سەرەکی » زانست » ئیتالیا گوندە وێرانەكانی ئاوەدان دەكاتەوە

ئیتالیا گوندە وێرانەكانی ئاوەدان دەكاتەوە

لە ئیتاڵیا ژمارەیەك دورگە هەن كەپێشتر خەڵكەكەی بە راوە ماسی و كشتوكاڵ و كاری دەستییەوە خەریكبون ئێستا بەهۆی كۆچ بۆ شارەكان وا خەریكە چۆڵ دەبن ، هەرێمی كالابریا Kalabria ی ئیتاڵی دانیشتوانەكەی نزیكی دوو ملیۆن كەس دەبێت و 320 گوند لەسنوری ئیداری و جوگرافی ئەو دورگە15 هەزار كیلۆمەتریەدا هەیە لە كۆی دەیان هەزار گوندنشین ئێستا تەنها سێ هەزار كەسیان تیدا ماوەو خەریكە بەتەواوی ژیانی تێدا نامێنێت.

حكومەت دركی بەو مەترسیەكردوە، بۆیە خەریكی پڕۆژەیەكی نیشتەجیكردنە لەو گوندانەدا، گوژمەی 850 ملیۆن دۆلاریان تەرخان كردوە بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەو بوژاندنەوەی گوندەكانی ناو ئەو دورگەیە، لەو مانگە دەست بە پڕۆژەكەكراو هەر هاوڵاتیەكی ئیتاڵی بیەوێت لەیەكێ لەو گوندانە نیشتەجی بێت بۆماوەی سێ ساڵ هاوكاری 36 هەزار دۆلاری پێ دەبەخشرێت، هاوڵاتی دەتوانێت مانگانە 1000 وەربگرێت یان هەموو پارەكە بەسەر یەكەوە بەمۆڵی وەرگرێت، مەرجەكانیشی ئەوەیە داواكاردەبێت لەو شوێنە ژیان بەسەر ببات و گرێبەستێك مۆر بكات لایەنی كەم 10 ساڵ لەو شوینە بمینێتەوەو پرۆژەیەك یان كارێكی بچوكی دەستی یان دوكانێك بكاتەوە یان پانتایەكی زەوی بۆ كشتوكاڵ بەكاربینێت و لەو دورگەیە بەرهەمێكی هەبێت، حەوت لەو گوندانە دەكەونە سەر لەتە شاخ و لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست، شوێنی گەشتیاری جوان و دڵڕفێنن، داواكار ئەبێت تەمەنی لە 40 ساڵ تێپەڕنەكات بۆ ئەوەی هەم بتوانێت كاربكات هەمیش تەمەنی بەكەڵكی پێكهێنانی خێزان و نانەوەی منداڵ هەبێ و پشتێك لەو شوێنە دروست بكات، هەر لە پڕۆژەكەی حكومەتدا جۆرێك لە هاوكاری كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار كراوە تا داشكاندن بكەن و سەرنجی گەشتیاران لەهەموو جیهان رابكێشن تا لەگەڵ ئەو دەڤەردا ئاشت ببنەوەو سەردانیان بكەن.

سەرچاوە: Travelbook

 146 جار بینراوە