سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ناوچەی سەدر دەکات

بافڵ تاڵەبانی ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ناوچەی سەدر دەکات

وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی بۆ قوربانیانی کردەوە تیرۆریستییەکەی ناوچەی سەدر لەبەغدا، ھیوای ھەرچی زوو بۆ چاکبوونەوەی برینداران دەخوازین.

بەتوندترین شێوەش ئیدانەی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە دەکەین کە ژمارەیەک ھاووڵاتی مەدەنی تێدا بوونە قوربانی.

ئەم رووداوانە ئەوەمان پێدەڵێت ھێشتا مەترسییەکانی تیرۆر ماون و پێویست دەکات بە یەکڕیزی، تەبایی و ھەماھەنگی ھەموولایەک زاڵبین بەسەر کێشەکان، ھەماھەنگی و ھاریکاری ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عیراقییەکان لە ھەموو کات پێویستترە بۆ سەرکەوتن بەسەر کێشە ئەمنییەکان و فەراھەمکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لە وڵات، لەو پێناوەشدا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو پشتیوانی و ھەماھەنگییەکین بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و گەیشتن بەدیالۆکی نیشتمانی بونیادنەرانە لەپێناو سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی زیاتر لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکاندا.

بەوھیوای ئاسایش و ئارامی زیاتر باڵبکێشێ بەسەر ووڵات و گەلماندا.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 77 جار بینراوە