سەرەکی » ئاراستە » مژدە ئیسماعیل ساڵح عەزیز

مژدە ئیسماعیل ساڵح عەزیز

كاندیدی ژمارە 22 لە بازنەی 4ی هەولێر لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستان

ناوم مژدە ئیسماعیل ساڵح عەزیزە، كاندیدی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانم ژمارە 22 لە بازنەی 4ی هەولێر، دەرچووی كۆڵجی یاسا و دادنووسم، لە هەمان كاتیشدا نووسەر و رۆژنامەنووسم و ئەندامی كارای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانم.

وەك چالاكوانێكی سیاسی، ژیانی خۆم بەسەر بردووە، لە ماڵەكەماندا شەهید و زیندانی و ئاوارەییمان بینیوە، برازای شەهیدی سەركردە جەمیل رەنجبەرم، لە راپەرینی ساڵی 1991 بەشدار بووم، دوای راپەرینیش بەشداریی كاری رێكخراوەیی و حزبیم كردووە، بەهۆی كارەكەمەوە ئاگاداری ئێش و ئازار و كێشە و گیروگرفتی هاووڵاتیانم.

ئەمڕۆ ئێمە لە كوردستان رووبەڕوی چەندین تەحەدای گەورە دەبینەوە، لەوانە كێشەی بودجە و مووچە كە چەندین جار رادەگیرێن. گەلەكەمان دەیەوێت سیاسییەكان و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان یەكگرتوو بن بۆ چارەسەری كێشەو گیروگرفتەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغدا، لەم روانگەیەشەوە یەكێتیی و گۆڕان هاوپەیمانیی كوردستانیان پێكهێناوە.

لێرە لەهەولێر، چەندین كێشەی جۆراوجۆرمان هەیە، لە كەمی خزمەتگوزارییەكان و نەبوونی ئازادی رادەربڕینەوە تادەگاتە ئاستی قۆرخكاریی كار و كەسابەتی هاووڵاتیان و نادادی و بێكاریی گەنجان و سەپاندنی باجی زۆر بەسەر پیشەوەراندا.

دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا پێكەوە كار بكەین بۆ گەیشتن بە ئامانجێكی هاوبەش تا دەنگی كورد یەكگرتوو تر و بەهێزتر بێت لەبەغدا ،و بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا بگەینە رێككەوتنێكی باشتر بەسوود و قازانجی خەڵكی كوردستان، ئەم هەنگاوەش باشترین رێگار چارەسەرە بۆ ئەوەی ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان دەستبخەین و بگەین بەمافە دەستوورییەكانمان و گەلەكەشمان بپارێزین.

رۆژی 10/10/2021 چاوەڕوانی دەنگی ئێوەم، كاندیدی ژمارە 22 لە بازنەی 4 ی هەولێر چاوەڕوانتانم دەنگم پێبدەن.

 93 جار بینراوە