سەرەکی » کەلتوور » نۆڤڵێتی لافاو چاپ و بڵاوکرایەوە

نۆڤڵێتی لافاو چاپ و بڵاوکرایەوە

لەدووتووێی «75» لاپەڕەدا نۆڤڵێتی «لافاو» نووسینی «ئێمیل زۆلا» و وەرگێڕانی «ئەردەڵان عەبدوڵڵا» چاپ و بڵاوکرایەوە کە یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.

لە پێشەكی کتێبەکەدا هاتووە: نووسەر لە نۆڤڵێتی لافاودا، باسی رەوشی ژیانی ئەو کەسانە دەکات، کە رووبەروی کارەساتی لافاو دەبنەوە، چۆن لە پڕێکدا ژیانی ئەو کەسانە سەروژێر دەبێت و رووبەروی ناخۆشترین ساتی ژیانیان دەبنەوە بەتایبەتی کاتێک کەسە ئازیزەکانیان لەدەست دەدەن.

زۆلا بۆ یەکەمجار ئەم نۆڤڵێتەی لە تەموزی ساڵی 1875 دا نووسیووەو لە گۆڤاریLe Massager de l Europe بڵاوکردۆتەوە کە لە روسیا دەرچووە. زۆلا ئەم نۆڤڵێتەشی لە رووداوێکی راستەقینەوە وەرگرتووە، کە لە حوزەیرانی ساڵی 1875 لەپاش باران بارینێکی زۆر، رووباری گارون لە باشووری فەرەنسا، لە ئاستی ئاسایی خۆی بەرزبۆوە و کۆمەڵێک گوندی ناوچەکانی دەوروبەری وێران کرد. وەکو زۆلا خۆشی دەڵێت: لەم کارەمدا نەمویستووە تەنها رووداوەکان بگێڕمەوە، بەڵکو زیاتر دەمویست ئازار و مەینەتییەکانی ئەو خەڵکانە باس بکەم، کە تووشی ئەم کارەساتە بوون.

 

 66 جار بینراوە