سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » فەرەنسا باشترین و سۆماڵیش خراپترین پاسپۆرتی جیهانیان هەیە

فەرەنسا باشترین و سۆماڵیش خراپترین پاسپۆرتی جیهانیان هەیە

ماوەی چەند ساڵێکە دەزگا و سەنتەرە جیهانییەکان هەڵسەندگاندن بۆ باشترین و خراپترین پاسپۆرتی دەوڵەتانی جیهان دەکەن، بۆئەم مەبەستەش پشت بە کۆمەڵێک پێوەری گرنگ دەبەستن لەسەروهەمووشیانەوە توانای سەفەر کردن و مانەوە لەوڵاتی بێگانە، هێزی گەورە بە پاسپۆرتەکان دەدات. ئەمساڵ پاسپۆرتی فەرەنسا بە باشترین پاسپۆرتی جیهان دانرا و سۆماڵیش بە خراپترین. لەناو وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناڤینیشدا، ئیمارات باشترین پاسپۆرتی هەیە و عیراقیش خراپترین.

209 دەوڵەتی گرتۆتەوە
رۆژی 20 .4 دەزگای «هینیلی وبارترز» راپۆرتێکی لەبارەی باشترین و خراپترین پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان بڵاوکردەوە، بۆئەو لێکۆڵینەوەیەش کە 209 دەوڵەتی جیهانی گرتۆتەوە، پشتیان بە 167 سەنتەری لێکۆڵینەوە بەستووە. جێگەی ئاماژەیە ئەم راپۆرتە دەوڵەتە پێشکەوتوو و پاشکەوتووەکانیشی گرتۆتەوە.

پێوەرە گرنگەکان
ئەو دەزگایە بۆ هەڵسەنگاندنی باشترین و خراپترین پاسپۆرتی دەوڵەتانی جیهان، پشتی بە کۆمەڵێک پێوەر بەستووە بەتایبەتی جەختی لەسەر سێ پێوەری سەرەکی کردۆتەوە کە ئەوانیش بریتین لە: ئازادی مانەوە، ئازادی سەفەرکردن، توانای دەرەکی ئەو پاسپۆرتە، واتە تاچەندە لە ناو وڵاتانی جیهانی ئەو پاپسپۆرتە جێگەی رێز و پێزانینە . بەتایبەتی ئازادی سەفەرکردن بەبێ ڤیزە بەناو وڵاتانی جیهان، یەکەمین پێوەرە بۆ بەهێزی ئەو پاپسپۆرتە. ئەو لێکۆڵینەوەیە بۆ هەر یەک لەو پێوەرانە، خاڵی داناوە، چەندە وڵاتان خاڵی زۆرتر بەدەستبهێنن، ئەوا پلەکانیان باشترە، گەرچی خاڵی کەم بهێنن ، ئەوا پلەی خراپیان دەبێت.

ئەوروپا باشترین و ئەفریقا و گێتی عەرەبیش خراپترین
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە بێت، دووبارە وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا خاوەنی باشترین پاسپۆری جیهانن و لەریزی دە دەوڵەتە باشەکانی جیهانن. گەرچی بە پێچەوانەوە بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی و کیشوەری ئەفریقا، ناویان لە دە خراپترین پاسپۆرتی جیهان دایە.

فەرەنسا یەکەمە
بە پێی ئەو راپۆرتە بێت، ئەمساڵ فەرەنسا پلەی یەکەمی هەیە و خاوەنی باشترین پاپسپۆرتی جیهانە و رێژەی 81.7% بەدەستهێناوە، ئەمەش لەچاو ساڵی پاردا،سەرکەوتنێکی نوێیە بۆ فەرەنسا.

ئەڵمانیا دووەمە
گەرچی ساڵی پار ئەڵمانیا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی هێنابوو، بەڵام ئەمساڵ پلەکەی هاتە خوارەوەو پلەی دووەمی بەدەستهێنا و رێژەی 81.6% ی بەدەستهێناوە. لەپاش ئەویش ئاسیلاند دێت کە رێژەی 81.5% بەدەستهێناوە. دەنیمارک پلەی چواری هێناوەو رێژەی 80.9% ی هێناوە. هۆڵەنداش پلەی پێنچەمی هەیە و رێژەی 80.8% بەدەستهێناوە. پاشانیش وڵاتانی : نەرویژ پلەی شەش و سوید پلەی حەوت و فینلەندا و ئیتالیا پلەی هەشت و ئیرلەندا و سویسرا پلەی نۆ ، نەمساش پلەی دەیەمی بەدەستهێناوە. بەمشێوەیە لیستی دە باشترین پاسپۆرتی جیهان، بەر دەوڵەتە ئەوروپییەکان کەوتووە.

سۆماڵ خراپترینە
بە پێی لێکۆلینەوەکە بێت، لەو دە پاسپۆرتە خراپەی جیهان، پێنچیان بەر کیشوەری ئەفریقا دەکەوێت و پێنچی دیکەیان بەر ئاسیا دەکەوێت. سۆماڵ خراپترین پلەی هەیە و رێژەی 13.4% و پلەی 167 بەدەستهێناوە. دوای ئەویش ئەفغانستان دێت کە پلەی 166 و رێژەی 14.5% ی بەدەستهێناوە.
عیراق سێهەمی خراپەکانە
ئەوەی جێگەی سەرنجە ماوەی چەندین ساڵە پاسپۆرتی عیراق لەناو لیستی پاسپۆرتە خراپەکانی جیهان دادەنرێت، ئەمساڵیش پلەی سێهەمی خراپترین پاسپۆرتی جیهانی بەرکەوت و رێژەی 15.1% بەدەستهێنا و پلەی 165 بەرکەوت . ئەمەش زیاتر بۆ بوونی شەڕ و کوشتار و خراپی ئابووری عیراق دەگەڕێتەوە، هەرچەندە ئەم وڵاتە لەرووی سامانی نەوتەوە زۆر دەوڵەمەندە.

پاسپۆرتە خراپەکانی جیهان
لەپاش سۆماڵ و ئەفغانستان و عیراق وڵاتانی : باشووری سودان پلەی 164 و رێژەی 16.1% ی بەدەستهێناوە، ئینجا ئەفریقای ناوەڕاست پلەی 163 و رێژەی %16.6 بەدەستهێناوە. ئینجا سوریا و یەمەن و ئەریتیریا و کۆنگۆی دیموکراتی و برۆندیی و پاکستان ، لەلیستی دە خراپترین پاسپۆرتی جیهاندان.
ئیمارات یەکەمی ناوچەکەیە
گەرچی ئیماراتی عەرەبی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین پلەی یەکەمی بەدەستهێناوەو پلەی 46 ی لەسەر ئاستی جیهان هەیە. لەپاش ئەویش ئیسرائیل دێت و پلەی 48 ی لەسەر ئاستی جیهان هەیە. تورکیاش پلەی 83 ی جیهانی هەیە و ئێرانیش پلەی 137 ی لەسەر ئاستی جیهانی بەرکەوت.

سەرچاوە: ساسه‌ بوست

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*