سەرەکی » ئابووری » ئەم پارەیە گەیشتە هەرێم

ئەم پارەیە گەیشتە هەرێم

لەبەغداوە بەشێكی تر لە شایستە داراییەكانی جووتیاران گەیشتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا بەسەر جووتیاراندا دابەشبكرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاندووە: بەشی حەوتەمی چەكی بانكیی پارەی جووتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان و پاش ئەوەی رێكارە كارگێڕییەكان تەواو دەبێت، لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەكانی هەرێمەوە، چەكە بانكییەكان بە جووتیارەكان دەدرێت و بەزووترین كات لە بانكی شارەكان وەریدەگرن.

رونیشیكردۆتەوە: بڕی ئەو پارەیەی لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێم، بۆ سلێمانی ملیارێك و 400 ملیۆن دینار، بۆ هەولێر 923 ملیۆن دینار و بۆ دهۆكیش 140 ملیۆن دینارە.

 52 جار بینراوە