سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » نیعمەتەکانی بەهەشت

نیعمەتەکانی بەهەشت

* کۆرۆناش نەبێ هەر مەمنوعە دەستی پڕ و پیرێژنەکانی خزمت ماچ بکەی.

* هیچ حۆرییەک تەجمیلی نەکردووە.

* ئەڵێن مەلای کەم تیایە.

* حوکمەت ناهێڵێ مەتعەم و نێرگەلەخانە لە کۆڵاندا بن.

* خوتبەی هیچ مەسئولێک پێنج دەقە زیاتر نییە.

* لووت و کۆم هەرگیز دومەڵ دەرناکەن.

* فۆرمی بایەعیشت پێ نەبێ معامەلەکەت جێ بەجێ ئەکەن.

* قیرتاوکردنی هیچ جادەیەکی نەدراوە بە شارەوانیی سلێمانی.

* بەسەر و سمێڵی بۆیاخکراوەوە مەجبوور نیت وەکو کابرا بۆ کەس بچەمێیتەوە.

* هیچ پەرلەمانتارێکی پیاوی هیچ  کۆمپانیایەک نییە.

* کە وتت مۆبایلەکەم شەحنی تیا نەمابوو حۆرییەکان باوەڕت پێ ئەکەن.

* بەیانیانی جومعە بە دەنگی گسکە کارەباییەکە خەبەرت ناکەنەوە.

* تەلەفون بۆ هەر مەلائیکەتێک بکەیت دایناخاتەوە بە سەرتدا.

* پەیامنێرەکانی سەر بە هیچ مەسئول و دەزگایەک نین.

 738 جار بینراوە