سەرەکی » کەلتوور » نێت فلێکس 11 فیلم و زنجیرە فیلم بەرهەم دەهێنێت

ئیسپانیا جەمسەری زنجیرە فیلمی ئەوروپا

نێت فلێکس 11 فیلم و زنجیرە فیلم بەرهەم دەهێنێت

و: کوردستانی نوێ

تۆڕی کەناڵەکانی نێت فلێکسی ئیسپانیا بە نیازە تا کۆتایی ئەمساڵ حەوت فیلم و چوار زنجیرە فیلمی ریالیستی بەرهەم بهێنێت.

«ئەگەر دەمزانی» یەکێکە لە زنجیرە فیلمەکانی ئەو پڕۆژەیە کە لەسەرەتاوە بڕیاربوو لەلایەن نێت فلێکسی تورکیا بەهەرم بهێنرێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی مشتومڕ لەسەر ئەم بابەتە دواجار بەرهەمهێنانی ئەو پڕۆژەیە لە تورکیا هەڵوەشایەوە و ئێستا نێت فلێکس رایگەیاندووە کە بەرهەمهێنانی ئەو زنجیرەیە لە ئیسپانیا دەستپێدەکات. هاوکات نێت فلێکس، ئێستا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی بەرنامەیەکەی تایبەتە لەبارەی جۆرجینا رۆدریگێز، هاوسەری ئەستێرەی دیاری جیهانی تۆپی پێ کرسیتانۆ رۆناڵۆ.

نێت فلێکس لە لایەنی چەندیەتی و چۆنیەتییەوە یەکێک لە سەرەکیتیرین سەرمایەگوزارانی بەرهەمهێنانی زنجیرە فیلم و فیلمەکانی ئیسپانیا. نێت فلێکس فیلمە نوێیەکانی خۆی لە ئیسپانیا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا هەمیشەییەکانی وەک نوسترومو پیکچرز کە لە بەرهەمهێنانی»مینونەکانی میدا»، یان ستۆدیۆکانی ستا کە لە بەرهەمهێنانی «نوخبە»، ڤانکۆر میدیا و بامبۆ لە بەرهەمهێنانی زنجیرەی»ماڵی کاغەزی» هاوبەشیان کردووە دەبێت.

دیگۆ ئاڤالوس، یاریدەدەر لە نێت فلێکسی ئیسپانیا لەو بارەیەوە وتوویەتی: ئامانجی ئێمە خستنەڕووی باشترین زنجیرە فیلم و فیلمەکانە لە کەناڵەکانی نێت فلێکس تا بینەران بتوانن لەززەت لە بەرنامە جۆراوجۆرەکان و سەرگەرمییەکان ببینن.

دۆستانە
لەو زنجیرە فیلمانەی نێت فلێکس بەرهەمیان دەهێنێت، ئەکتەری ناودار و دیاری ژنی ئیسپانی رۆڵ دەبینن. لەوانە پاتریسیا لوپێز ئاراناییز»ئەکتەری فیلمی(ئەو ون بووە)» کە پێشووتر خەڵاتی گویای لە بواری باشترین ئەکتەری ژن بەدەستهێناوە، هاوکات یتسیار یتونیو ئەکتەری زنجیرە فلیمی»ماڵی کاغەزی»، بەڵام سوارز براوەی دوو خەڵاتی گویا ئەکتەری فیلمەکانی «جولیتا و بەخیل»، ڤێرۆنیکا ئیچگیو ئەکتەری فیلمی»باوەڕ» لە ئەکتەرانی زنجیرە فیلمی خۆشەویستیین و تیایدا بەشدارن. چیرۆکی ئەو زنجیرە فیلمە بە بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کاری نادروستی سیاسەتمەدارێک دەستپێدەکات و بەشەکانی دواتری زنجیرەکە، باس لە کاریگەری بڵاوبوونەوەی ئەو گرتەیە دەکات لەسەر ژیانی چوار ژن کە بێنەو بەردەی سیاسیدا رۆڵیان هەبووە.

باروکا
ئەو زنجیرە فیلمە ترسناکە لەلایەن ڤێرۆنیکا فێرناندز، بەرهەمهێنەری بەرنامەی تەلەفزیۆنی»ئاچە» بەرهەمهێنراوە. داستانی ئەو چیرۆکە لە شەوێکدا روو دەدات، کە باس لە گروپێکی تاوانکار دەکات دەوری بەندیخانیەکی کەسانی نەخۆشی دەروونیان گرتووە و داوای ئازادی یەکێک لە زیندانیان دەکەن. هوگۆ، بەڕێوەبەری بەندیخانەکە بەوەی کە دەزانێت ئەگەر بچێتە ژێرباری خواستی ئەو گروپە بە ئەگەری زۆر گەمارۆی سەر بەندیخانەکە لا دەچێت، بۆیە ناچێتە ژێر باری خواستی گروپەکە و داوا لە ژمارەیەک لە زیندانیان دەکات بەشێوەیەکی خۆویستانە بێنە ریزی بەرگریکارانی بەندیخانە. لەو زنجیرە فیلمەدا ئالبێرتۆ ئامان، ئەکتەری زنجیرە فیلمی «مادەی هۆشبەر»، لویس کایخۆ، ئەکتەری فیلمی ترسناک بەناوی»توڕەیی پیاوێکی ئارام» لەگەڵ سکار پدرازا رۆڵیان بینیوە.

ئەگەر دەمزانی
«ئەگەر دەمزانی» ئەو زنجیرە فیلمە کە کێشمەکێشێکی زۆری لەسەر دروستبوو، لەسەر پێشنیاری ئەچە یورنج، سیناریۆنووسی تورک بەرهەم دەهێنرێت. بەهەرمهێنانی ئەو زنجیرە فیلمە ئێستا لە ئەستۆی ئیرما کوریا، سیناریۆنووس و ئەکتەری ئیسپانی دایە.

زنجیرە فیلمەکە باس لە ئەزموونی ژیانی پڕ کێشەی ژنێکی سی ساڵ دەکات کە لەگەڵ پیاوێک چەند ساڵێکە بوونەتە ژن و مێرد. ئەو بیر دەکاتەوە ئەگەر کات بگەڕایەتەوە دواوە، هاوسەرگیری لەگەڵ نانوی مێردی نەدەکرد. ئەو بە خەیاڵی خۆی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2008 کە کچێکی 20 ساڵ بووە، ئێستا بە زانینی ئەوەی کە یەک دەیە دوای ئەوە چ رووداوێک روو دەدات، باشتر دەتوانێت لەبارەی ئەوەی کە چ کەسێکە و دەیەوێت چۆن بێت بڕیار بدات.

بەرنامەیەک لەبارەی هاوسەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
لە بەشێکی بەرنامەکانی تۆڕی کەناڵەکانی نێت فلێکسی ئیسپانیا بڕیار وایە لە ساڵی 2021دا، دوو بەرنامەی نوێ بە ناوەکانی»عەشقی یەکلاییکەرەوە» و «جۆرجینا» پێشکەش بکات. هەردوو بەرنامەکە لە شێوەی زنجیرە فیلمدا دەچێتە ناو ژیانی جۆرجینا و باس لە دایکایەتی منداڵانی یەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکانی جیهانی تۆپی پێ دەکات و لە بەرنامەکەدا لە چەند بەشێکدا باس لە پەیوەندی ئەو لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکات، جۆرجینای مۆدێل یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی ناو تۆڕێ کۆمەڵایەتی ئینستاگرام.

لە نێوان پەنجەرەدام
بەرهەمهێنانی فیلمی لە نێوان پەنجەرەدام بە وەرگرتن لە رۆمانی پڕفرۆشی ئادریانا گودوی دەست پێکراوە، بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە بە هاوبەشی نێت فلێکس و نوسترومو پیکچرزە، لە فیلمەکەدا باس لە چیرۆکی راکڵ دەکرێت کە عاشقی هاوسێکەی ئارس دەبێت، ئەو هیچ کات قسەی لەگەڵ ئارس نەکردووە، بەڵام پلانێکی زیرەکانە دادەنێت بۆ ئەوەی بە ئارس ئاشنا ببێت، مارکاڵ فورس کە بە فیلمی»ئاژەڵان» بەشداری لە بەشی رکابەری فێستیڤاڵی سەن سێبستیان لە ساڵی 2021 کردبوو، لەو فیلمەدا بۆتە دەهێنەر.

 239 جار بینراوە