلام،
له‌به‌رده‌م ڕاستی، هه‌موو هاتنه‌ چۆك
كه‌ركوك تا حه‌مرین.
مه‌نده‌لی‌و خانه‌قین
گشت كوردستانن
خیلافی نییه‌
لێی نه‌بن، ناكۆك
***
عوسبه‌ت ئه‌لئومه‌م
ئه‌دمۆنز‌و صاحب
هه‌م ئه‌بو ناجی
زۆریان هه‌وڵدا، له‌تله‌تی بكه‌ن
نیشتمانی مه‌
گشتیان تیاچوون
نه‌ما به‌جارێ
ته‌خت‌و تاراجی
***
ئه‌بو عه‌دای هات
زۆر به‌پرتاو هات
وتمان كاكه‌ گیان
تا ببی نه‌جات
به‌سیه‌ ته‌عریب‌و ته‌رحیل‌و
ته‌بعیس
رێی هات‌و نه‌هات.
ئه‌مه‌ باشتره‌
له‌ كورد كوشتن‌و
كیمیاباران‌و
ئه‌و تاوانانه‌ی
به‌ره‌و فه‌لاكه‌ت،
فه‌وتانی وڵات
راپێچتان ده‌كات.
***
جه‌نابی قازی! سه‌ددام پێی وتم:
باپیرانی تۆ
باپیرانی مه‌ی
قوتار كرد، به‌جارێ
له‌ برسێتی‌و مه‌رگ
له‌ قڕی‌و له‌ قات.
حه‌رام بێ له‌ تۆ
عه‌فواتی به‌عس‌و
ئاوی سازگاری
ناو دیجله‌‌و فورات
***
جه‌نابی قازی: وه‌ك پارێزه‌رێك
عافواتم ناوێ.
با بنیات بنێین وڵاتێكی نوێ.
فیدرال‌و دیموكرات
له‌ دیكتاتۆری، پشوو ده‌ین تاوێ
وڵات ئازاد بێ، هیچ شه‌ڕی ناوێ
رێگای كه‌ركوكیش
بۆ شاخی حه‌مرین
رێی ده‌ستوری بێ
تا سه‌ربه‌ست بژین.
***
ده‌رسێك وه‌رناگرن.
به‌غدای مه‌ركه‌زی
له‌ مورافه‌عه‌ی مام
نه‌خشی ئاوه‌دان.
بۆ ئاینده‌ی گه‌ش
عیراق‌و كوردستان.
هه‌ر پێ كوته‌یه‌
خنه‌خنێتی
دیموكراسی كه‌وت
ئازادیش به‌زی
چه‌قیون له‌قوڕ.
***
وره‌تان گه‌ره‌كه‌
هی مورافه‌عه‌
رێی ڕاستتان ده‌وێ:
نه‌خشه‌ په‌یڕه‌و كه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*