سەرەکی » ئاراستە » حزبی کرێکارانی بەریتانیا و دیاردەی پاکتاوکردن

حزبی کرێکارانی بەریتانیا و دیاردەی پاکتاوکردن

ئۆین هاسێرلی

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

 

2 و کۆتایی
کۆربین و تۆمەتی دژایەتییکردنی جوو

ژاوەژاوی دژەجوو رۆڵێکی کەمی لە ململانێی ناو حزبەکەی ستارمەردا هەبوو، کە چاپەمەنی نەیار دەیاندایە پاڵ کۆربین. لە بەرامبەر ئەو پرسیار و تۆمەتانەی کە بە گشتی (جووڵانەوەی کرێکاری جوو) دەیانخستەڕوو، لانگ بیلی و ناندی، رکابەری، لە بەردەم حەپەساویی گشتی، خۆیان بە زایۆنیستی دەناساند، بەڵام ستارمەر خۆی لەوە دەدزییەوە. هاوکات، ستارمەر کاتێک هەڵبژێردرا، یەکەم لێدوانی گشتی خۆی، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی کە بە شێوەیەکی نامۆ لە پەنا کانتۆرێک جلوبەرگ و روخسارێکی سورهەڵگەڕاو و ترساو پیشان دەدرا، تەنیا باسی دوو بابەتی کرد: (کۆڤید- 19) و تۆمەتباربوون بە دژە جوو. کە تا هەنووکەش بناغەی بەرنامەکەی پێکدەهێنن.

ستارمەر دەربارەی (کۆڤید- 19) شوێن هەمان سیاسەتی پێشووی حزب دەکەوێت کە بریتییە لە رەخنە نەگرتن لە حکومەت لەبەر بەڕێوەربردنی کارەساتباری بڵاوبوونەوەی (کۆڤید- 19). هەندێک جار زمان دەکاتەوە و بە هەڕەشە و فەرمانکردن، بەرپرسان ئاگادار دەکاتەوە.

لە بارودۆخیکدا پەلاماردانی چەپەکان لە جاران زیاتر دەردەکەوێت و لانگ بیلی یەکەم ئامانجی ئەم پەلامارانە بووە، کە دژایەتییکردنی سیاسەتی بۆریس جۆنسۆن بایەخێکی ئەوتۆی نییە. لە تەممووزی (2020)، دەستی لە پۆستی وەزیری پەروەردەی حکومەتی حزبەکەی کێشایەوە، چونکە تویتێکی دەربارەی چاوپێکەوتنەکەی ماکسین پیکی کاراکتەر بڵاوکردبۆوە و رەوشی پۆلیسی ئەمریکای بە دانانی (ئەژنۆ لە سەر مل) بە پیشەی دەزگاکانی ئاسایشی ئیسرائیلی دانابوو، تۆمەتێکی قابیلی قبووڵ، بەڵام نەسەلمێنراو، کە تەنها نیو دێڕی لە چاوپێکەوتنێکە گرتبوو و بەشی زۆری باسی پشتگیریی کرێکارانی دەکرد.

ستارمەر بە رەخنەگرتن لە (تیۆری پیلان) یەکسەر بڕیاریدا رکابەری پێشووی خۆی سزا بدات، لە کاتێکدا لە بەرچاوی خەڵک لە قسەکەی خۆی پاشگەز بۆوە. هەموو چەپە کرێکارەکان بەتوندیی گومانیان لێدەکرا. جگەلەوە، سەرۆکی حزبی کرێکاران بەڵێنیدا هەر کەسێک بە دژەجوو تۆمەتبار بکرێت، کە تۆمەتەکە بنەمای هەبێت یان نەبێت، ئەوا لەکار دووری دەخاتەوە.

ئەوە کاتێک بوو ئەم بڕیارانە دەربارەی هاوپەیمانەکانی دیکەی وەک راشڵ ریۆز، کە بەراورد بە نوێنەری پێشووی لایەنگریکردنی نازی ئەنجومەن، نانسی ئاستور ئارەزووی دەربڕی بوو، یان ستیۆ رید، کە لە تەمووزی (2020) لە تویتەر بازرگانێکی جووی بە بووکەڵەبازی حکومەتی موحافیزەکار وەسف کردبوو، جێبەجێ نەکرا. دوای دەستلەکارکێشانەوەی بێلی، هەواڵێک لەناو حزبدا دزەی کرد کە بەهۆی پاڵنەری ناکۆکی سیاسی، دەمەقاڵەی لەگەڵ ستارمەر بووە.

پاش تەشەنەکردنی کێشەکە و دوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی (کۆمسیۆنی یەکسانی و مافەکانی مرۆڤ-EHRC) دەربارەی بوونی دژایەتی جوو لە ناو حزب، کۆربین لە مانگی تشرینی یەکەمدا سڕ کرا. ئەم راپۆرتە دوا بەدوای راپۆرتێکی دیکەی ناوخۆ بوو کە لە چاپەمەنییەکاندا ئاشکرا بوو، بەوپێیە دەستەی بەڕێوەبەریی سەرۆکایەتی کۆربین خوازیار بوون بە بۆچوونیکی پەسەند مامەڵە لەگەڵ ناوەڕۆکی راپۆرتی (کۆمسیۆنی یەکسانی و مافەکانی مرۆڤ)دا بکرێت.

بەڵگەی دیکە، وەرگیراو لە پەیامی هەواڵنێران و ئاڵوگۆڕکردن بوو لە سەر واتسئاپ کە دەریدەخات زۆربەی بەرپرسانی حزبی کرێکاران، بە مەترسی نەگونجان لەگەڵ دژە جوو ناسرابوون و لەوبارەیەوە گوێ بەهیچ سکاڵایەک نەدرابوو. راپۆرتی (EHRC) پشتگیریی لەوە دەکرد و لە سێ لاوە سەرۆکی حزبی بردە ژێر پرسیار: کاردانەوە لە بەرامبەر دەربڕینی دژەجووی کۆن لیوینگستۆن، پارێزگاری لەندەن و راوێژکارێکی دژەنوێگەریی لانکاشایەر، دەستێوەردانیان بۆ بەرگرتن لە کاری رەوتی ناوخۆیی (یەک: راڤەیەک کە لە فەیسبوکی کۆربین دەربارەی کاریکاتێری دژەجوو بوون بڵاوکرابۆوە.

دوو: بەئامانجی لە سەرکار لابردنی لیوینگستۆن) و بێ توانایی کۆربین لە پەروەردەکردنی دروستی ئەندامانی حزب بۆ بەڕێوەبردنی بابەتەکانی پێوەند بە دژەجوویی بوون هەبوو. ئەم بابەتانە، ناڕەزاییەکی کەمی باڵی چەپی حزبی لێکەوتەوە.

(EHRC) سەرەڕای پێداگری لە سەرۆکی حزب، بە هاوڕایی چاپەمەنییەکان و قۆستنەوەی ئەم قەیرانە بۆ لە سەرکار لابردنی کۆربین زۆر دڵخۆش بوون و خوازیاربوون بە (هەڕەشەی بوونەوەرێک) بۆ جووەکان پیشانی بدەن. سایمۆن هامفێر، ئەندامی محافزکاری دەستەی نووسەران تا ئاستێک هەنگاوی نا کە کۆربینی بە (کردنەوەی ئاشۆیتس) تاوانبار کرد.

کۆربین راپۆرتی (EHRC) قبووڵ کرد و هاوکات بە بێ سەرسامی، بەڵام نەزانانە وتی: (میدیاکان و (نەیارانی ناوخۆ و دەرەوەی حزب) زۆر (زێدەڕۆییان لەم بابەتەدا کردووە). قسەیەک کە ستارمەر زۆر بە ئەستەم دەیتوانی دژی بوەستێتەوە، چونکە بەو پێیە دەبوایە قبووڵی کردبا رۆڵ و پۆستی لە حکومەت هەیە، کە دژەجووەیەک بەڕێوەی دەبات، بەڵام هاوکات بابەتەکەی بۆ سڕکردنی کۆربین لە ئەندامبوون لە حزبی کرێکاران کردە بیانوو.

ململانێی شەخسی نێوان ستارمەر و کۆربین
هێشتا پاڵنەری ئەم سڕکردنە شاراوەیە. ئایا بە هۆی کەم بەهادان بە واقعی دژەجووە بوون کۆربینی سڕکرد، یان وەک وانز بەتوێکڵەوە دەری بڕیوە، بۆ (بێمتمانەکردنی حزب) بووە؟ لە کۆبوونەیەکی ئەندامانی (کۆمیتەی جێبەجێکردنی نیشتمانی) کە نوێنەرانی هەموو ئاڕاستەکانی حزب تێیدا بەشداربوون، بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا کارتی ئەندام بوون بۆ کۆربین بگەڕێندرێتەوە، بەڵام ستارمەر رێگریی لە گەڕانەوەی بۆ کورسی نوێنەرایەتییەکەی کرد. لە کاتێکدا دەیان گروپی سەربە حزبی کرێکاران، بەتایبەت سەندیکا و جووڵانەوەکانی لاوان، پشتگیرییان لە سەرۆکی پێشووی حزب کردووە، وانز مەبەستی خۆی لە سڕکردنی کۆربین دەربڕیوە و رایگەیاندووە گفتوگۆی گشتی بۆ ئەم بابەتە ناکرێت. ئەمە وایکردووە بەشێک لە ئەندامانی (کۆمیتەی جێبەجێکردنی نیشتمانی) بایکۆت بکەن.

ئەمە داڵانی دۆزەخە. زۆربەی سەندیکاکان تەنها لە ماوەی چەند مانگێکدا نیازی جییابوونەوەیان لە حزب هەبوو، کەچی بۆ پێوەندی پێوەکردنی لە سەردەمی تۆنی بلێر چەندین کاتی ویستبوو. هەروەک لە دانپێدانانە گشتییەکاندا هاتووە و لە راپۆرتی (EHRC)، تۆمار کراوە، حزبی کرێکاران کێشەی دژەجوو بوونی نییە، بەڵکو لە تێگەیشتنێکە دەربارەی باسکردنی رەخنە لە دژەجوو بوون لە پاکتاوی ئێستا لە حزبدا هەیە کە جێبەجێکردنی راسپاردەکانی ئەم راپۆرتە ئاڵۆز و دژوار دەکات.

یەکگرتوو بوونی حزب
ئەمڕۆ بارودۆخ بۆ یەکگرتوو بوونی حزب چۆنە؟ راپۆرتی ناوخۆ دەربارەی کارەساتی هەڵبژاردنەکانی (2019)، بە ناوی (حزبی کرێکاران پێکەوە) ژمارەیەک پێشنیاز دەخاتەڕوو. هەرچەندە راپۆرتەکە هاوڕای ئەوەیە کە دووەم راپرسی شاراوە دەربارەی برێکزێت، بە مەودایەکی زۆر، هۆکاری شکست بووە، نووسەرانی راپۆرتەکە پێشنیاز دەکەن کە چارەسەر لە (پرۆفیشناڵی) و (نیشتمانپەروەری) دایە تا باڵی راست هێمن بکاتەوە و زیاتر پشتگیری لە چالاکی کۆمەڵایەتی و دەربڕینی بوێری لە بەرنامەڕێژیدا بکرێت بۆ ئەوەی لاوانی سۆشیالیستی ئەندامی (تەوژم)، تووشی هەڵسوکەوتی جوداخوازیی و نادادپەروەریی نەبن، کە پێدەچێت سەرۆکی حزب خراپ ئەم پێشنیازە بە رواڵەت میانڕەوانەی شرۆڤە و لێکداوەتەوە و بۆ نەزم و ئاسایش لایەنگری حزبی داکۆکیکاری دەسەڵاتە، لە کاتێکدا لە پانتاییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان لە هەڵوێستی میانڕەودا دەگونجێت، کە ئانەلیز دادز، وەزیری دارایی لە حکومەت دەری دەبڕێت. بە سەرنجدان بە سیاسەتی بودجەی حکومەتی جۆنسۆن، کە لەسەر زیادبوونی بودجەی حکومەت و لانیکەم حەقدەست بنیاتنراوە، جیاوازیی نێوان حزبەکانی پارێزەری دەسەڵات و حزبی کرێکاران، لە جاران زیاتر دەسڕدرێتەوە و کاڵ دەبێتەوە.

ئەو خۆبەدوورگرتنە لە گرتنەبەری هێڵی پێشڕەو، لەوکاتەوەی ستارمەر جڵەوی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست و بۆتە هۆی سەرهەڵدانی رەوتی دژ. سەرۆکی نوێی حزبی کرێکاران سەرەتا خۆی بە کۆمێنتی بێڕێزیکردن بە جووڵانەوەی ئەمریکی (ژیانی رەشەکانیش گرنگە) ناساند و پاشان لە (کارێکی پەراوێزییدا کورتی کردەوە و بە دژایەتییەوە رەخنەی لە توندوتیژییەکانی پۆلیسی ئەمریکا گرت: (وەک بەڕێوەبردنی بەدواداچوونی سزایی، من بۆ ماوەی (5) ساڵ لە بەریتانیا هاوکاری پۆلیس بووم و هەزاران کەسم پەلکێشی دادگا کردووە. کەواتە هەموو کەس تێدەگات من زۆر زیاد پشتگیریی لە هێزەکانی پۆلیس دەکەم و ئەو کارانە شاهیدمن، کە لەمبارەیەوە کردوومە).

بەردەوام بوونی ناکۆکییەکان
کاتێک ناکۆکییەکان توند دەبن، کە گروپێک لە سۆشیالیستەکانی ئەندامی حکومەتی ستارمەر و لەبەر دەنگدان دژی دوو دۆسیەی یاسایی حکومەتی جۆنسۆن ناچارکران دەست لەکاربکێشنەوە. دوو دۆسێکە ئامانجیان گرەنتییکردنی سزانەدانی سەرباز و کارمەندانی زانیاری بوو، کە لە چالاکییەکانیاندا تاوانیان کردبوو. هەڵوێستی رەسمی حزبی کرێکاران نەدانی دەنگی دژ بوو. هەڵوێستی سەیر بۆ حزبێک کە لە لایەن پارێزەرێکی پێشووی مافەکانی مرۆڤەوە بەڕێوەدەبرێت.

دەکرێت حزبی کرێکاران لە بواری ئابووری رای بگەیەنێت، کە هەنگاوی کاڵبۆوەی کۆمەڵایەتی لەلایەن ریشی سۆناکی وەزیری دارایی، دەرئەنجامی گوشاری میهرەبانانەی خاتوو دادزە، بەڵام ئەگەر ئەمە زۆرترین شتێکە کە دەکرێت حزب لە جیاتی سوکایەتیکردنی بەردەوامی گشتی بە لایەنگرانی کۆربین بیخاتەڕوو، بەڵام لەوانەیە بەس نەبێت.

دەرئەنجام
تائێستا ستارمەر رەخنەیەکی میانڕەوانەی لە حکومەت گرتووە. لەناو حزبدا، ئەدای بۆتە رێگر لەبەردەم لایەنگران بۆ بانگەشەی دەرگا بە دەرگا، دڵسۆزترین ئەندامی سزا داوە و سەندیکاکانی لە حزب دوورخستۆتەوە، چونکە ئەوە ئەدای سەرۆکێکە پێناسە و وەسف نەکراوە. داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ کە دژی تاوانەکانی شەڕ دەنگ نادات، لایەنگریی ئەوروپایەک، کە بۆتە لایەنگرێکی گەرموگوڕی برێکزێت و کاندیدی یەکێتیی لە حزبێک کە خۆی پاکتاوی تێدا کردووە.

راپرسییەکان پیشانی دەدەن ئەنجامی ئەم هەنگاوانە کەم بووە و تەنیا میدیا هاندەری بووە. ئایا لە راستیدا ستارمەر لەو باوەڕەدا نییە، کە ئەم پشتگیریکردنەی چاپەمەنییەکان بە دەسەڵاتی دەگەیەنێت؟.

سەرچاوە: لوموند دیپلماتیک، ژانویە 2021.

 103 جار بینراوە