سەرەکی » هەواڵ » كۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند

كۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند.

شەوی رابردووتر، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشدا «ئەنجامەكە شایەنی تانە لێدانە».

لەلایەكی دیكەوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاماژەی بەوەداوە «رۆژی سێشەممە وادەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی دێت»، راشیگەیاند: پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدراڵییە.

 427 جار بینراوە