سەرەکی » ئابووری » 26 هەزار تۆن گۆشت لە كوشتارگەی سلێمانییەوە رەوانەی بازاڕ كراوە

26 هەزار تۆن گۆشت لە كوشتارگەی سلێمانییەوە رەوانەی بازاڕ كراوە

بەپێی ئامارێكی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی، ساڵی رابردوو 26 هەزار تۆن گۆشتی تەندروست و سەلامەت بۆ خواردن رەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كراوە و هەر لەو ماوەیەشدا زیاتر لە 86 تۆن گۆشتی تر بەهۆی خراپبوون و نەشیاویانەوە بۆ بەكارهێنان لەناوبراون.

د.شاڵاو عارف، لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی رایگەیاندووە: سەرجەم ئەو گۆشتەی لە كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانییەوە رەوانەی بازاڕەكان كراوە، بەپێی ئەنجامی پشكنین و چاودێری و رێنماییە تەندروستییەكان بووە و تیایدا پێوەرە ستانداردەكان بۆ شیاوی گۆشت بۆ بەكارهێنان رەچاو كراوە.

وتیشی: «هەر لە كوشتارگەكەیان و لەماوەی ساڵی 2021دا بەهۆی بوونی نەخۆشییەوە، زیاتر لە 600 سەرئاژەڵی زیندوو بۆ كوشتاركردن رەتكراونەتەوە و حەوت توێژینەوەی زانستیش لەبارەی ئەو نەخۆشیانەی لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە ئامادەکراوە».

 112 جار بینراوە