سەرەکی » هەمەڕەنگ » پیشانگەیەک ​خەندە دەگەڕێنێتەوە سەرلێوی منداڵە بێنازەکان

پیشانگەیەک ​خەندە دەگەڕێنێتەوە سەرلێوی منداڵە بێنازەکان

کۆمەڵەیەک بە ئامانجی گەڕانەوەی خەندە بۆ سەر لێوی منداڵە بێ نازەکان پیشانگەیەک بۆ فرۆشتنی کاری دەستی دەکاتەوەو سەرۆکی کۆمەڵەکەش داوایەک ئاراستەی خێرخوازان دەکات.
سەردار غەفور سەرۆکی کۆمەڵەی زامی کوردستان، راگەیاند: لەدرێژەی کاروچالاکییەکانماندا بەپێویستمانزانی ئەم پیشانگەیە بکەینەوە بۆئەوەی بتوانین لەم رێگایەوە ھاوکارییەک بۆ منداڵانی بێ سەرپەشت کۆبکەینەوە.
پیشانگەکەمان بەھاوکاری کۆمەڵێک کەسانی دەست رەنگین بووە کە تیایدا کەلوپەلەکانیان کە سەرجەمیان کاری دەستییە نمایشدەکەن و دەیفرۆشن بەو کەسانەی سەردانیان دەکەن و تەنها بڕی تێچووەکەی بۆ خۆی دەبێت و قازانجەکەی دەدرێت بەپێداویستی بۆ منداڵانی بێ سەرپەشت و کەمدەرامەت.
وتیشی: پیشانگەکەمان هەتا ١٢ی ٦ بەردەوام دەبێت و داواکارم لە کەسانی خێرخوازو مرۆڤدۆستەکان سەردانمان بکەن تاوەکو تەنها بەکڕینی پارچەیەکیش بێت بتوانن دڵی ئەو منداڵانەی پێ خۆش بکەن و خەندە بگەڕێنینەوە بۆ سەر لێوی منداڵە بێ نازەکان.

لە snnەوە

print

 31 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*