سەرەکی » ئاراستە » تۆماس ناست Thomas Nast باوكی هونه‌ری كاریكاتۆری سیاسی ئه‌مریكی

تۆماس ناست Thomas Nast باوكی هونه‌ری كاریكاتۆری سیاسی ئه‌مریكی

تۆماس ناست (27ی دیسه‌مبه‌ری 1840 – 7ی دیسه‌مبه‌ری 1902)،كاریكاتۆرستێكی ئه‌مریكی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانییه‌،پسپۆڕ له‌ كاریكاتۆری سیاسی،ناست یه‌كێكه‌ له‌ ناودارترین هه‌واداران و پاڵپشتانی حزبی دیموكرات له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و نوێنه‌ری سه‌ركرده‌ی سیاسی ناودار ( ولیام تۆید) بوو،ناست به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین ئامرازی راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت،دروستكه‌ری كاره‌كته‌ری بابا نۆئێلی هاوچه‌رخه‌ كه‌ ئێستا ده‌یبینین،هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین كه‌سه‌ كه‌ فیگه‌ری فیلی بۆ دیموكراتییه‌كان خولقاندو دواتر بوو به‌ ئاكۆنێك بۆ ئه‌و حزبه‌، راسته‌ یه‌كه‌مین كه‌س نه‌بوو كه‌ فیگه‌ری (مامه‌ سام)ی نه‌خشاند به‌ڵام ناست هۆكار بوو بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی و كردنی به‌ ئایكۆنێك بۆ ناساندنی ئه‌مریكا،هه‌روه‌ها ئاكۆنی گوێدرێ1یش بۆ كۆمارییه‌كان،ناست له‌ هه‌فته‌نامه‌ی (Harper›s Weekly) ده‌ست به‌كاربوو له‌ ساڵانی(1859-1860)و(1862-1886).

تۆماست ناست به‌ هێچ شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌ خوێندن،به‌ڵام خولیای هونه‌ری وێنه‌كێشان وایلێكرد له‌ ته‌مه‌نی چوارده‌ ساڵێ روو له‌ گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ (ثیۆدۆر كۆڤمان و ئه‌لفرێد فریدرێكس)بكات و دواتر په‌یوه‌ندی به‌ ( ئه‌كادیمیای نیشتیمانی بۆ دیزاین)ده‌كات،دواتر له‌ رۆژنامه‌ی كۆمیكسی (فرانك لیزلی) وه‌كو وێنه‌ كێش ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

له‌ 19ی مارسی 1859 ئه‌كه‌مین كاریكاتۆری له ناودارترین پڕ فرۆشترین ‌ هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌مریكی (Harper›s Weekly) بڵاوكرده‌وه‌،لاساری سیاسی ناست له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كه‌ په‌رده‌ی له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی پۆلیسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مریكای لابرد.

مێژوونوسان كاریكاتۆره‌كانی تۆماس ناست به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی خستنی (بۆس توێد)ی سه‌ركرده‌ گه‌نده‌ڵكاره‌كه‌ی شاری نیویۆرك ده‌زانن له‌ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌،هه‌رچه‌نده‌ كاریكاتۆری سیاسی پێش ناست بوونی هه‌بوو له‌ ئه‌مریكا به‌ڵام ئه‌و توانی هه‌جووی سیاسی بباته‌ ئاستێكی به‌رزترو شێوازێكی هونه‌رییانه‌و كاریگه‌ریی تری پێ به‌خشی.هه‌ر ئه‌ویش به‌ هۆكاری روخاندنی هه‌وڵه‌كانی (جه‌نه‌ڕاڵ ماكلیلان) ده‌زانرێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1864 و سه‌رخستنی ئه‌براهام لینكۆڵن.

له‌ كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ ناست گه‌یشته‌ ترۆپكی هونه‌ریی خۆی دوای ئه‌وه‌ی به‌ كاریكاتۆر حاكمی نیویۆركی روخاندو له‌ 1874 ئاكۆنی گوێدرێژی به‌سه‌ر كرمارییه‌كان و له‌ یش1877 ئایكۆنی فیلی به‌سه‌ر دیموكراتییه‌كان سه‌پاند.

1880 ئه‌و ساڵه‌ بوو كه‌ ناست پاشه‌كشێی به‌ كاره‌كانییه‌وه‌ بینی به‌ هۆی هه‌وڵی سه‌رنووسه‌ركانی Harper›s Weekly بۆ كۆنترۆڵكردن و ده‌سته‌مۆكردنی خامه‌ی ناست،هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانكارییه‌و پێشكه‌وتنه‌ له‌ چاپخانه‌و چاپه‌مه‌نی ئاسته‌نگییه‌كی بۆ شێوازو ته‌كنیكی ناست خۆڵقاند ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تری ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ بوو.

له‌ 1892 تۆماس ناست گۆڤاری تایبه‌ت به‌ خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌،به‌ڵأم سه‌ركه‌وتوو نابێت ناتوانێت به‌سه‌ر ئاستینگییه‌ داراییه‌كانی ئه‌و گۆڤاره‌ زاڵ ببێت،دواتر له 1902‌ به‌ پشتگیری (ثیۆدۆر رۆزفێلت) ‌ ده‌كرێت به‌ كونسڵ له‌ ئیكوادۆر و له‌ 7ی دیسه‌مبه‌ری 1902 له‌ ته‌مه‌نی 62 ساڵی دا به‌ هۆی په‌تای زه‌رد گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

 122 جار بینراوە