سەرەکی » وەرزش » میسرییه‌كان محه‌مه‌د سه‌ڵاح وه‌كو سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن

میسرییه‌كان محه‌مه‌د سه‌ڵاح وه‌كو سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن

ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ پێشكه‌شی ده‌كات كه‌ توانی هه‌ڵبژارده‌ی‌ میسر دوای دابڕانێكی زۆر بگه‌یه‌نێته‌ مۆندیال و ببێته‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی جیهان كاردانه‌وه‌ی‌ زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست كردوه‌.
ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی میسریه‌كان بۆ ئه‌و یاریزانه‌ هه‌یه‌ تێكه‌ڵ بووه‌ به‌ ژیانی تایبه‌ت و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌مه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا به‌ڕێوه‌چوو به‌ روونی ده‌ركه‌وتووه‌.
به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی میسر ده‌ری خستوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ران له‌و وڵاته‌ ده‌ستكاری كارتی ده‌نگدانه‌كه‌یان كردوه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ ناوێكی تری بۆ زیاد بكه‌ن و وه‌كو سه‌رۆكی میسر ده‌نگی پێ بده‌ن.
رۆژنامه‌ی‌ زه‌ سه‌نی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك كه‌س له‌ ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تی میسر ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه‌و هه‌مووشیان ده‌نگیان به‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ سه‌رۆكی میسر.

print

 155 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*