سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئیمیلی بڵەنت ئەکتەرێکی فرە بەهرە

ئیمیلی بڵەنت ئەکتەرێکی فرە بەهرە

ئیمیلی بڵەنت لە سەرەتای دوو هەزارەکاندا چۆتە دونیای نواندنەوە و لەگەڵ ئەکتەرە بەناوبانگەکانی هۆڵیوود رۆڵی گێڕاوە و کێبڕکێی لەسەر خەڵاتەکان بۆ باشترین ئەکتەر کردووە ئیمیلی بە رەگەز بەریتانییە و لە ساڵی 1983 لە واندسۆرس لە لەندەن لە دایکبووە و دایکی ناوی جوانا-یە ئەکتەر بووە و باوکیشی ئۆلیڤەر سایمۆن بڵەنت پارێزەر بووە، سەرەتا لە شانۆگەرییەکەوە ساڵی 2001 دەستی بە نواندن کرد، دوای دوو ساڵ یەکەمجار ئیمیلی لەسەر شاشەی تەلفزیۆن دەرکەوت لە فیلمێکی تەلەفزیۆنیدا بە ناوی «شاژنێکی جەنگاوەر» لە ساڵی 2006 دا خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی وەرگرت بۆ ئەدای لە فیلمی «کچی گیدیۆن» وەکو ئەکتەری یاریدەدەر لەهەمان ساڵدا کاندیدکرا بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە فیلمی سینەمایی و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی وەرگرت بۆ رۆڵی لاوەکیی لە فیلمی «شەیتان پرادا لەبەر دەکات»
لە ساڵی 2009 دا خەڵاتی بافتای بەریتانی بردەوە بۆ باشترین ئەکتەری بەریتانی جگەلەوەی کاندید کرا لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە فیلمی «راوکردنی ماسی سەلمون لە یەمەن».
لە فیلمە بەناوبانگەکانی فیلمی (Quiet Place، Mary Poppins Returns Edge of Tomorrow, Sicario) چەندان فیلمی دیکە.
ئیمیلی ساڵی 2010 شووی کردووە بە ئەکتەری ئەمریکی جۆن کراسینسکی و دوو منداڵیان هەیە ساڵی 2015 رەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتووە و جگە لە نواندن بەهرەی گۆرانی وتنیشی هەیە.

 70 جار بینراوە