سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » رەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا .. ئەم دۆخە بەیەکێتی نەبێت چاک ناکرێت

رەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا .. ئەم دۆخە بەیەکێتی نەبێت چاک ناکرێت

له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی خه‌باتی سیاسی‌و مه‌ده‌نی و له‌وه‌ته‌ی كورد له‌هه‌نده‌ران نیشته‌جێ بوه‌، پێ به‌پێ له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته‌دا دانه‌بڕاوه‌و له‌پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانیه‌كاندا ڕۆڵی كارای گێراوه‌، له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوی عیراق‌و كوردستان ئه‌و ڕه‌وه‌نده‌ئه‌ركی نیشتیمانیانه‌ی خۆی سه‌لماندوه‌و به‌شداری كارای له‌و پرۆسه‌ دیموكراسیه‌دا كردوه‌، ئه‌مجاره‌ش به‌هه‌مان ڕۆحیه‌تی جارانه‌وه‌ ڕوو له‌سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر پرسی به‌شداری هه‌ڵبژاردن وده‌نگدان به‌لیستی ١٦٢ ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌شی زۆری ئه‌وڕه‌وه‌نده‌به‌ئومیێكی بێ ئه‌ندازه‌ له‌ولسیته‌وه‌ده‌ڕوانێ وهه‌وڵی سه‌رخستنی بۆده‌دات، دیداره‌كانی كوردستانی نوێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی وچالاكی ناو ئه‌وڕه‌وه‌نده‌ هیوایه‌كی گه‌شیان پێ به‌خشێن.

مێژوو شاهێده‌
« سه‌روه‌ر ئیسماعیل» ساڵانیكی زۆره‌ له‌ئه‌ڵمانیاو له‌شاری هانۆڤه‌ر داده‌نیشێ‌و ده‌ڵێ به‌ڕاستی له‌و بانگه‌شه‌یه‌ زوڵمیكی گه‌وره‌له‌یه‌كێتی ده‌كرێ به‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو ده‌ستكه‌وت وسه‌روه‌ریه‌كانی ئه‌و حیزبه‌ بشارنه‌وه‌ یان بۆ خۆیانی حسێب بكه‌ن وله‌گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر حیسابی یه‌كێتی ده‌نگ بێنن، هه‌قه‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌وهه‌وڵانه‌ هوشیارتر بێ وخه‌باتی مامجه‌لال‌و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی وشه‌هیده‌كانیان له‌بیر بێت كه‌چۆن وله‌شه‌وه‌زه‌نگ وڕۆژه‌ تاریكه‌كاندا چۆكیان به‌ دوژمنان داده‌داوله‌خه‌باتی په‌رله‌مانیشدا له‌به‌غدا چۆن سه‌رۆك ماجه‌لال له‌ئه‌نجومه‌نی حوكم شه‌ڕی كه‌ركوكی ده‌كردو په‌رله‌مانتارانیش له‌ناو په‌رله‌مان به‌رگریان له‌مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان كردوه‌و ده‌یكه‌ن، به‌خێرایی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ڕابردو‌و ڕوانینی ئاینده‌یه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌نگ بۆ لیستی ١٦٢ بده‌ین.

یه‌كێتی زۆرترین به‌ده‌ست دێنێت
«كامه‌ران ڕه‌حیم جۆڵا ومحمه‌د ڕه‌شید « له‌شاری هامبۆرگه‌وه‌سه‌باره‌ت به‌لیستی یه‌كێتی ووتیان، لیستی ١٦٢ تاكه‌ لیسته‌ بتوانێت خه‌ ونی خه‌ڵكی كوردستان بێنێته‌دی له‌ئارامی وخۆشگوزه‌رانی وفه‌راهه‌مكردنی ژیانی دیموكراسی وپێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وپێكهاته‌كانی عێراق وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، به‌سه‌رخستنی لیستی مام ناوچه‌ دابراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم‌و ئاشتی وئازادی ودیموكراسی باڵ به‌سه‌ر وڵاتدا ده‌كێشێت، ئه‌زمونی خوله‌كانی ڕابردوش ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌ كه‌ یه‌كێتی چه‌نده‌ له‌خه‌می خه‌ڵكی كوردستاندایه‌، كامه‌ران له‌سه‌ر كوردایه‌تی ساڵانێكی زۆری له‌زیندانه‌كانی به‌عس به‌سه‌ربردوه‌ده‌ڵێ له‌خه‌باتم بۆنه‌ته‌وه‌كه‌م وله‌سه‌ر ڕێبازی یه‌كێتی په‌شیمان نیم وشانازی به‌وڕۆژانه‌ده‌كه‌م ،دواله‌كه‌سوكارم ده‌كه‌م كه‌ ڕێچكه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لال به‌رنه‌ده‌ن، محه‌مه‌دیش پێی وایه‌ كه‌ لیستی ١٦٢ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌.

خه‌یاڵی نه‌یارانی یه‌كێتی خاوه‌
« محمه‌د جێشانه‌یی» له‌شاری بۆن ،نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌ندێ لیست وگروپی كوردی ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌وه‌ی كارله‌سه‌ر شكست وڕوخانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن‌و كاڵفامیان گه‌یشتۆته‌ئه‌وه‌ی كه‌بڕوایان وایه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی لاوازبێت كوردستان ده‌بێته‌شامی شه‌ریف، جێشانه‌یی پێی وایه‌ ئه‌وانه‌ خه‌یاڵیان خاوه‌و یه‌كێتی هه‌رگیز نه‌ك هه‌ر ناكه‌وێت به‌ڵكو به‌به‌رده‌وامی نوێ ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ كه‌ره‌سته‌ی ئه‌وحیزبه‌ زیندوه‌وباشترین به‌رنامه‌شی هه‌یه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، نوێبونه‌وه‌و چاكسازیش بڕیاری گشتیه‌و دڵنیاین له‌ قۆناغی داهاتودا شكست به‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ دێنێت كه‌له‌دژیدا ئه‌نجام ده‌درێن ، جێشانه‌یی بۆ كوردستانی نوێ وخه‌ڵكی كوردستان ووتی، ده‌نگدان به‌ كاندیدانی ئه‌و حیزبه‌ زه‌روره‌تێكی مێژویی پڕ بایه‌خه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان.

١٦٢ چاره‌نوسه‌
«كاروان عه‌بدولكه‌ریم» ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ له‌باكوری ئه‌ڵمانیا بۆ كارئاسانی وهێنان وبردنی ڕه‌وه‌ندی كوردی بۆ ئه‌وشارانه‌ی كه‌ بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنیان لێیه‌و داواش له‌هاوڕێی وخزم وكه‌سه‌كانی ده‌كات له‌ كوردستان كه‌ ده‌نگی خۆیان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن وئه‌وهه‌له‌مێژووییه‌له‌ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن،كاروان شاری وتیشی ئێستا له‌هه‌مووكاتێك زیاتر كورد له‌به‌غدا پێویستی به‌پێگه‌ی به‌هێزو شایسته‌هه‌یه‌و به‌لاوازبونی مه‌رامی نه‌یاره‌كانمان دێته‌دی له‌ له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته‌كان وئه‌ومافانه‌ی كه‌له‌ ده‌ستوری عێراقدا هاتوه‌، بۆیه‌ ده‌نگدان به‌لیستی ١٦٢ چاره‌نوسمان دیاری ده‌كات.

بونی یه‌كێتی زه‌روره‌
«مه‌هداوی عه‌زیز» له‌ شاری فلنسبۆرگ وایده‌بینێت كه‌كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا ئه‌وه‌نده‌ ئاڵۆزكاون وله‌ناوپه‌رله‌مانی به‌غدا چه‌ندین گروپی نه‌یاری كورد هه‌یه‌و هه‌میشه‌ له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان كارده‌كه‌ن ویاساكان داده‌ڕێژنه‌وه‌، خۆئه‌گه‌ر تیمێكی پته‌وو یه‌كهه‌لوێست هه‌بێت ناتوانن ئه‌وه‌بكه‌ن ورێگریان لێ ده‌كرێت، بۆیه‌گرنگه‌ كوردبه‌بایه‌خه‌وه‌به‌شداری ده‌نگدان بكاوده‌نگیش بده‌نه‌ كاندیدانی ئه‌وحیزبه‌ی كه‌به‌رگری له‌مافه‌ڕه‌واكانیان ده‌كات كه‌لیستی ١٦٢ی ی.ن.ك ه‌.

سه‌رقافڵه‌ی فراكسیۆنه‌كانه‌
خاتو «ناهیده‌ عوسمان « له‌ شاری دۆرتمۆندو و»په‌خشان شێخ ساڵح» له‌ شاری فرایبۆرگه‌وه‌ ووتیان ، خوێنی شه‌هیدانی شۆرشی نوێ ڕاپه‌ڕین‌و وشه‌ڕی ئازادی وشه‌ڕی دژ به‌داعش شایه‌دی ئه‌وه‌ن كه‌خه‌باتی یه‌كێتی بۆ چیه‌و چۆن ڕۆڵه‌كانی له‌پێناوی گه‌ل ونیشتیمان‌و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كاته‌ قوربانی، ئه‌و خاتونانه‌ ده‌ڵێن حیزبێك كه‌ئه‌وه‌نده‌ خوێنی به‌كوردستان به‌خشیبیت ، شایانی ئه‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ متمانه‌ی پێ بدرێته‌وه‌و بكرێته‌وه‌ به‌سارقافڵه‌ی فراكسیۆنه‌كوردیه‌كانی ناوپه‌رله‌مان،ئه‌و دوو خاتونه‌ دووژنی كاراو لێهاتوی ناوره‌وه‌ندی كوردی ئه‌ڵمانیان و ڕۆڵی ئه‌رێنیان هه‌یه‌ له‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانیه‌كان‌و داینه‌مۆی چالاكی وخۆپیشاندان ورێپێوان وكۆروكۆبونه‌وه‌و كه‌ڕنه‌ڤاڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانن وكار بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی لیستی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.

لیستی یه‌كێتی به‌قه‌د هه‌مویان ده‌كات
«وه‌ستا جه‌بار»له‌شاری بۆنه‌وه‌ داواله‌ هه‌موو خزمو كه‌سوكاری ده‌كات له‌كوردستان كه‌ده‌نگ به‌ لیسته‌كه‌ی مامی گه‌روه‌مان بده‌ن و دڵی شه‌هیدان ئاسوده‌بكه‌ن، ئه‌وده‌ڵێت به‌ شاهێدی دۆست ودوژمن له‌وه‌ته‌ی كورد له‌به‌غدایه‌ له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق هه‌موو لیسته‌ كوردستانیه‌كان به‌قه‌د لیستی یه‌كێتی هه‌ولیان بۆكورد نه‌داوه‌و به‌قه‌ده‌ر هه‌مویانیان كردوه‌و له‌وخه‌باته‌ش توشی ده‌یان گرفت بونه‌ته‌وه‌،خه‌باتی په‌رله‌مانی ئه‌وان سه‌لماندویه‌تی كه‌ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كانی یه‌كێتی له‌به‌غدا نه‌بن ده‌ستكه‌وته‌كانمان له‌بارده‌چن ولایه‌نه‌ نه‌یاره‌كان به‌ئاره‌زوی خۆیان یاری به‌ده‌ستور ده‌كه‌ن، بۆیه‌ بونی كوردو به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی له‌ناو په‌رله‌ماندا زه‌روره‌ته‌و ده‌بێ هه‌موومان ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی ئه‌ولیسته‌بده‌ین.

كه‌س ناتوانێت زه‌فه‌ر به‌یه‌كێتی ببات
«سه‌ركه‌وت قه‌ره‌داغی «له‌ شاری مانهایمه‌وه‌ وایده‌بینێ كه‌ یه‌كێتی له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی عێراق ڕوبه‌روی تانه‌وته‌شه‌ره‌ی نه‌یارانی بۆته‌وه‌و هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت په‌ندوبالۆره‌ی بی مانا بۆ یه‌كێتی وسه‌ركرده‌كانی بنێنه‌وه‌و یه‌كێتی نه‌پڕژێته‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌ودوو كادیره‌ی یه‌كێتی خه‌ڵكی دڵنیاده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تره‌وهیچ كه‌س ولایه‌نێك ناتوانێت زه‌فه‌ری پێ ببات، قه‌ره‌داغی به‌ڵین ده‌دات كه‌ هه‌رچی له‌توانایدایه‌ بیكات بۆ سه‌رخستی كاندیده‌كانی لیستی ١٦٢ وبه‌تاڵكردنه‌وه‌ی سیناریۆكانی دژ به‌یه‌كێتی.

ئه‌گه‌ر بیبه‌ینه‌وه‌ چاكسازی ئاسانتر ده‌بێت
هه‌رله‌مانهایمه‌وه‌ «حه‌سه‌ن قه‌ڵادزه‌ی» بۆكوردستانی نوێ ووتی به‌ گرنگی ئه‌زانم كه‌ خه‌ڵك به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان و سه‌رده‌میانه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن له‌پێناو سه‌رخستن و به‌دیهێنانی دیموكراسی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، من هه‌موو تواناكانم ئه‌خه‌مه‌ گه‌ر له‌م پێناو سه‌رخستنی لێستی ١٦٢ ،داوا له‌ گشت هه‌ڤاڵه‌كانم ئه‌كه‌م له‌ تاراوگه‌و كوردستان به‌شداریه‌كی كارا بكه‌ن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ چاره‌نوسازه‌ و سڕكردنی گشت تێبینی و ڕه‌خنه‌كانیان له‌م قۆناغه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر بیبه‌ینه‌وه‌ ئه‌وا هه‌ڵده‌ستینه‌وه‌ و چاكسازی و ڕێفۆرم ئاسان ده‌بێت.

ده‌نگ به‌لیستی مام بده‌ن
له‌كۆتاییدا»خاتو شادیه‌ ئه‌حمه‌د كورده‌» پێی وایه‌ ، كێشه‌و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غدا له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه‌بون‌و تا ئه‌و كێشانه‌ش چاره‌سه‌رنه‌كرێن، خه‌ڵكی كوردستان ناتوانن به‌ئارامی بژین، چاككردنی ئه‌و باره‌ش هه‌ر به‌تواناو لێهاتویی كاندیده‌كانی لیستی ١٦٢ ده‌كرێ وخوێندكارانی مامجه‌لال قاڵبوه‌وه‌ی خه‌بات‌و تێكۆشان‌و دیپلۆماسیه‌تن وله‌زمانی گفتوگۆو دیالۆگ ده‌زانن ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ئاشتی وخۆشگوزه‌رانی وئازادنه‌ بژین ده‌بێ ده‌نگ بده‌ین به‌لیسته‌كه‌ی مامی گه‌روه‌مان .

 583 جار بینراوە