سەرەکی » هەمەڕەنگ » باردیم و کیدمان پێکەوە لە فیلمێکی نوێدا

باردیم و کیدمان پێکەوە لە فیلمێکی نوێدا

پێگەی دەیلی مەیل نوێترین وێنە و هەواڵی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دەستپێکردنی وێنەگرتن و بەشداریکردنی دوو ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان لە فیلمێکی نوێدا بەناوی «Being The Ricardos»، ئەو دوو هونەرمەندەش بریتین لە هەریەکە «خافێر باردیم و نیکۆڵ کیدمان» و هەردووکیان رۆڵی سەرەکیی لە فیلمەکەدا دەبینن.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژیانی ئەکتەری ئەمریکی «لۆسیال بال» دەکات کە لە مێژووی سینەمادا بە رۆڵبینینە کۆمیدییەکانی ناوبانگی دەرکردوو ساڵی 1989 کۆچی دوایی کرد.

لەم فیلمەدا «نیکۆڵ کیدمان» رۆڵی «لۆسیال بال» بەرجەستە دەکات و ««خافێر باردیم»یش رۆڵی هاوسەرەکەی «لۆسیال بال» بەرجەستە دەکات.

 176 جار بینراوە