سەرەکی » هەمەڕەنگ » دوای 27 ساڵ لە فیلمێکدا یەکدەگرنەوە

دوای 27 ساڵ لە فیلمێکدا یەکدەگرنەوە

میدیاکان سوپرایزێکیان بۆ هەوادارانی هەردوو ئەستێرەی دیاری هۆلیوود بروس ویڵس-ی تەمەن 66 ساڵ و جۆن تراڤۆلتا-ی تەمەن 67 ساڵ ئاشکرا کرد کە لە فیلمێکدا پێکەوە رۆڵدەگێڕن، بە پێی پێگەی دەیلی میل بێت ئەو دوو ئەستێرەیە تا ئێستا چوار جار پێکەوە رۆڵیان گێڕاوە و دواجار 27 ساڵ بەر لە ئێستا بووە.

ئەو پێگەیە باسی لەوەشکردووە کە فیلمی داهاتوویان ناوی «Paradaise City» دەبێت و لە جۆری فیلمی جووڵە و ئەکشنە و دەرهێنانی دەرهێنەر (چاک راسڵ)ە هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە بەرهەمهێنانی فیلمەکە لە ماوی هاوای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها کۆڤی لارج کە زۆرێک لە فیلمەکانی بروس ویلسی نووسیووە بەشداری کردووە لە نووسینی ئەم فیلمەدا.

شایەنی باسە ئەم دوو ئەستێرەیە لەم فیلمەدا رۆڵی دوو رکابەری یەک دەگێڕن و ویڵس رۆڵی راوچییەکی سەرکێش دەبینێت کە دەیەوێت تۆڵەی تاوانێک لە هاوای لە سەرۆکی باندێک بکاتەوە کە تراڤۆڵتا رۆڵەکەی دەگێڕێت، هەروەها ژنە ئەکتەری تایلاندی «برایا لۆندبیرگ» ی تەمەن 32 ساڵ رۆڵی ژنە ئەکتەری سەرەکی دەبینێت.

دوا فیلمی ئەم دوو ئەستێرەیە ساڵی 1994 بوو لە فیلمی (Pulp Fiction) بوو کە 214 ملیۆن دۆلار قازانجی فیلمەکە بوو جۆن تراڤۆڵتا دوو جار کاندید بووە بۆ باشترین ئەکتەر بۆ خەڵاتی ئۆسکار یەکێکیان بۆ رۆڵی بووە لەم فیلمەدا.

ئا: دڵان سامان
سەرچاوە: سیدتی

 567 جار بینراوە