لەعنەت لەکێ؟

لە خورمایەک کە بەم گەرمایەش پێ نەگات

لەو ئوستادەی خۆی تێ نەگات

نەوتێک کە بمانخاتە سواڵ

موستەقبەلی وەک هی سۆماڵ

مەعاش کە دەکرێ بە خەبەر

لە پردێک نەتباتە ئەوبەر

ریزگرتن بۆ ئاوی تەنکەر

لە دەگگەی قۆڕ، نامەردانە

لەئیعلامی بێ متمانە

لە گوتاری خەڕەک ئاسا

بێ دەمامک لەناو پاسا

لە طوببێک کە هەر تەجمیل بێ

بازرگانێک کە رەزیل بێ

لای لایەیەک نەتخەوێنێ

کوردێک جەندرمەت بۆ بێنێ

لیوایەک مەعمور مەرکەز بێ

مرورێک خاوەن مەعرەز بێ

قڕ و قەپ و درۆ و ریا

شۆستە بووبێت بە کافتیریا

وتارێک کلک و گوێی ببڕن

شەهادە قنگی پێ بسڕن

 867 جار بینراوە