سەرەکی » وەرزش » یوفا یاریگای یارییەكەی ئەرژەنتین و ئیتالیا دیاری دەكات

یوفا یاریگای یارییەكەی ئەرژەنتین و ئیتالیا دیاری دەكات

دواجار یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەو یاریگایەی دیاری كرد كە ساڵی داهاتوو میوانداری یاری نێوان ئەرژەنتینی پاڵەوانی كۆپا ئەمریكا و ئیتاڵیای پاڵەوانی ئەوروپا دەكات.
لەماوەی رابردوو پەیوەندی نێوان یەكێتی تۆپێی ئەمریكای باشوور و ئەوروپا زۆر بەهێز بووە و لە هاوینی ئەمساڵیش هەردوو یەكێتی لە كۆپا ئەمریكا و یۆرۆ كاستی داوەریان پێشكەش بە یەكتری كرد، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەكەشیان لەماوەی رابردوو رایانگەیاند ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو یارییەكی دۆستانە لەنێوان پاڵەوانی هەردوو كیشوەر دەكرێت، ئەمەش وەكو هەوڵێك بۆ گەشەپێدانی تۆپی پێ لەسەرجەم وڵاتانی جیهان.
بەپێی سەرچاوەكانی ناو یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاش یوفا وكۆنمیبۆڵ رێكەوتون لەسەر ئەوەی یاریگای ویمبلی مێژوویی لە شاری لەندەن میوانداری ئەو یارییە گەورەیە بكات، ئەمەش بۆ ئەوەی زۆرترین هاندەر ئامادەی بن.
یاریگای ویمبلی یەكێكە لە یاریگا كۆنەكانی جیهان و جێگەی 90 هەزار هاندەر دەبێتەوە و یاری كۆتایی یۆرۆی پێشوش لەو یاریگایە كراوەو پێشتریش چەندین جار میوانداری یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگی كردەوە.

 145 جار بینراوە