سەرەکی » ئابووری » دڵنیایی بە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

دڵنیایی بە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق بەردەوام دەبێت لەسەر رێكاری ئێستای تایبەت بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
عەبدولقادر محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی سەوز بەكەناڵی ئاسمانی كوردسات نیوزی راگەیاندوە، ئەگەر حەیدەر عەبادی ببێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەوا ناردنی 317 ملیار دینارەكە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام دەبێت.
وتیشی:»ئەگەر كەسێكیش تریش ئەو پۆستە وەربگرێت هەر بەردەوام دەبێت. ئەویش لەبەر دوو هۆكار، یەكەم لەبەر ئەوەی تازە دەچێت ئەو پۆستەو پێگەی خۆی بەهێز نەكردوەو پێویستی بە پشتیوانی كوردە، هۆكاری دووەمیش ئەوەیە لایەنە نێودەوڵەتییەكان رازی نابن بەوەی جارێكی تر پرسی مووچە لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و عیراق سەرهەڵبداتەوە.
عەبدولقادر محەمەد راشیگەیاندوە، لە دوای هەڵبژاردن، دەكرێت لێكتێگەیشتنی نوێ لەنێوان هەرێم‌و بەغدا بێتەئاراوە، دیارە ئەو لێكتێگەیشتنەش پرسی مووچەو بودجەش دەگرێتەوە.

 61 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*