سەرەکی » وەرزش » ناوبژیوانان چاویلكه‌ی‌ تایبه‌ت به‌كارده‌هێنن

ناوبژیوانان چاویلكه‌ی‌ تایبه‌ت به‌كارده‌هێنن

ناوبژیوانانی تۆپی پێ له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهان له‌ چاوه‌ڕوانی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێن كه‌ یارمه‌تی زۆریان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی یارییه‌كاندا بڕیاری چاره‌نووسساز و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ بده‌ن، به‌جۆرێك ته‌كنه‌لۆژیای ڤاریش كه‌ فیفا بڕیاری داوه‌ له‌ مۆندیال به‌كاری بهێنێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش گه‌شه‌ی پێده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ناوبژیوانان به‌ كه‌مترین كات بڕیاری كۆتایی بده‌ن.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ دیزاینی ئامێرێكی نوێ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ناوبژیوانان به‌كاریبهێنن كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ پێویست ناكات ناوبژیوانان له‌ كاتی پشت به‌ستن به‌ ته‌كنه‌لۆژیای ڤار یاری بوه‌ستێنن و بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگا بۆ ئه‌وه‌ی‌ بینه‌ری رووداوه‌كه‌ ببنه‌وه‌ كه‌ به‌م ئامێره‌ نوێیه‌ له‌ شوێنی خۆی ده‌توانێت به‌ پشتن به‌ستن به‌ شاشه‌یه‌كی 3D سه‌یری رووداوه‌كه‌ بكاته‌وه‌.
ئامێره‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ مایكێك و چاوێلكه‌یه‌ك كه‌ داوه‌ران به‌كاری ده‌هێنن و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته‌ 5 هه‌زار پاوه‌ند و وابڕیاریشه‌ له‌ یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا به‌كاربهێنرێت.
فیفا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سۆنی پێشه‌نگ له‌و بواره‌دا گفتوگۆی كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م چاوێلكه‌یه‌ به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ به‌جۆرێكه‌ وێنه‌ی‌ راسته‌قینه‌ به‌ ته‌كنه‌لۆژیای ناوازه‌ و نوێ ده‌ستكاری ده‌كرێت.
ئه‌م چاوێلكه‌یه‌ به‌جۆرێكه‌ كه‌ ده‌توانێت ئاشكرای بكات ئه‌و یاریزانانانه‌ كه‌ به‌ ئه‌نقسه‌ت خۆیان ده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ فیكه‌ی‌ په‌نالتیان بۆ لێبدرێت كه‌ راسته‌وخۆ ئه‌و كاره‌ ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌م چاوێلكه‌یه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن فیفاوه‌ تاقی ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ مارك هالسی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ یاریه‌كی خێرخوازی تاقیكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ئه‌م چاوێلكه‌یه‌ شۆڕشێك ده‌بێت له‌ تۆپی پێ.

print

 87 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*