سەرەکی » زانست » باینجان

باینجان

ھاوڕاز قادر*

باینجان سه‌وزه‌یه‌كی ڕه‌نگ مۆره‌ و ڕه‌شه‌.
هه‌میشه‌ وا باس ده‌كرێت كه‌ باینجان بۆ مێشك و عه‌سه‌بی بون باش نیه‌و خراپه‌ به‌ڵام ڕوی ڕاستی باینجان‌و توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه‌ كه‌ به‌هۆی ماده‌ سود به‌خشه‌كانی وه‌ك مادده‌ی ناسونین هێور كه‌روه‌یه‌و ئارام به‌خشه‌ و سوری خوێن چالاك ده‌كات‌و به‌هۆكاری هه‌بونی‌ ڕیشاڵه‌كانی یارمه‌تی ده‌ر بۆ هه‌رس و ئه‌و كه‌سانه‌ی دوجاری قه‌بزی بونه‌ته‌وه‌ .ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت زیانی زۆر به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت
‎جگه‌ له‌ چه‌ندین ڤیتامین و كانزا، گه‌لێك ماده‌ی سوودبه‌خشی تری تێدایه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی ده‌مانپارێزن، بۆ نموونه‌ ماده‌ی ناسونین Nasunin په‌رده‌ی خانه‌كانی مێشك له‌ نه‌خۆشی ده‌پارێزێت‌و فرمانه‌كانی مێشك باشتر ده‌كات. هه‌روه‌ها ماده‌ فینۆلیكه‌كانی باینجان دژی شێرپه‌نجه‌‌و دژی میكرۆبیشن به‌تایبه‌تی ڤایرۆسه‌كان كارده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL له‌ خوێندا. هه‌ندێك جار له‌به‌ر زیاد به‌كارهێنانی كانزی ئاسن به‌ شێوه‌ی ده‌رمان(به‌ تایبه‌تی ده‌رزی) بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌مخوێنی، رێژه‌ی كانزای ئاسن له‌ له‌شدا زیاد ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌ پیاوه‌كان و ئافره‌تان له‌ پاش ته‌مه‌نی وه‌ستانی سووڕی خوێنی مانگانه‌یاندا،، خواردنی باینجان له‌ش رزگار ده‌كات له‌م زیادبوونه‌ی رێژه‌ی ئاسن. له‌ هه‌ندێك كه‌سدا، خواردنی باینجان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌بێته‌ ئه‌گه‌ری جۆرێك هه‌سته‌وه‌ری به‌ شێوه‌ی خورشتی پێست ك به‌ گشتی ساده‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌سته‌وه‌رییان به‌ خواردنی باینجان هه‌یه‌، خۆیان له‌ خواردنی باینجان بپارێزن، به‌ڵام خۆراكیان به‌ سه‌وزه‌كانی تر جۆراوجۆر بكه‌ن

*ڕوه‌كناس.

print

 117 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*