سەرەکی » وەرزش » یەكەم جەولەی یارییەكانپەڕە 3

یەكەم جەولەی یارییەكان

رۆژی هەینی رابردوو 30/8/2021 خولی پلە یەكی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستان دەستیپێكرد.

تیپی 9 یانەی كوردستان بەشداریی ئەم خولە دەكەن و بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون، گروپی یەكەم (چەمچەماڵ، دوكان، پیرەمەگرون، قەڵادزێ، خەڵاتی پێنجوێن)، گروپی دووەم (سۆلاڤ، سنور، گارە، شۆڕش)، تیپی یانەی رانیەش دەبوو لە گروپی دووەمدا بەشدار بوایە، بەڵام بە بڕیارێكی یانەكە خۆی پاشەكشەی كردو بەوەش گروپی دووەم 4 تیپی لە خۆ گرتووە.

لەم قۆناغەوە یەكەم و دووەمی هەردوو گروپەكە دەگەنە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی خولەكە، دواتر یەكەم و دووەمی ئەم قۆناغە دەگەنە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، خولەكەش بە سیستمی خولێكی یەك قۆناغ بەڕێوە دەچێت.

جەولەی یەكەمی یارییەكان رۆژی هەینی رابردوو كران و ئەنجامەكانیش بەمشێوەیەی لای خوارەوە بوون:
* چەمچەماڵ (2) × دوكان(1).
* پیرەمەگرون (6) × قەڵادزێ (5).
* سۆلاڤ (1) × سنور (8).
* گارە (5) × هێرش(0).

 176 جار بینراوە