سەرەکی » هەواڵ » ئەمڕۆ، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری زانکۆ و پەیمانگاکان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری زانکۆ و پەیمانگاکان کۆدەبێتەوە

 ئەمڕۆ یەکشەممە، 5/12/2021، سەعات 2ی پاشنیوەڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سنووری سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە و بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم کۆدەبێتەوە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی داواکارییەکانی خوێندکاران و هاوکاریکردنیان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانیان. لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی (سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە، شارەزوور، کەلار، کفری، خانەقین، ڕانیە ، قەڵادزێ، کۆیە، چەمچەماڵ، سەیدسادق، چوارتا، دوکان، دەربەندیخان) بەشداردەبن.

 113 جار بینراوە