سەرەکی » زانست » خواردنی چنگێك مێوژ چیمان لێدەكات؟

خواردنی چنگێك مێوژ چیمان لێدەكات؟

كەشتی نوح

گەر ڕۆژانە چنگێك مێوژ بخۆین چیمان لێدێت؟ ئایا مێوژ بۆ هەموو كەسێك باشە؟ پسپۆڕێكی روسیی بەم شێوەیە باس لە سوود و زیانەكانی خواردنی مێوژ دەكات .

تاتیانا بۆچارۆڤا پزیشكی پسپۆڕی كوێرە ڕژێنەكان لە روسیا ئاماژەدەدات بە سوود و زیانەكانی خواردنی مێوژ و ئەو مەترسییانەش روندەكاتەوە كە رەنگە بەهۆی زۆر خواردنی ترێی وشكەوە روبەڕووی مرۆڤ ببێتەوە.

ئەو پسپۆڕە لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵێكی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوە داوە كە(100) گرام مێوژ نزیكەی (300) كالۆری دەبەخشێت، لە بەرامبەر ئەوەشدا بڕێكی زۆری شەكری تێدایە كە رێژەكەی دەگاتە (%59) لەبەر ئەوە ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكات كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە یان كێشیان زۆرە بە هیچ شێوەیەك مێوژ نەخۆن، نەك هەر ئەوەندە، بەڵكو رێنمایی كەسانی لەشساغیش دەكات كە پێویستە ڕۆژانە تەنها یەك چنگ مێوژ بخۆن.

ئەو خانمە پزیشكە لەدرێژەی قەسەكانیدا ئاماژەی بە سوودەكانی مێوژداوە و ئاشكرایكردووە، مێوژ لە شیرینییەكانی تر باشترە چونكە (%80)ی ئەو ڤیتامینانەی تێدایە كە لە ترێی تازەدا هەیە، هەروەها رێژەیەكی باشی پۆتاسیۆمی تێدایە كە پێویستە بۆ ئەركی دڵ و دەمارەكانی خوێن و گورچیلەكان، هەروەها مێوژ میزهێنەرە و یارمەتیدەرێكی باشە بۆ رزگاربوونی لەش لە ژەهرەكان و هەر 100 گرامی مێوژ 3 گرام ماددەی ئاسنی تێدایە، ئەمەش دەكاتە رێژەی (%20)ی پێویستی لەش بۆ ئەو مادەیە، هەربۆیە ئەو پسپۆڕە ڕێنمایی ئەو كەسانە دەكات كەم خوێنن یان كارەكەیان زۆر ماندوویان دەكات ،رۆژانە مێوژ بخۆن، چونكە سەرەڕای ئەو سووودانەی وزەیەكی باش دەدات بەلەش .

هەروەها باس لەوەش دەكات كە مێوژ گروپی ڤیتامینB ی تێدایە كە یارمەتی ئەركەكانی كۆئەندامی دەمار دەدات هەربۆیە رۆژانە خواردنی بڕێكی كەمی مێوژ بۆ ژنانی دوووگیان زۆر بەسوودە.

لە كۆتاییدا ئەو خانمە پزیشكە دەڵێت، توێژینەوەكان دەریانخستووە مێوژ ئاسانتر هەرس دەبێت بە بەراورد بە ترێی ساغ كە بۆ زۆر كەس دەبێتە هۆی دروستبوونی ترشەڵۆك و بای ناو سك.

لە كۆتایشدا تاتیانا بۆچارۆڤا وتی» باشترین شت ئەوەیە بەر لەوەی مێوژ بخورێت بكرێتە ئاو یان بكولێنرێت و بكرێتە شەربەت، چونكە شەربەتی مێوژ زۆرترین بڕی مادەی خۆراكیی تێدایە.

سەرچاوە: Sky new

 91 جار بینراوە