سەرەکی » مانشێت » هونه‌رمه‌ندان ..عه‌فرین به‌رخۆدانی هه‌موو گه‌لی كورده‌

هونه‌رمه‌ندان ..عه‌فرین به‌رخۆدانی هه‌موو گه‌لی كورده‌

بورهان ئه‌مین، ئه‌ڵمانیا

هه‌وڵی داگیركاری سوپای تورك بۆسه‌ر عه‌فرین ومقاوه‌مه‌ت وبه‌رخۆدانی عه‌فرینیه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌كورد ئازاو بوێر وداكۆكیكاری مافه‌ڕه‌واكانی خۆیه‌تی وهه‌میشه‌ خوێن وقوربانی له‌پێناودا ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ی له‌وپارچه‌ی كوردستانه‌ ڕوده‌دات شتێكی تازه‌نیه‌و مێژووی شۆرشه‌كانی كورد پڕیه‌تی له‌وجۆره‌ داستان وقاره‌مانیه‌تیانه‌، هونه‌رمه‌ندانی كوردستانیش وه‌ك هه‌میشه‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست وئیراده‌ی خۆیانن ئێستاش بۆ پشتیوانی له‌ عه‌فرین ده‌كه‌ن وپه‌یامی تایبه‌تی خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن ،له‌چه‌ند دیمانه‌یه‌كی كوردستانی نوێدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌ ناوه‌وده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مجۆره‌ بۆمان دوان.
هه‌میشه‌ پشتیوانیانین
هونه‌رمه‌ندی میوزیكژه‌ن وئاوازدانه‌ر مامۆستا «سه‌لاح ڕه‌ئوف» له‌هۆڵه‌نداوه‌ په‌یامی خۆی ناردوه‌وتیایدا ده‌ڵێت،زۆر له‌مێژه‌ كورد گیرۆده‌ی ده‌ستی دوژمنان و داگیركه‌رانه‌ ، گه‌ر بڕوانینه‌ مێژوو ده‌رئه‌كه‌وێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی سته‌مكاران و به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستان كرایه‌ چوار پارچه‌،هه‌ر له‌وساتانه‌وه‌ زۆر له‌ ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ هه‌وڵی ڕزگار كردنی خاكه‌كه‌یاندابون و له‌ دژی داگیركه‌ران جه‌نگاون، ئه‌مجاره‌ش له‌ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخۆزی سه‌رفه‌رازی عه‌فرین دا ئه‌بینین، كه‌ ڕۆڵی شاعیران و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنیران پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی سه‌رفه‌رازی عه‌فرینن، من زۆر دڵم خۆشه‌ كه‌ له‌ ده‌یان وڵاتانی جیهانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌ ئه‌كرێ تا چالاكی هونه‌ری بڕه‌خسێنین وهونه‌ره‌كه‌مان بخه‌ینه‌ پاڵ هێزی نه‌به‌زیویان، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ هونه‌ری كوردی له‌خه‌باتی شه‌ڕڤانان له‌خه‌باتی به‌رگریدا بۆته‌قه‌ڵغانێكی مه‌زن بۆشه‌ڕڤانانی عه‌فرین، بۆیه‌ منیش ده‌نگی خۆم و هونه‌ره‌كه‌م ئه‌خه‌مه‌ پاڵ هه‌سته‌ جوانه‌كه‌ی بێچاری شاعیر كه‌ ئه‌ڵێ ..
هه‌رسه‌رده‌كه‌وین
گۆرانبێژی ده‌نگخۆش خاتو» ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌» له‌سلێمانیه‌وه‌ ووتی،كاتێك هێزی پۆڵاینی شه‌رڤانانی عه‌فرین ده‌بینم شانازی ده‌كه‌م چونكه‌ به‌و كانتۆنه‌بچوكه‌و توانیه‌یه‌تی به‌رگه‌ی په‌لاماری توركیایه‌كی زه‌به‌للاح بگرێت،له‌و له‌حزه‌یه‌دا وته‌یه‌كی كۆڵن پاوڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌مریكام دێته‌ بیر كه‌له‌كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، « كاتێك سه‌رباز بووم له‌ ڤێتنام له‌یه‌كێك له‌شه‌ڕه‌كاندا زۆر به‌ زه‌حمه‌ت توانیمان سه‌ربازگه‌یه‌كیان لێ داگیر بكه‌ین ، پاشان له‌سه‌ر پارچه‌كاغه‌زێك ووته‌یه‌كی هۆشیمنه‌ كه‌ سه‌رۆكی چه‌كداره‌ ڤیه‌تنامیه‌كان بوو لێێ نوسرابوو»ئێمه‌ گه‌لێكین بیست ساڵه‌ له‌ شه‌ڕداین هێشتا هه ر نه‌به‌زیوین و وره‌مان به‌ رنه‌داوه‌ ، به‌رگه ی ٢٠ ساڵی تریش ئه‌گرین ، دوژمن وا بۆ پێنج ساڵ ئه‌چێت له‌ شه‌ڕدایه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان به‌رگه‌ی ٥ ساڵی شه‌ڕ ناگرن.
ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات جینۆسایده‌
هونه‌رمه‌ندی شانۆیی «دڵشاد مسته‌فا» مامۆستای كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی وتی ئه‌وه‌ی له‌ عه‌فرین ده‌گوزه‌رێ ، هه‌وڵی له‌ باربردنی خه‌ونی گه‌لێكه‌ به‌به‌رچاوی دنیاوه‌، گه‌لێك جگه‌ له‌ ئازادی و ژیانێكی ئاسوده‌ چاوی له‌ خاك و سامانی كه‌سی دی نییه‌ ، به‌ڵام له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یاساكان پێچه‌وانه‌ ده‌بنه‌وه‌ ، مرۆڤایه‌تی ڕۆح سارد و بێ خه‌متر ده‌رده‌كه‌وێت ، بۆ ئه‌وان گرنگ نیه‌ كێ ده‌كه‌وێت ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ گوتاری سه‌رده‌ست بوونیان پارێزراو بێت ، كێ ده‌یپارێزێت و كێ قوربانییه‌ گه‌وره‌كه‌ ده‌دات كێشه‌ی ئه‌وان نییه‌ ، گه‌رنا ئه‌و دۆخه‌ جینۆسایده‌ و ده‌بێت دادگای نێو ده‌وڵه‌تی وه‌ك كه‌یسه‌كانی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات ،ده‌بێ كورد له‌هه‌موو پارچه‌كان،نێوه‌نسیئایه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ی له‌مساڵانه‌ی دواییدا له‌دژی كورد كراوه‌ جینۆسایده‌و بۆئه‌مه‌ش خه‌باتێكی دیپلۆماسی كاراو كاریگه‌رو لێهاتومان ده‌وێ تا ئه‌وه‌ یان بۆ بسه‌لمێنێت.
ده‌بێ هه‌موومان پشتیوانی عه‌فرینیه‌كان بین
هونه‌رمه‌ندی بواری ئاوازو میوزیكی كوردی « ئیبراهیم ئه‌حمه‌د» هه‌رله‌سلێمانی و له‌په‌یامی خۆیدا ده‌ڵێ،عه‌فرین ئێستاهێمای خۆڕاگری گه‌لی كورده‌،داگیركه‌ران له‌هێرش كردنیان بۆسه‌رگه‌لی ئێمه‌هه‌موجۆره‌شێوازێكی دڕندانه‌وهه‌موخه‌ڵكی سه‌رلێشێواووداخ له‌دڵی خۆیان به‌كاردێنن بۆپیرۆزیدان به‌كاره‌نامرۆڤایه‌تی یه‌كانیان وهاندانیان دژبه‌گه‌لی ئێمه‌ ، بۆیه‌گه‌لی ئێمه‌ده‌بێت هۆشیاربێته‌وه‌چیترفریوی دوژمنان نه‌خۆین له‌كاتێكی ئاواداده‌بێت له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان به‌یه‌ك ده‌ست ویه‌ك ده‌نگ به‌گژ هه‌رجۆره‌دوژمنكاریه‌كدابچینه‌وه‌ چونكه‌شكستی هه‌رپارچه‌یه‌ك شكستی هه‌مو كوردستانی گه‌وره‌یه‌، له‌ئێستاشدابۆپشتگیری خوشك وبراكانمان له‌عه‌فرین وڕۆژئاواپێویسته‌هه‌رچی له‌ده‌ستمان دێت بیكه‌ین بۆپاڵپشتی وپشتگیری كردنیان.
ئه‌وداگیركاریه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م
ئه‌كته‌ری بواری دراماو شانۆ خاتوو «ڕوبار ئه‌حمه‌د مارسیدس» له‌سلێمانیه‌وه‌ بۆ كوردستانی نوێ ووتی،جینۆسایدێكی تری كورد له‌ عه‌فرین زۆر له‌ مێژه‌ داگیركارانی كوردستان كار بۆ سڕینه‌وه‌و له‌ناوبردنی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌دا ، هه‌میشه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و ووڵاته‌ زلهێزه‌كان به‌بێ ده‌نگیان پشتیوانی له‌ داگیركارانی كورد ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ كانتۆنی (عه‌فرین) ده‌گوزه‌رێت و توركیای ڕه‌گه‌زپه‌رست له‌ ئێستادا گه‌وره‌ترین هێرشی دوژمنكارانه‌ی له‌دژی كورد ڕاگه‌یاندوه‌و به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه‌جینۆسایدێكی هاوشێوه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان و ئه‌نفالی كورده‌كان دژی خه‌ڵكی سڤیل و بێ تاوان به‌رپا كردوه‌ ، به‌ڵام تا ئێستا له‌به‌رامبه‌ر به‌رخۆدانی شه‌ره‌فانان و خه‌ڵكی قاره‌مان نه‌یتوانیوه‌و ناتوانێت مه‌رامه‌ گڵاوه‌كانی جێبه‌جێ بكات ،من وه‌ك مرۆڤێك و كوردو هونه‌رمه‌ندێك هێرشی دڕندانه‌ی پاشماوه‌كانی عوسمانی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م.
هه‌رئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌رده‌كه‌وێت
هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێرست «هه‌ندرێن خۆشناو» له‌هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ڵێ، من هه‌میشه‌ بیروڕام وابووه‌، كه‌ به‌كارهێنانی هێز قه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كپی ده‌كات، به‌ڵام بنبڕی ناكات، له‌شكر كێشی قه‌ت به‌رگه‌ی ئیراده‌ و وره‌ی به‌رزی گه‌لێك ناگرێت، كه‌ داوای مافی ڕه‌وای خۆی ده‌كات، له‌ كۆتاییشدا هه‌ر ئیراده‌ی گه‌ل سه‌رده‌كه‌وێت، دوای سه‌دان ساڵ له‌و هه‌وڵه‌ نه‌زۆكانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كوردستانیان به‌سه‌ردابه‌ش كراوه‌، بۆ ملكه‌چكردنی گه‌لی كورد، كه‌چی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یان ناگۆڕێت، په‌یامی منیش بۆ گه‌لی كورد به‌ گشتی و رۆژئاوا و عه‌فرینیش به‌تایبه‌تی، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ سه‌ربه‌رزانه‌ و ئیراده‌ پۆڵایینه‌ و وره‌ به‌رزه‌یان به‌رده‌وام بن، له‌ ئاكامیشدا سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆئه‌وانه‌. ئێمه‌ش پشت و په‌نای ئێوه‌ین.
سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌ڕێوه‌یه‌
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ «محه‌مه‌د عه‌باس بارام» له‌به‌ریتانیاوه‌ ووتی،به‌درێژایی مێژوو وڵاتانی ده‌وروبه‌رو دژایه‌تی كوردیان كردوه‌و ده‌یكه‌ن، هه‌ر كاتێك بزانن بزوتنه‌وه‌یه‌ك ،سه‌ركه‌وتنێك، بزاڤێكی خێر بۆكورد له‌ئارادایه‌ ده‌كه‌ونه‌ جمو جۆڵ وكۆبونه‌وه‌و پلاندان بۆ سه‌رنه‌گرن وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌ماكانی خه‌بات وبه‌رخۆدسانه‌كان، ئێستاس سوپاكه‌ی ئه‌ردۆغان كه‌ زانیان كورد له‌وپارچه‌یه‌ی كوردستان واده‌بێته‌ كیانێكی ئازادو دیموكراسی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌راهه‌م ده‌كات كه‌وتنه‌ هه‌ڕه‌شه‌و نه‌خشه‌ی داگیركردن ووێرانكردنیان داڕشت وبه‌هه‌موو توانایه‌كی سه‌ربازیان هه‌ڵمه‌تیان بۆسه‌ر عه‌فرین برد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ووره‌ی پۆڵاینی شه‌ڕڤانان وكچ وژنانی ڕۆژئاوا نه‌خشه‌كه‌یانی پوچه‌ڵ كردنه‌وه ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش به‌دڵ وگیان پشتیوان یان ده‌كه‌ین وهیوای سه‌ركه‌وتمنیان بۆده‌خوازین.
چاره‌نوسی پارچه‌كانی تریش دیاریده‌كات
هونه‌رمه‌ندی مۆسیقاژه‌ن «نه‌جمه‌دین بابه‌كر» له‌ وڵاتی هۆڵه‌نداوه‌ ووتی عه فرین قه‌ڵایه كی پۆڵاینه‌و به‌خه‌بات وبه‌رخۆدانی گه‌ن ولاوان وژنانی ڕۆژئاوا بنیاتنراوه‌ هیچ گوله‌یه‌ك یان بومبێكی دوژمن ناتوانی كوردانمان له‌و پارچه‌یه‌له‌به‌رامبه‌ر هێرشی ناڕه‌وای دوژمنانی كورد و داگیر كردن و به‌تاڵان بردن ساردبكاته‌وه‌، داری زه‌یتون و شوڕه ژن وكچان و شه‌ڕڤانان سنگی خویان كردۆته قه‌لغان بۆپاراستنی ئه‌و كانتۆنه‌ی كوردستان وئێمه‌ش له‌سه‌ر هه‌مو كوردێكی به‌شه‌ره‌فیش پێویسته‌ به‌رگری له‌و كانتۆنه‌ بكات كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی بۆكورد تۆمار ده‌كرێ وهیواكانی هه‌موو پارچه‌كانی تریش دێته‌دی.
پشتیوانیه‌كانی ئێمه‌ گوڕو تینی زیاتر ده‌داته‌سه‌ڕڤانان
هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش «سامان هیدایه‌ت» له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ واده‌نوسێت ،نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌میشه‌ تووشی زوڵم وسته‌م وداگیركاری وهێرشی ناڕه‌وابووته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی كاره‌ساتی جه‌رگبڕ بۆ هه‌ندێ جاریش سه‌ركه‌وتن بۆكورد ، بۆیه‌ هونه‌رمه‌ندانمان له‌دێرزه‌مانه‌وه‌ به‌گۆرانی وبه‌سته‌وشیعر وره‌ی خه‌باتگێڕانی كوردیان زیاتر به‌رزكردۆته‌وه‌ ، له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد هاوشانی جه‌نگاوه‌ران، ده‌ستی دایه‌خه‌باتی مه‌ده‌نی وله‌ڕێگه‌ی شیعروگۆرانی وبه‌سته‌و سینه‌ماوشانۆوه‌ پاڵپشتییان له‌هاوڕێ جه‌نگاوه‌ره‌كانیان ده‌كردكه‌به‌ئه‌ده‌ب وهونه‌ری به‌رگری ناسراوبوه‌ ، ئه‌وكات وئێستاش ئه‌ده‌ب وهونه‌رو له‌م قۆناغه‌ی ته‌كنه‌لۆژیادا تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش بوونه‌ته‌ پاڵپشتێكی باشی شۆرش وڕاپه‌ڕین وسات به‌سات به‌ڤیدیۆوگۆرانی وكاری شێوه‌كاری و شانۆو سینه‌ما ده‌گاته‌ شه‌رڤانه‌كان وده‌بێته‌ هه‌وێنی زیاتری سه‌ركه‌وتنه‌كان.

print

 118 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*