سەرەکی » هەمەڕەنگ » كۆیه‌، قاوه‌خانه‌ی كلتوری له‌ قشڵه‌ی كۆیه‌ كرایه‌وه‌

كۆیه‌، قاوه‌خانه‌ی كلتوری له‌ قشڵه‌ی كۆیه‌ كرایه‌وه‌

له‌به‌رگێكی ته‌واو ره‌سه‌نایه‌تی و كلتوری كورده‌واریدا قاوه‌خانه‌ی كلتوری قشڵه‌ی كۆیه‌ به‌ڕووی هاووڵاتیان و فۆلكلۆردۆستدا كرایه‌وه‌ شه‌وانه‌ یارییه‌ كورده‌واریه‌كانی لێ ‌دەکرێت.
لەمبارەیەوە یه‌كێتی واحید به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆیه‌ رایگه‌یاند: له‌ هۆڵێكی قشڵه‌ی كۆیه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستایه‌كی شاره‌كه‌ی حاجی قادر و مه‌لای گه‌وره‌و دڵداری شاعیر ئه‌م قاوه‌خانه‌ كلتورییه‌ كراوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین به‌شی جیا له‌ خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ كتێبخانه‌ و پیشانگەی كه‌ره‌سته‌ مێژووییه‌كان و مۆزه‌خانه‌ و چه‌ندین به‌شی تر و ئه‌م شوێنه‌ كلتورییه‌ رۆژا‌نه‌ لە سەعات 3ی دوانیوه‌ڕۆوە کراوەیە.
راشیگەیاند: قاوه‌خانه‌ی كلتوری قشڵه‌ی كۆیه‌ له‌ رابردوودا سه‌نته‌رێكی گرنگی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بووه‌ و هاوكارێكی باشی تۆماركردنی به‌رنامه‌ و هه‌واڵ و نووسینی بواری رۆژنامه‌گه‌ریی بووه‌ له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌ كلتوری و مێژووییه‌كانی سنووری قه‌زای كۆیه‌.
لە puk میدیاوە

 31 جار بینراوە