ئاژانسی ناسا گرته ڤیدیۆییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه كورته‌یه‌ك له چالاكییه‌كانی سه‌ر ڕووی خۆر نیشان ده‌دات
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه به‌ته‌كنیكی (timelapse) بڵاو كراوه‌ته‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی په‌ڵه خۆره‌كان پیشان ده‌دات و تێیدا ناوچه‌ی (AR2665) ی چالاك ده‌رده‌كه‌وێت كه له پشتێنه‌ی 75 هه‌زار میلدایهو ناوچه‌یه‌كه له‌كایه‌ی موگناتیسی چڕ و ئاڵۆز، هه‌ر ئه‌و ناوچهیهشه كه كڵپه و ته‌قینه‌وه‌ی خۆری تێدا دروست ده‌بێت.
ئه‌و چیرۆكه‌ش له‌پێنجی حوزه‌یرانی 2017ه‌وه ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و كاته‌ی چاودێرگه‌ی دینامیكی خۆری سه‌ر به ئاژانسی ناسا ناوچه‌یه‌كی چالاكیی دۆزییه‌وه كه به ده‌وری پانایی خۆردا ده‌سووڕێته‌وه.
ئه‌و مانگه ده‌ستكرده به‌رده‌وام بووه له چاودێریكردن تا 17 ی ته‌مووزی ڕابردوو، ئه‌و كاته‌ی كه چالاكیی خۆر به شێوه‌یه‌كی به‌دوایه‌كدا هاتوو په‌ره ده‌سێنێت و كه‌م ده‌بێته‌وه، له‌كاتی سووڕی چالاكیی خۆردا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌و ده‌رهاویشتنی پلازما ڕووده‌دات، ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وتنی گه‌رده‌لوولی خۆری و زیاتر ده‌كات و كاریگه‌ریشی بۆ سه‌ر زه‌وی و چه‌ند هه‌ساره‌یه‌كی دیكه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها په‌ڵه‌ی خۆر شتێكی باوه له‌سه‌ر خۆر، به‌ڵام له ئێستادا كه‌متر ده‌رده‌كه‌وێت، خۆریش بۆ خۆی له‌م ماوه‌یه‌دا چالاكییه‌كانی كه‌متر ده‌بێت و ماوه‌ی سووڕی هه‌ر چالاكییه‌كی خۆریش 11 ساڵ ده‌خایه‌نێت .
په‌ڵه‌ی خۆریش به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه ئه‌و ناوچانه‌ن ساردترن له‌چاو هه‌موو سه‌ر ڕووی خۆردا و به‌هۆی ئه‌و كارلێكانهوه دروست ده‌بن كه له كایه موگناتیسییهكهیدا دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌و په‌ڵانه له‌و شوێنانه‌دا ده‌رده‌كه‌ون كه چالاكیی موگناتیسیی چڕی تێدایه، كاتێك خۆریش ئه‌و وزه‌یه ده‌رده‌هاوێژێت كڵپه‌ی خۆر‌و گه‌رده‌لوولی گه‌وره ڕووده‌دات له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی.
ئه‌و گه‌رده‌لوولانه‌ی خۆر له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بنه هۆی دروست بوونی شه‌به‌نگ له‌زۆر ناوچه‌ی گۆی زه‌ویدا ، زۆرجاریش كارده‌كاته سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با و ده‌بێته هۆی پچڕاندنی ته‌زووی كاره‌با له هه‌ندێك شوێن.
هه‌ربۆیه ناوه‌نده‌كانی پێشبینی كه‌شوهه‌وا له‌وانه‌ش ناوه‌ندی پێشبینی كه‌شوهه‌وای فه‌زایی كه به (NOAA) ناسراوه، هه‌میشه چاودێری ئه‌و چالاكییانه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت بداته ئه‌و شوێنانه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ر كاریگه‌ریی گه‌رده‌لوولی خۆریی بكه‌ون، چونكه ئه‌و كاریگه‌رییانه زۆر جار به ته‌نها كار له وێستگه‌كانی كاره‌با ناكات، به‌ڵكو كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن و تۆڕه‌كانی بێ سیمیش ده‌بێت.
سه‌رچاوه: الوكالة العربیة للفلك والفضا‌ء
196 جار بینراوە