سەرەکی » وەرزش » ڤیراتی 4 هه‌فته‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌

ڤیراتی 4 هه‌فته‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌

یانه‌ی پاریس سان جێرمان دۆخی یاریزانه‌ پێكراوه‌كانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند ماركی ڤیراتی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ماوه‌ی‌ مانگێك له‌ یاریكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ و پزیشكانی یانه‌كه‌ش سێرجیۆ رامۆس بێ هیوا ده‌كه‌ن.

یانه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ڤیراتی 28 ساڵ له‌ یاری به‌رامبه‌ر به‌ مه‌رسیلیا توشی پێكان بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ماوه‌ی‌ 4 هه‌فته‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.

ئه‌م پێكانه‌ش لێدانێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ پاریسیه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌ ڤیراتی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می هێڵی ناوه‌نده‌ و به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌ش له‌ چه‌ندین یاری گرنگی هاوشێوه‌ی یاری به‌رامبه‌ر به‌ لایپزیگ له‌ چامپیۆنس لیگ به‌شدار نابێت و له‌ یارییه‌كانی دوو جه‌وله‌ی داهاتووی پاڵاوتنی مۆندیالیش به‌شدار نابێت.

یانه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كیلیان مباپی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ش توشی په‌تا بووه‌ له‌ لوت و قورگ و گوێی دا و دوای 48 سه‌عاتی تر پشكنینی بۆ ده‌كرێته‌وه‌.

سێرجیۆ رامۆسی یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ش كه‌ تا ئێستا به‌شداری نه‌كردوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ راهێنان كردن به‌ ته‌نها و یانه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ به‌رنامه‌ی‌ چاكبوونه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شداری راهێنانی به‌ كۆمه‌ڵ ده‌كات.

رامۆس هیوای ئه‌وه‌ی‌ ده‌خواست رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌شداری له‌ راهێنانی به‌ كۆمه‌ڵ بكات به‌ڵام پزیشكه‌كان گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵنه‌كرد و پێیان باشه‌ هه‌فته‌یه‌كی تریش به‌ ته‌نها راهێنان بكات.

سه‌باره‌ت به‌ پاریدیسیش یانه‌كه‌ رایگه‌یاند تا دوای ماوه‌ی‌ فیفا ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاریكردن.

 113 جار بینراوە