سەرەکی » کەلتوور » لە پشتی دەرگا کراوەکەوە

لە پشتی دەرگا کراوەکەوە

لە دووتووێی 258 لاپەڕەدا کتێبی «لە پشتی دەرگا کراوەکەوە» یاداشتی رۆژنامەنووس عەبدوڵڵا عەباس چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: دوای بڵاوبوونەوەی چاپی دووەمی یاداشتەکانم «ئاوەها دەرگام کردەوە» رووداوەکانی دنیای رۆژنامەنووسی و رۆشنبیریی کوردی لە 1961ەوە بۆ 2009 لە هاوڕێ و براو خوێنەرانی نزیک و دوورەوە گلەیی ئەوەیانکرد کە هەندێ رووداو لەو قۆناغەدا ئیشارەتی پێکراوە بێئەوەی درێژەی رووداوەکە یان ئیشارەت بۆ کەسایەتیە دیارەکانی خودی رووداوەکە بکرێ و لێکدانەوەی جۆربەجۆر دەربارەی ئەو دەلاقەیە لە گێڕانەوەی رووداوەکاندا وترا. تەنیا ئەم سەرنجە لە خۆیدا هانی نەداوم بۆئەوەی لاپەڕە ناتەواوەکانی ئەو یاداشتانە پڕ بکەمەوە، چونکە لە ئەساسدا باس و کەشفکردنی هیچ کەس هاندەری ئەم کارە ئەدەبی و رۆشنبیرییە نەبووەو ئەگەر جۆری رووداوەکە ئیحایەکی ئەوەی دابێ بەندە هۆکارەکانی نەشاردۆتەوە.

 228 جار بینراوە