سەرەکی » ئابووری » پەرلەمانی كوردستان داوای راپۆرتی خەرجی و داهات لە حكومەت دەكات

پەرلەمانی كوردستان داوای راپۆرتی خەرجی و داهات لە حكومەت دەكات

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە رێگەی نووسراوێكەوە داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات، لە كۆتایی ساڵ، دوو «بیان مالی» بۆ شەش مانگی یەكەم و دووەمی ساڵی 2021 و ژمێرەی كۆتایی و راپۆرتی چاودێریی دارایی ئاراستەی پەرلەمان بكات.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، لەدوا كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریدا، داوا لە حكومەتی هەرێم كرا دوو «بیان مالی» بۆ شەش مانگی یەكەم و دووەمی ساڵی 2021 بۆ پەرلەمانی كوردستان بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوكات داوا لە حكومەت هەرێم كراوە لە كۆتایی ساڵی2021دا ژمێرەی كۆتایی و راپۆرتی چاودێریی دارایی ئاراستەی پەرلەمان بكات.

ئەوەشی رونكردۆتەوە، داواكەی لیژنەی دارایی بۆ زانینی خەرجی و داهاتی ئەمساڵی حكومەت، لە بری یاسای بودجەیە، تا پەرلەمان بەرچاوی روون بێت، بەتایبەتی کە ماوەی هەشت ساڵە لە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەمان نییە.

 376 جار بینراوە